سەرەکی » هەواڵ » سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق: هه‌ماهه‌نگیی سوپا و پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیریی كه‌ركوك به‌هێز ده‌كات

سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق: هه‌ماهه‌نگیی سوپا و پێشمه‌رگه‌ سه‌قامگیریی كه‌ركوك به‌هێز ده‌كات

فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق رایگەیاند: ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق، ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌ پارێزگای كه‌ركوك پته‌و و به‌هێزتر ده‌كات.

ئەمڕۆ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتیشی: سەردانەکەمان بۆ لای پۆلیسی كه‌ركوك سه‌ركه‌وتوو بوو، راشیگه‌یاند: له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای فیدڕاڵ و پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، هه‌روه‌ها باسمان له‌شێوازی كاركردن و پێویستی ئه‌نجامدانی گۆڕانكاریی له‌پێناو پته‌وكردنی ئاسایش و ئارامی له‌ كه‌ركوك كرد.

print

 171 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*