سەرەکی » هەمەڕەنگ » پڕۆژه‌ی مێینه‌

پڕۆژه‌ی مێینه‌

‌تابلۆیەک بۆ جلوبه‌رگی ئه‌و مێینانه‌ی
‌له‌ هه‌رێمی كوردستان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه

سەرلەبەیانی دوێنێ 26/10/2020 ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت(CDO) مه‌راسیمێكی بۆ پڕۆژه‌ی مێینه‌ رێكخست.

پڕۆژەکە‌ له‌لایه‌ن شێوه‌كار تارا عه‌بدوڵڵا كاری له‌سه‌ر كراوه‌و بریتیبوو ‌لەتابلۆیه‌كی 4800 مه‌تریی‌ و پێكهاتبوو‌ له‌جلوبه‌رگی ئه‌و مێینانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه‌.

تابلۆكه‌ به‌ درێژایی شه‌قامی سالم له‌ باخچه‌ی نالی-یەوە هەتا به‌رده‌م دادگای سلێمانی نمایشكرا‌.

لەمبارەیەوە تارا عه‌بدوڵڵا لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند مه‌به‌ستی له‌م كاره‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ پرسی ژن له‌ ماڵه‌وه‌ بهێنێته‌ سه‌ر شه‌قام و بۆ مه‌به‌سته‌ش ویستوویه‌تی ئازاره‌كانی ژن بخاته‌ به‌رده‌م تاك به‌ تاكی كۆمه‌ڵگەو پڕۆژه‌كه‌ش له‌ باخچه‌ی نالی هه‌تا به‌رده‌م دادگای سلێمانی نماش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دادگاش بێته‌سه‌ر خه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 330 جار بینراوە