سەرەکی » وەرزش » مۆرینیۆ:مایەی شەرمەزاریە رێگە بە مان سیتی دەدرێت بەشداری چامپیۆنس لیگ بكات

مۆرینیۆ:مایەی شەرمەزاریە رێگە بە مان سیتی دەدرێت بەشداری چامپیۆنس لیگ بكات

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی تۆتنهام پێی وایە بڕیاری لابردنی سزای سەر یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن دادگای كاس بڕیارێكی شەرمەزارانایە بەتایبەت كە خودی دادگاكە دانی بەوەداناوە كە ئەو یانەیە یاسای پێشێل كردوە.

مۆرینیۆ وتی: بڕیارێكی شەرمەزارانەیە، ئەگەر سیتی تاوانبار نەبێت بۆچی بە 10 ملیۆن یۆرۆ سزا دراوە، ئەگەر یەكێك تاوانبار نەبێت سزا نادرێت، مادەم تاوانباریشی دەبوو رابگیرایە، نازانم سیتی تاوانبارە یان نا بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لابردنی سزاكە مایەی شەرمەزاریە.

وتیشی: سپێرز هەرگیز یاسا پێشێل ناكات، ئەقڵیەتی تۆتنهام جیاوازە، یانەكە بە باشترین شێوە پەیڕەوی یاسای كردوەو منیش دڵخۆشم بەمە.

print

 163 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*