سەرەکی » وەرزش » رەخنەی توند لە نەیمار دەگرێت

رەخنەی توند لە نەیمار دەگرێت

جۆنینیۆ ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی لیۆنی فەرەنسی رەخنەی توندی لە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی پاریس سان جێرمان دەگرێت.

جۆنینیۆ بەهۆی ئەوەی نەیمار دەیەوێت ریزی یانەکەی جێبهێڵێت، ئەو یاریزانەی بەوە تۆمەتبار کرد کە تەنها دوای پارە دەکەوێت.

جۆنینیۆ لە میانی دیدارێک لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی باسی لە یاریزانە بەرازیلیەکان کرد و وتی: لە بەرازیل فێری ئەوەبووین تەنها گرنگی بە پارە بدەین، بەڵام لە ئەوروپا ئەم ئەقڵییەتە جیاوازە.

وتیشی: پلانەکانی ژیانم بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبوون، دەمویست پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی بەرازیلەوە بکەم بۆ ئەوە نا کە ئاستم پێش بخەم بەڵکو بۆ ئەوەی پارەی زیاتر بەدەست بهێنم، فێری ئەوە کرابووم بچمە ئەو یانەیەی کە پارەی زیاتر دەدەن.

سەبارەت بە نەیماریش وتی: سەیری نەیمار بکەن بۆ پارە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد، ئەو یانەیەش هەموو شتێکی پێ بەخشی، کەچی دەیەوێت پێش کۆتایی بۆندەکەی بڕوات، ئێستا کاتی ئەوەیە کە پابەند بێت بە یانەکەیەوەو پێویستە پاداشتیان بداتەوە ئەویش لە رێگەی پێشکەشکردنی باشترین ئاست، پێویستە بەرپرسیاریانە رەفتار بکات.

print

 167 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*