سەرەکی » کەلتوور » بەرھەمەکانی شێخ سەلام گەوھەری یەکتا

بەرھەمەکانی شێخ سەلام گەوھەری یەکتا

گوڵزار حەمە فەرەج

ئەی وەتەن مژدەم بەرێ مەشغوڵی عیلمە میللەتت
رۆژ و شەو تەحسیل ئەکەن
وردو درشتی ئومەتت

شێخ سەلامی عازەبانی شاعیر و نووسەر و وەرگێری بەتوانا خاوەنی رێبازێکی نوێ و شێوە «سەبک»ێکی تایبەت بە خۆی بووە زمانێکی سادە و رەوان و بیرێکی رەوان ورد و راستگۆی لە ھەبووە شێخ سەلام شێوازی ریالیزمییە و ئاوێتەکردنی بەو بیرە رۆمانتیکی ئامێزەو داڕشتنی بەو بیرە پێشکەوتنخوازە و بەکارھێنانی وشەی کوردی پەتی کە وشەی کلاسیک سەرو روخساری زۆربەی نووسینەکانی گرتبوو لە ئەدەبی کوردیدا لە کوردستانی عیراق یەکەم نووسەری دراماو شانۆ ھەر سەلام بووە، بەناوبانگترینیان جولەکەی کۆڵگێر، قوتابخانەی کوردوستان و نەمەنە و نەھۆقە و جگەلە پەخشان و جۆرەھای تر لە نووسینی ئەدەبی، جگە لە دیققەتی تەرجەمەکردنی لە فارسی و عەرەبییەوە، کە دەگاتە رادەی حەرفییەت لە زۆربەی زۆری وەرگێڕدراوەکانیدا، سەلام لایەنگیر و پاڵپشتی تێکەڵاوبوونی کولتووری”سەقافەتی گەلان بووە و ئەیزانی کە ئەو توراسە گەورەییەی مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە کوێوە ھاتوە، یەکەم کەس بووە و کەسیشی لەپێش نەبووە بۆ ھەوڵدان لە پێناو گەیاندنی سەقافەتی میللەتان، ئەویش لە رێگای وەرگێرانی بەرھەمی چەند زانایەکی دیار و نزیک بە سەقافەتی خۆمان، ھەڵبژاردەی سەلام بەرھەمی فەیلەسوف و زانای رۆژھەڵات خەیام بوو کە چوارینەکانی لە دونیا دەنگی دابوەوە و کاکڵەی بیرو بۆچونی ئەو زاتە زاناو ناودارە بوو .

لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا سەلام چوارینەکانی خیامی لە فارسییەوە وەرگێرا و کردی بە دیاری بۆ خوێنەرانی کورد، ھەروەھا ھەر لە فارسییەوە چوارینەکانی «نەخەعیش»ی وەرگێردراوە، سەلام جگەلە فارسی عەرەبی و تورکی عوسمانیشدا زۆر بەتوانا بووە، سەلام، ساڵێک پێش کامەران بەدرخانە، یان دەکرێ ھەردووکیان لەھەمان کاتدا چوارینەکانی خیامیان بەپێی شێوەو شێوازی تایبەتی خۆیان وەرگێرابێ، ئەمەش بریتییە لە دەستنووسێک سەرەتا و کۆتایی تەواوە، سەلام بۆ چوارینەکانی خەیام کارێکی تری کردووە، یان باشترە بڵێین لە پەراوێزێکدا دوو کاری گرنگی کردووە یەکێکیان خستنەڕووی ناوەڕۆک و مەفھوم، یان لێکچوونی بیرو بۆچوونی شیعری شاعیرانی ھاوسەردەم و دوای خیام یان لەنەتەوەو میللەتانی تری وەک کوردو عەرەب، ھەر لە زمانی سەلام خۆیەوە ئەڵێ سەرم سوڕ ئەما کە ئەم چەن چوار خشتەکییە بۆ بە چوار قوڕنەی دونیا بڵاو بۆتەوەو بۆ ھەمو زمانێک تەرجەمە ئەکرێت، زۆر لام گران بوو کە ئەم روباعیاتانە تەرجومە نەکرێ، چونکە ئەم چوار خشتەکیانە گەوھەرێکی یەکتان لە خەزێنەی ئەدەبیاتی ئێراندا، کە زەمانێکی زۆر بوو لەناو بەحری بێ پایانی بێموبالاتی، یان بێکەسیدا وا ژێر کەوتبوو دۆزرایەوە بەپرشنگ ھاویشتنی کەوتە سەر زەوی و وەدەست گەرا، سەلام بەشداری لەشەری نیسان ١٩٣١ و لەشەری «ئاوباریک» و لە شەرەکانی بەردەرکی سەرا بەشداری کردووە وەک جەنگاوەرێکی کاریگەر بە تفەنگێکی ماوزەری تەیارە شکێنەوە، جار جار کە شێخ مەحمودی نەمر سەردانی سەلامی ئەکرد ئەحواڵی ئەو تفەنگەی ئەپرسی و کەبەھۆیەوە دوو بە دوو لە چەندبەسەر ھاتێکی زەحمەتدا رزگاریان بووە، شێخی نەمر دەیگوت سەلام تەیارە شکێنەکە بێنە با زیارەتی بکەم، بەبەراوردێکی جوان، سەلام داوا لەمیللەتەکەی ئەکات یٔەزمونی ئەورپا بکەن و بیکەن بە نموونە، کە چۆن پاش زاڵبوون بەسەر کۆت و بەندی بیرکۆن ونەھێشتنی ئەو ئامرازی ترساندن و چەوساندنەوەیەو ھێشتنەوەی ئەو کاتەی خەڵک لە ژێر باری قورسی تاریکی و جەھالەت و سەرفراز بوون و روویان کردە جیھانی پێشکەوتوو .

print

 299 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*