سەرەکی » ئابووری » بەرهەمی پەتاتەی هەرێم ساغ دەکرێتەوە

بەرهەمی پەتاتەی هەرێم ساغ دەکرێتەوە

بۆ چارەسەرکردنی چەند گرفتێکی پەیوەست بە بەرهەمی پەتاتە لە ناوخۆدا، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ خاوەنی هەرسێ کارگەی گەورەی ساغکردنەوەی بەرهەمی پەتاتە (له‌یز، زین العراق، نهار الاوراد) کۆبووه‌وە.

ئێستا لە ناوخۆدا ساڵانە 400 هەزار تۆن پەتاتە بەهەموو جۆرەکانییەوە بەرهەمدەهێنرێت، ئەم سێ کارگەیەش مانگانە پێویستییان بە 22 هەزار تۆن پەتاتەی جۆری پیشەسازیی هەیە.

به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی په‌رله‌مان، کێشەی ئەم کارگانە ئەوەیە کە ئەو پەتاتەیەی جووتیارانی کوردستان بەرهەمیدەهێنن، هەمووی جۆری پیشەسازیی نییە، بەڵکو بەشی زۆری پەتاتەی ئاسایی خواردنی هاووڵاتییانەو بەرهەمی ناوخۆ توانای پڕکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیی ئەو سێ کارگەیەی نییە.

دوای گفتوگۆی ورد و ڕا گۆڕینەوەش، لیژنەکە بڕیاریدا لەڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان (وەزارەتی کشتوکاڵ‌و وەزارەتی بازرگانی و نوێنەرانی هەرسێ کارگەکەو جووتیاران‌و وەبەرهێنەرانی بەرهەمی پەتاتە و نوێنەری عەلوەکان‌و خاوەنی ساردخانەکان) ئەنجام بدرێ‌و تیایدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر گرفتی ئەو کارگانە و کەمی بەرهەمی پەتاتەی پیشەسازیی ناوخۆ.

print

 71 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*