سەرەکی » وەرزش » ئۆبامیانگ بۆندەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ نوێ كردەوە

ئۆبامیانگ بۆندەكەی لەگەڵ ئەرسناڵ نوێ كردەوە

یانەی ئەرسناڵ رایگەیاند لەگەڵ پیەر ئۆبامیانگی ئەستێرەی یانەكە گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی بۆندی ئەستێرە گابۆنیەكە بۆ ماوەی 3 وەرزی تر نوێ بكاتەوەو ئەو یاریزانەش ئیمزای لەسەر گرێبەستەكە كردوە.

ئۆبامیانگ سەرەتای ساڵی 2018 لە بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ئەرسناڵ كردو لە 111 یاری 72 گۆڵی بە درێسی ئەرسناڵ كردوەو بووەتە كاپتنی یانەكەش، بەڵام ترس لای هاندەرانی یانەكە دروست ببوو بەهۆی ئەوەی بۆندەكەی ساڵی 2021 كۆتایی دەهات و ئەو یاریزانەش نەیدەویست بۆندەكە نوێ بكاتەوە.

هەرچەندە ئۆبامیانگ لەماوەی رابردوو چەند جارێك ئاماژەی بە رۆیشتن دابوو بەڵام هاتنی میكێل ئارتیتا و بردنەوەی 2 نازناو رای ئەو هێرشبەرەی گۆڕی و رازی بوو بۆندەكەی نوێ بكاتەوە.

سەبارەت بە نوێ كردنەوەی بۆندەكەشی وتی: ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ ئەم یانە تایبەتە هەرگیز جێگەی گومان نەبووە، دەمەوێت سوپاسی هاوڕێكانم و هاندەران بكەم بۆ پاڵپشتیەكەیان بەهیوام شتی مەزن بەیەكەوە بنووسینەوە.

میكێل ئارتیتای راهێنەریش وتی: زۆر گرنگبوو بۆ یانەكە ئۆبا بۆندەكەی نوێ كردەوە، ئەو یاریزانێكی سوپەرە كە ژمارەكانی باشتر باسی دەكەن، ئەو سەركردەی ئێمەیە دڵخۆشین كە بڕیاری دا لەگەڵمان بەردەوام بێت.

 81 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*