سەرەکی » هەواڵ » سه‌ره‌خۆشی

سه‌ره‌خۆشی

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی رۆشنبیرو نووسه‌ر كاكه‌ مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كوردو رووناكبیری دیاری كورد، پرسه‌و هاوخه‌میی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین.

كاكه‌ مه‌م بۆتانی، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به‌بڕشت و دیاری گه‌له‌كه‌مان بوو، كه‌ له‌ رووداوه‌ سیاسی و مێژوویی و رۆشنبیرییه‌كاندا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیارو تێكۆشه‌ر ئاماده‌یی هه‌بوو، قه‌ڵه‌مه‌كه‌شی خستبووه‌ خزمه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان.

بۆیه‌ به‌ له‌ده‌ستدانی كاكه‌ مه‌م بۆتانی، كاروانی ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌گه‌ریی؛ كه‌سێكی گرنگی لێ دابڕاو وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناخه‌وه‌ به‌م هه‌واڵه‌ نیگه‌ران بووین.

سڵاو له‌ گیانی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ گه‌وهه‌رو گه‌نجینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی ئه‌ده‌ب و رووناكبیری و رۆژنامه‌گه‌ری، سه‌بووری و خه‌مڕه‌وانه‌وه‌ بۆ خانه‌واده‌و ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری و نووسه‌ران و رۆژنامه‌گه‌ری، گیانی مامۆستای كۆچكردووش بۆ هه‌میشه‌ شادبێت.

سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

 60 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*