سەرەکی » ئاراستە » پیشانگه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

پیشانگه‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان

سه‌بری یوسف- ستۆكهۆڵم*

وه‌رگێڕانی: بڵند محەمەد

سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌م به‌ پێویستی‌ ده‌زانم پیرۆزباییه‌كی‌ گه‌رم له‌هونه‌رمه‌ندی‌ داهێنه‌ر (عه‌بدولسه‌لام عه‌بدولڵا) و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ به‌رێزانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌وڵی سه‌رخستنی‌ ئه‌م پیشانگه‌یه‌یاندا له‌شاری سلێمانی‌ كه‌ به‌مدواییه‌ له‌ گه‌له‌ری ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ كرایه‌وه‌.

پیشانگه‌كه‌ به‌چاودێریبه‌رێز د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی كرایه‌وه‌و زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌ندان و رووناكبیران و بایه‌خده‌رانی هونه‌ری شێوه‌كاری و كه‌ڵچه‌ری رووناكبیری ئاماده‌ی‌ كردنه‌وه‌كه‌ی‌ بوون.
هونه‌رمه‌ند (عه‌بدولسه‌لام عه‌بدولڵا) كه‌ زۆربه‌ی‌ كاته‌كان له‌سه‌ر هێڵ بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی به‌شدارو مامۆستا به‌ختیار سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گه‌له‌ری 7 ره‌نگه‌ خه‌مخۆربوون و هه‌ر زوو به‌ دڵێكی گه‌وره‌وه‌ پێكه‌وه‌ كاره‌كانیان ئه‌نجامداو چی له‌به‌رده‌ست بوو فه‌راهه‌مكرا بۆ خزمه‌تی ئه‌م رۆژه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ زوو كه‌وتنه‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ به‌شداران له‌ هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارو هه‌وڵی ئه‌وه‌ی‌ ده‌دا كه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ ئه‌م كه‌ڤاڵه‌ قه‌شه‌نگه‌ ده‌ربكه‌وێت.

له‌م پیشانگه‌یه‌دا 85 شێوه‌كار له‌ ژنان و پیاوان به‌شداربوون له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ 30 وڵاتی جیاواز له‌ جیهان له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ رۆژئاوا، زۆرێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان و رۆژنامه‌كان مه‌راسیمی‌ كردنه‌وه‌یان گواسته‌وه‌و له‌سه‌ری دووان و دیدی بینه‌ران و ئاماده‌بوانیان و هونه‌رمه‌ندانیان سه‌باره‌ت به‌ پیشانگه‌كه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ قسه‌كردنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م پیشانگه‌یه‌ هۆكارێك بووه‌ بۆ چۆنێتی درووستكردنی پردێكی كلتوری هونه‌ری كرا له‌نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، هه‌روه‌ها گفتووگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی دانانی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی كراو چۆن په‌خشی موحیبه‌ت و جوانی‌ له‌ناو هونه‌رمه‌نداندا بكرێت.

په‌یامی رێكخه‌رانی یشانگه‌كه‌ وه‌كو گه‌یشت به‌هه‌موو جیهان و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی هونه‌رو داهێنان و رۆشنبیریی بنیاتنه‌ر له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی‌ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كان بۆ به‌رزترین ئاست، له‌هه‌مانكاتدا درووستكردنی حه‌ڵه‌تێكی‌ كۆمكارییه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا.

(عه‌بدولسه‌لام عه‌بدولڵا)ی شێوه‌كار سه‌باره‌ت به‌ پیشانگه‌كه‌ ده‌ڵێت “ئه‌م یشانگه‌یه‌ وه‌كو پیشانگه‌ واقیعییه‌كان وایه‌ كه‌ پیش هاتنی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرانه‌وه‌، به‌ڵام نیمچه‌ (افتراچی) گریمانییه‌، چونكه‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار ئاماده‌نین له‌ناو هۆڵی پیشانگه‌كه‌، ئه‌م شێوازی نمایشه‌ به‌شێكه‌ له‌ حه‌قیقه‌ت و جیاوازتره‌ له‌وانی‌ دی”.

هه‌روه‌كو چۆن هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری له‌سه‌ر زۆر جومگه‌ی ژیانی ئاسایی كردووه‌و له‌وانه‌ش هونه‌ری شێوه‌كاری، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ به‌سه‌ر ئه‌م پیشانگه‌یه‌وه‌ به‌دیار كه‌وتبوو چونكه‌ سه‌رجه‌م فۆتۆی كاره‌كان كه‌ له‌رێگای ئیمیڵه‌وه‌ هاتبوون و جارێكی تر له‌سه‌ر كانڤاس چاپكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها نه‌توانراوه‌ پرۆسه‌ی‌ كرێن و فرۆشتن بكرێت بۆ كاره‌ هونه‌رییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م تابلۆكان چاپكراوو بوون و ئۆرجناڵ نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌نه‌بوونی‌ سه‌رجه‌م به‌شداربووانه‌ له‌ رۆژانی پیشانگه‌كه‌دا.

عه‌بدولسه‌لام ده‌ڵێت “په‌یامی ئێمه‌ په‌خشی رۆشنبیریی و ئیستاتیكایه‌ له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی كلتوره‌كان و نرخی دیدگای جوانییه‌كان به‌ گشت وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ها درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لانی دنیا بۆ گه‌یاندنی په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئاشتی و مرۆڤایه‌تی‌”.

من ئه‌م پیشانگه‌یه‌م له‌رێگه‌ی‌ فیلمێكی كورته‌وه‌ ده‌بینی كه‌ تیایدا تابلۆكان نمایش كرابوون و له‌ كاره‌كان وردبوومه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی ئه‌مه‌تان بۆ بنووسم:
له‌سه‌رنجێكی خێرا گوزه‌ردا حه‌زده‌كه‌م بۆ چوونه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌م پیشانگه‌ ناوازه‌یه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو كه‌ له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكخراوه‌، په‌یكه‌رێكی ناوازه‌ به‌ره‌و به‌رزایی هه‌ڵده‌كشێ له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یكه‌رسازێك ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ به‌ چێژی دڵخۆشی و خۆشه‌ویستی به‌ره‌و خۆر كار ده‌كات، كارێكه‌ پڕه‌ له‌ جوانییه‌كانی‌ نوچدان، له‌گه‌ڵ باڵاو به‌ژنه‌كانی تر هه‌ڵده‌كشێ ده‌ڕوات به‌ره‌و ئاسمانی به‌نه‌وه‌شه‌یی گزنگی به‌یانی‌ خۆره‌تاو په‌یكه‌رێكه‌ ده‌فرێت به‌ناو ئاسۆی خه‌ونه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ بیه‌وێت به‌ شوێن نهێنییه‌كانی رۆح كاتێك ئاوێزانی سۆزی دڵ ده‌بێت به‌ تامه‌زرۆی بینینی خانووه‌ كۆنه‌كان، بۆن و به‌رامه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی پێوه‌یه‌، ده‌ئاڵێته‌ پانتاییه‌ به‌رزه‌كانی شارستانییه‌ت، په‌یكه‌رسازێكه‌ تێكه‌ڵ بووه‌ به‌ جیهانی ئه‌فراندنی خه‌یاڵ، چه‌كوشه‌كه‌ی‌ به‌ده‌سته‌و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رده‌كان ده‌كات، به‌رده‌كان كه‌ڕن و گوێیان له‌ هیچ نییه‌، جوانی‌ ده‌نه‌خشێنێت و به‌ هێمنی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كات تا ده‌گاته‌ به‌رزترین جوانی‌ و مه‌زنی هونه‌ر، رێگه‌یه‌كه‌ باڵداره‌ بۆ گه‌یشتن به‌ گمه‌ی‌ كۆتره‌كان ، باڵی تاوسه‌كان هه‌ڵده‌گرێت و به‌ره‌و لێواری ره‌نگه‌ به‌رزه‌كانی جوانی‌، ئه‌و له‌ پرشنگی حه‌ڵه‌تێكی به‌ختیاریی قوڵدایه‌، پڕه‌ له‌ تامه‌زرۆیی بۆ سۆزو گلێنه‌ی ژیانێكی پڕ خۆشه‌ویستی‌.

هونه‌رمه‌ند لێره‌ له‌ سروتێكدایه‌ پڕاوپڕ له‌ رۆشنایی خۆشه‌ویستی‌ هه‌ربۆیه‌ فڵچه‌كه‌ی‌ ده‌گرێته‌ ده‌ست و ده‌فڕێت به‌دنیای خه‌یاڵاتدایه‌ به‌ پاكیزه‌یه‌كی‌ شۆڕبۆته‌وه‌ بۆ ناو ئه‌ستێره‌كانی رۆح تا گه‌یشتن به‌ جوانی دڵ و ئه‌وین.

شێوه‌كاره‌ به‌شداربووه‌كان پێكهاتوون له‌:
1 . محه‌مه‌ّد بعجانو ـ سوریا
2 . ا یحی سلو – سوریا
3 . ا ئه‌حمه‌د ئه‌لیاس – سوریا
4 . رحیمو حسین – به‌لجیكا
5. عبدالسّلام عبدالله – نه‌ّمسا
6 . ئه‌كسه‌م عبدالحمید – ئیسپانیا
7 . ریبوار سه‌عید – هه‌رێمی كوردستان
8- نامو رستم زاده‌ – هه‌رێمی كوردستان
9- . محه‌مه‌ّد فه‌تّاح – هه‌رێمی كوردستان
10- دلیر محمّد شریف – هه‌رێمی كوردستان
11- نارین ئه‌بو به‌كر – كه‌نه‌دا
12- خوشی شه‌وقی – هه‌رێمی كوردستان
13- ریبه‌ر جه‌مال – هه‌رێمی كوردستان
14. ئاری بابان – هه‌رێمی كوردستان
15- عه‌لی الودی – به‌ریتانیا
16- ته‌یّب عبدالرّحمن – هه‌رێمی كوردستان
17 نسرین فتّاح – هه‌رێمی كوردستان
18- سناریا محی الدِّین – هه‌رێمی كوردستان
19- فرود باقی – إقلیم كردستان
20- صلاح ریكانی – هه‌رێمی كوردستان
21- سامان ئه‌بو به‌كر – هه‌رێمی كوردستان
22- خیری ئاده‌م – هه‌رێمی كوردستان
23- عه‌لی عبدالله – سوریا
24-. ریبین حه‌یده‌ری – رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
25- . منی‌ عه‌وّاد – میسر
27 . كوبی رهواكو – نه‌ّمسا
28 .كروبی لی سیمیك – نه‌ّمسا
29 . جمال الدِّین جنكلیج – به‌ریتانیا
30 . جكر دیدو – بوریتانیا
31. – ئیلینا تیرزیاس – نه‌ّمسا
32. ئیریكا بیتوهوفیان ێ‌یتی – به‌لجیكا
33. راینر جریر – ئه‌لمانیا
34. كولیزار قلیج – توركیا
35. جیهان محه‌مه‌ّد عه‌لی – نه‌ّمسا
36. كه‌مال عه‌لی – هولندا
37. لمیا‌ء حبیب مرسی – تونس
38. مه‌ریوان جه‌لال – به‌ریتانیا
39. میشلین ئه‌وجر – به‌ریتانیا
40. سه‌لاح كیلانی – ئیتالیا
41. رنده‌ حاجی – هولندا
42. رشید بومیزو – مه‌غرب
43. نصرت منصوری – هولندا
44. ا نزار الحطاب – هولندا
45. ناصر نعسان ئاغا – ئه‌لمانیا
46. نسرین بو سبیت – سعودیه‌
47. سموقان ئه‌سعد – سوریا
48. سیناد الیك – هولندا
49. تیلّ ویلّینس – فه‌رنسا
50. یه‌عقوب ئیبراهیم – ئیتالیا
51. زكیّه‌ جهمد – جه‌زائر
52. ئه‌مه‌ل عبدالسَّلام عوسمان – یه‌مه‌ن
53. ئه‌دیب خه‌لیل – ئه‌لمانیا
54. إیاد بلال – سوریا
55. شیرهان بكلرو – ئه‌لمانیا
56. شكران بلال – سوریا
57. سلیمان العلی – هولندا
58. ریاز حه‌مدون – سُّعودیّه‌
59. دیلاور دلدار – سوریا
60. جیهان ابراهیم – ئه‌لمانیا
61. جان حنا – سوریا
62. بدیعه‌ سیكو – مه‌غرب
63. عبدالوهاب ئه‌ودرهم – مه‌غرب
64. عفیف ئاغا – سوریا
65. علا ئه‌یوبی – ئه‌مریكا
66. عنایت عه‌تار – فه‌ره‌نسا
67. عیدو الحسین – فه‌ره‌نسا
68. كابی ساره‌ – سّوید
69. صبری یوسف – سُّوید
70. ا ماهر ناجی – ئه‌مریكا
71. لینا شدید – ئه‌مریكا
72. موسی‌ رمو – هولندا
73. نسرین محمود – ئه‌لمانیا
74. نعمت بدوی – سوریا
75. ولید زینو – دّانمارك
76. ئه‌لیاس نعمان – ئیتالیا
77. بشیر بشیر – سوریا
78. خوله‌ شیخ مهدی – موریتانیا
79. صالح النّجار – هه‌رێمی كوردستان
80. كابی رهماكو – نّه‌مسا
81. ئانّا یاكات بدر – نه‌مسا
82. كبرئیله‌ سمیك –نه‌مسا
83. ئیریكا بتیونوفین ئه‌یتی – لیتوانیا

* سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری السلام الدولیه‌

 56 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*