سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » ئۆپۆسزیۆنی‌ جاران

هەولێریات

ئۆپۆسزیۆنی‌ جاران

له‌ كتێبه‌كی‌ تاریخیدا خێندیتمه‌وه‌ ده‌رێ: ئه‌وكاته‌ی‌ ئه‌سكه‌نده‌ری‌ گه‌وره‌ ویستی‌ دونیا داگییر بكا، له‌شه‌ڕه‌كانیدا گه‌یشته‌ عیراق. دیتی‌ میلله‌ته‌كی‌ عه‌جایبن به‌هیچ شته‌كی‌ رازی‌ نینه‌. نامه‌یه‌كی‌ لۆ مامۆستاكه‌ی‌ ده‌نووسی‌ كه‌ فه‌یله‌سوفی‌ یۆنانی‌ (ئه‌ڕستۆ) بوو، پێی‌ ده‌رێ: گه‌یشتیمه‌ وراته‌كی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ به‌هیچ شته‌كی‌ رازی‌ نینه‌، هه‌رچییان لۆ ده‌كه‌م هه‌ر دانه‌كه‌سێن. ده‌مه‌وێ ئه‌و میلله‌ته‌ بگوازمه‌وه‌‌ وراته‌كی‌ دی‌، میلله‌ته‌كی‌ دیكه‌ بینمه‌ جێگایان!. ئه‌رستۆ جوابی‌ ‌دایه‌وه‌: كوڕه‌ نه‌كه‌ی‌ ئه‌و ئیشه‌ بكه‌ی‌، چونكی‌ خه‌تای‌ میلله‌ته‌كه‌ نیه‌ كه‌ دائیم ناڕازین، به‌ركو خه‌تای‌ خاكه‌كه‌یانه‌، هه‌ر میلله‌ته‌كی‌ تریش بینیه‌ جێگایان ئه‌وانیش له‌وانه‌ باشتر نابن!. كورده‌ حه‌یاته‌كه‌ی‌ خۆشمان به‌شه‌كن له‌و خاكه‌ی‌ عیراق لۆیه‌ قه‌ت به‌ئیسراحه‌ت دانانیشن، له‌وه‌تی‌ دونیا هه‌یه‌ هه‌ر موعاره‌زه‌ بووه‌، هه‌رچی‌ حكومه‌ته‌ك هاتبی‌، كورد موعارزی‌ بووه‌، به‌وه‌ی‌ ئێستاشمانه‌وه‌ .

وا نه‌زانن موعاره‌زه‌ی‌ ئێستا كه‌ پێی‌ ده‌رێن (ئۆپۆسزیۆن) هی‌ ئه‌وڕۆ بیتن. نه‌خێر ئه‌من به‌بیرم دێ منداری‌ جاران هه‌رئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ر پێ بكه‌تبایه‌، یه‌كسه‌ر دارلاستیقه‌كی‌ به‌ده‌ست ده‌گرت و گلۆپی‌ عاموده‌كه‌ی‌ پێش ده‌ركه‌ی‌ خۆیانی‌ ده‌شكاند. ئه‌وجا ئه‌وكاتی‌ ته‌له‌به‌كان سه‌عیان هه‌بایه‌ ده‌بایه‌ بچن له‌به‌ر فانۆسی‌ بیكه‌ن!. ئه‌وه‌ چییه‌ به‌حساب كاكی‌ گاگۆركێ زه‌ره‌ر له‌حكومه‌ت ده‌دا!.

یان مندار كه‌ سواری‌ ئامانه‌ی‌ ده‌بوو، ده‌چوو كوشنی‌ كورسیه‌كانی‌ به‌ قه‌له‌مبڕی‌ ده‌دڕاند، ئیدی‌ ده‌بایه‌ له‌سه‌ر ته‌خته‌ ره‌قه‌ی‌ دانیشین، ئه‌وه‌ چییه‌ ماری‌ حكومه‌ته‌ با بیدڕێنین!. ئه‌وجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ له‌گه‌ر كوشین دڕین راهاتیه، ده‌چوو له‌سینه‌ماش كوشنی‌ كورسییه‌كانی‌ ده‌دڕانده‌ هه‌رچه‌نده‌ سینه‌ماكان موڵكی‌ حكومه‌تیش نه‌بوون!!
له‌مه‌كته‌بێ زۆرجار وه‌ختی‌ ده‌هاتینه‌ ده‌رێ، هه‌نده‌ك مندار به‌ردیان له‌په‌نجه‌ره‌ی‌ سه‌فه‌كان ده‌گرت و جامه‌كانیان ده‌شكاند، ده‌بایه‌ به‌و زستانه‌ ساردوسڕه‌ له‌ژۆركانمان ره‌ق ببینه‌وه‌، ئه‌وه‌ چییه‌، زه‌ره‌ر له‌حكومه‌تی‌ ده‌دا!.
له‌ سه‌ر ره‌حله‌ی‌ مه‌كته‌بێ داده‌نیشتن به‌ پڕگالی‌ هه‌نده‌سه‌ی‌ ره‌حله‌یان كون كون ده‌كرد و ره‌سمی‌ حه‌یوانیان له‌سه‌ر حه‌فر ده‌كرد، ده‌بایه‌ ئه‌مه‌ش ده‌فته‌ره‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و حه‌موو قۆرتانه‌ دانێین و قه‌له‌مه‌كانمان ده‌شكان، ئه‌وه‌ چییه‌ ره‌حله‌ی‌ حكومه‌ته‌ با كون كونی‌ بی‌!.

ئیدی‌ ئه‌و منداره‌ ورتكه‌ خه‌باتگێره‌ ئۆپۆسزیۆنانه‌ كه‌ گه‌وره‌ش بوون، ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ره‌كی‌ به‌غداشیان بكردبایه‌ له‌نیوه‌ی‌ رێگا سه‌یاره‌كانیان راده‌گرت و ته‌له‌فۆنه‌كانی‌ سه‌ر جاده‌كانیان ده‌شكاند كه‌ حكومه‌ت لۆ كاتی‌ حادیسه‌كان له‌ سه‌ر رێیان داینابوو لۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فۆن لۆ ئیسعافی‌ بكه‌ین .. ئه‌وه‌ چییه‌ شۆڕشگێرن و زه‌ره‌ر له‌حكومه‌ت ده‌ده‌ن.

ئه‌وكاتی‌ بانگی‌ عه‌سكه‌ریش ده‌كران، نه‌ده‌چوونه‌ پێش و فیراریان ده‌كرد چونكی‌ ته‌حه‌مولی‌ زه‌بتو ره‌بتو نیزامیان نه‌ده‌كرد، ئه‌وجا ده‌چوون خۆیان له‌ناو تانكی‌ سه‌ربان وپشت كه‌نتۆره‌كان ده‌شارده‌وه‌ به‌س لۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌چنه‌ عه‌سكه‌ری‌. ئه‌گه‌ر ته‌حه‌ڕییاتیش زۆر تووندبایه‌ و ترسیان له‌سه‌ر بایه‌، جه‌مادانیه‌كیان په‌یدا ده‌كردو روویان له‌شاخ‌ ده‌كردو ده‌بوونه‌ پێشمه‌رگه‌.

ئێستاش كه‌ زۆربه‌یان ته‌قاعوود بوونه‌ و كه‌لكی‌ یه‌ك فلسیان نه‌مایه‌، جاره‌كیدی‌ ده‌بنه‌وه‌ ئۆپۆسزیۆن و دێنه‌ سه‌ر جاده‌كان موزاهه‌ڕه‌ دژی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن!.

ئه‌وه‌یه‌ ده‌رێ ( تیتی‌ تیتی‌ .. كوو رویشتی‌ .. ئه‌وهاش هاتی‌) .. باقی‌ وه‌لسه‌لام ..

 169 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*