سەرەکی » وەرزش » سەنگەر مستەفا چی بە یاریزانەکانی دەڵێت؟

سەنگەر مستەفا چی بە یاریزانەکانی دەڵێت؟

رۆژی ٢٥/١٢/٢٠١٧ لە بەغدا پاڵەوانێتی بالەی کچانی یانەکانی عێراق کۆتاییهات و لە یاریی کۆتاییدا کچانی یانەی قەرەقوش لە کچانی ئافرۆدێتی سلێمانیان بردەوەو قەرەقوش بوون بە پاڵەوانی عیراق و ئافرۆدێتیش دووەم بوو.
سەنگەر مستەفا-ی راهێنەری تیپی ئافرۆدێت بۆ ئەم دەستکەوتەی کچانی تیپەکەی لە پەیجی خۆی لە فەیس بووک بەم شێوەیە ستایشیان دەکات:
دەستخۆشی لەسەرجەم کچەکانم ئەکەم، پیرۆزباییتان لێ ئەکەم کە توانیتان پلەی دووەمی عیراق بەدەست بهێنن، ئەم ئەنجامە ئەنجامێکی کەم نییە، چونکە ئێوە بەرامبەر تیپێک دۆڕاون کەخاوەنی چوار نازناوی یەک لەسەر یەکی ساڵانی رابردوون.
من شانازیتان پێوە ئەکەم لەنێو ١٣ تیپی یانەکانی عێراقدا پلەی دووەمتان بەدەست هێنا کە گەوورەترین ئەنجامە بۆ ئێوە، ئێوە خۆبەخشانە یاریی ئەکەن، دوای مادە ناکەوتوون، وەرزشی راستەقینە ئەکەن نەک وەرزش بۆمادە، چەند ساڵێکە یەک مووچەشتان وەر نەگرتووە بۆیە هەرچی لەسەر ئێوە بڵێم هەر کەمە.
ئێوەشانازی شارێکن ئێوە بەدڵ یاری ئەکەن هەربژین، زۆر سوپاسی ست نەجوە سەرپەرشتیاری تیپەکەمان ئەکەم کە زۆرماندوبوو لەگەڵمان، زۆر سوپاس دەستەی کارگێڕی و بەڕێوبەری یانەش ئەکەم پاڵپشتمان بوون، زۆر سوپاسی ئەو کەسانە ئەکەین کە هاوکاری تیپەکەیان کردین.
زۆر سوپاسی سەرجەم دایک و باوکی یاریزانەکانم ئەکەم کە هەمیشە پاڵپشتمان بوون و کچەکانیان ئیزن دا لەم پاڵەوانێتییەدا لە بەغدا یاریی بکەن، دووبارە دەست خۆشی بۆ سەرجەم کچەکانم جیگای شانازی من و یانە و شارەکەشمانن.
شایانی باسە لە یاریی دیارییکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمیشدا کچانی ئەکاد لە کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانییان بردەوەو سێیەم و چوارەمی عیراق بوون.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*