سەرەکی » وەرزش » گواردیۆلا پەیامی ئاگرین بۆ ئەوانە دەنێرێت رەخنە لە بڕیاری دادگای كاس دەگرن

گواردیۆلا پەیامی ئاگرین بۆ ئەوانە دەنێرێت رەخنە لە بڕیاری دادگای كاس دەگرن

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی خۆشحاڵی خۆی بە لابردنی سزای سەر یانەكەی لەلایەن دادگای كاسەوە دەربڕی و پەیامێكی توند و ئاگرینیشی بۆ ئەو كەسانە نارد كە رەخنەیان لەو بڕیارە گرتووە.

پیپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی: من زۆر دڵخۆشم بە بڕیارەكە، ئەمە نیشانی دا ئەوەی زۆر كەس لەسەر یانەكە دەیانوت راست نەبوو، بەهۆی ئەمەش دەتوانین لەنێو یاریگا بەرگری لەوە بكەین كە بەدەستمان هێناوە.

وتیشی: پێویستە داوای لێبوردنمان لێبكرێت، ئەگەر شتێكی هەڵەمان بكردایە سزاكە دەمایەوە، پێشبینی ئەوەم نەدەكرد یانەكانی لیڤەرپوڵ و تۆتنهام و ئەرسناڵ بەرگریمان لێ بكەن بەڵام مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بكەین، ئێمە چووینە دادگا و 3 دادوەری بێ لایەنیش بڕیاریان لەسەر سزاكەدا.

هەر سەبارەت بە لابردنی سزاكە وتی: رۆژی لابردنی سزاكە رۆژێك گرنگ بوو بۆ تۆپی پێ چونكە ئێمەش پابەندی یاسای یاری خاوێنین و دادگاش ئەمەی دوپات كردەوە، هەنێك ئێمەیان بە فێڵباز و درۆزن ناوبرد، بەڵام دەركەوت كە ئەوان راست نەبوون، دڵخۆش دەبم كە چی تر قسەمان لەسەر نەكەن، بەڵام پێم وایە ئەمە بەردەوام دەبێت، پێویستە چی تر ئەم قسانە نەكەن ئەگەر دەیانەوێت با بێن لەنێو یاریگا لێمان ببەنەوە ئەو كات خۆمان پیرۆزباییان لێ دەكەین، ئێستاش كە ئەوەی ویستیان نەهاتۆتەدی با واز بهێنن و خۆیان بۆ جەنگی تاو یاریگا ئامادە بكەن.

سەبارەت بە رەخنەی تیباسیش وتی: ئەو كەسێكە كە رەنگە غیرە لە تۆپی پێی ئینگلیزی بكات، ئەو شارەزاییەكی سەرنجڕاكێشی لە یاسا هەیە بۆی رەنگە جاری داهاتوو پرسیار لەو بكەین رووبكەینە كام دادگایە، بەڵام پێویستە بیر لە خولەكەی بكاتەوە و واز لە ئێمە بهێنێت.

print

 131 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*