سەرەکی » هەواڵ » ئەمریكا هێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەكاتپەڕە 25

ئەمریكا هێزی سەربازیی زیاتر رەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا دەكات

سوپای ئەمریكا هێزی سەربازیی زیاتر، رەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، دەكات.

بێڵ ئەوربان وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا، لەڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردۆتەوە «هێزەكانیان راداری جۆری سنتیناڵ-یان جێگیركردووەو ئەركی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاش بەهەماهەنگی لەگەڵ كورد، لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەردەوامە». وتیشی: ئامانج لە جموجوڵە سەربازییەكانی پنتاگۆن لە باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، پاراستنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەو ئەمریكاش نایەوێت روبەڕوبونەوەی سەربازیی لەگەڵ وڵاتانی تر لە سوریا هەبێت، بەڵام لەكاتی پێویستدا ئامادەن بەرگریی لە خۆیان، بكەن.

بەوتەی لێپرسراوێكی ئیدارەی واشنتۆن، سوپای ئەمریكا تەنها 100 سەربازو ژمارەیەكی دیاریكراو زرێپۆشی رەوانەی باكووری رۆژهەڵاتی سوریا، كردووە.

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*