سەرەکی » هەواڵ » سه‌ره‌خۆشی

سه‌ره‌خۆشی

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو كاكه‌ مه‌م بۆتانی

به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌رو چیرۆكنووس و سه‌رۆكی نووسه‌رانی كورد كاكه‌ مه‌م-م پێگه‌یشت.

كاكه‌ مه‌م ئه‌دیب و تێكۆشه‌رو چیرۆكنووسێكی ناسراوو به‌هه‌ڵوێست و داهێنه‌ر بوو، نووسینه‌كانی گوزارشت بوون له‌ په‌یامی ئینسانی و كوردایه‌تی، خزمه‌تێكی زۆری بواری رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگی كوردی كرد، بۆیه‌ كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌دیبه‌، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ بوو.

به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم به‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی و سه‌رجه‌م ئه‌دیب و نووسه‌رانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نم، داواكارم له‌ خوای مه‌زن جێگای به‌هه‌شت بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆمار

 64 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*