هەواڵ و بەدواداچوون
كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كێشه‌ی دیكه‌ی له ناوخۆی هه‌رێمدا لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌رێم به فرۆشتنی نه‌وت و به‌و داهاته‌ی له خاڵه سنوورییەکان و ناوخۆوه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، هێشتا ناتوانێت مووچه‌ی شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌رتی بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه، له خراپترین دۆخی خۆیدایه.
ئێستا هه‌رێم، وه‌ك حکومەتی هەرێم ده‌یڵێت، به‌هۆی كورتهێنان له‌و بودجه‌یه‌ی كه لهبهردهستیدایە بۆ دابینكردنی مووچه، ده‌ستی بۆ بڕینی له سه‌دا 21ی مووچه‌ی شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران بردووه.
ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه وه‌فدی هه‌رێم، به ئامانجی رێكه‌وتن گه‌یشته به‌غدا، هه‌رێم له ئاستی به‌یاننامه‌دا له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنی كۆنكرێتیدایه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، به‌ڵام روون نییه لایه‌نه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كان دووباره ئه‌گه‌ری ئه‌و رێكه‌وتنه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن یاخود نا؟.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ هه‌مان پرس سه‌ردانی به‌غدای كرد، ئه‌وان به ئاشكرا باس له ئاماده‌یی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ رێكه‌وتن.
پێویستە هه‌رێم لەگەڵ بەغدا رێكبكه‌وێت، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر لایه‌نه دارایی و ئابوورییه‌كه‌ی، به‌ڵكو له‌به‌ر پاراستنی كیانی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمیش. ئه‌مه‌ش بۆ داهاتوو یه‌كێكه له پرسه هه‌ره گرنگه‌كان. وه‌كو تر ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خاوی بنوێنێت له هه‌رێم ره‌نگه به‌هۆی قهیرانهکانەوە، روبه‌ڕوی گرفتی زیاتر و هه‌ڵبژاردنی پێشوەخت ببێته‌وه. بۆیه گرنگه له‌م رووه‌وه هه‌نگاوی خێرا بنێت.
لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی، له تویتێكدا ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێككه‌وتن، شه‌فافییه‌ت نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێرباری مووچه‌بڕین. هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانمان”.
ئه‌م هۆشدارییه، پیشانده‌ری خراپیی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و دۆخی سیاسی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستانه. بۆیه پێویستە حكومه‌ت جددی بێت له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
370 جار بینراوە