سەرەکی » وەرزش » وه‌زیری وه‌رزشی ئیتالیا جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆناڵدۆ

وه‌زیری وه‌رزشی ئیتالیا جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر رۆناڵدۆ

ڤیچینزۆ سپادارفورای وه‌زیری وه‌رزشی ئیتالیا جارێكی تر هێرشی كرده‌ سه‌ر رۆناڵدۆ و به‌وه‌ تۆمه‌تباری كرد كه‌ پێشێلی پرۆتۆكۆلی ته‌ندروستی كردوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆناڵدۆ وا هه‌ست ده‌كات له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌.

رۆناڵدۆ هه‌رچه‌نده‌ یۆڤانتۆس كه‌ره‌نتین كرابوو په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ پرتوگال كردو له‌وێ توشی كۆرۆنا بوو دواتریش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئیتالیا تا له‌وێ خۆی كه‌ره‌نتین بكات.

سه‌باره‌ت به‌مه‌ش سپادافورا وتی: ئه‌و یاریزانه‌ مه‌زنانه‌ هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆ وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه‌ن.

وتیشی: ئه‌و كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ پرتوگاله‌وه‌ كرد پێشێلی پرۆتۆكۆلی ته‌ندروستی كرد و هه‌ر ئه‌و كاتیشك داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ده‌ست پێكرد، ئه‌ستێره‌ی مه‌زن نابێت به‌و شێوه‌یه‌ بێت و پێویسته‌ نموونه‌ بن بۆ كه‌سانی تر.

وه‌زیری وه‌رزش زه‌نگی مه‌ترسی بۆ خولی ئیتالیا و لێدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوور نییه‌ یارییه‌كانی خوله‌كه‌ رابگیرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری تووشبوانی كۆرۆنا له‌ نێو یانه‌كانی خوله‌كه‌.

نازانم ده‌كرێت خولی ئیتالیا به‌رده‌وام بێت یان نا، به‌تایبه‌ت كه‌ دۆخه‌كه‌ نا روونه‌، پێویسته‌ ده‌سته‌ی خوله‌كه‌ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هه‌بێت و پێویسته‌ بیر له‌ پلانی دووه‌م و سێیه‌م بكەنه‌وه‌.

 43 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*