سەرەکی » زانست » چارەسەرێكی نوێ پیریی دەوەستێنێ نهێنییەكەش لە ئۆكسجیندایە

چارەسەرێكی نوێ پیریی دەوەستێنێ نهێنییەكەش لە ئۆكسجیندایە

توێژینەوەیەكی زانستیی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە كە دەتوانرێت سوود لە ئۆكسجینی پاكی پەستێنراو ببینرێت بۆ چارەسەركردنی نیشانەكانی پیربوون و ئەو نەخۆشییانەی بەدوای خۆیدا دێنێت.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە زانایانی زانكۆی(تەل ئەبیب)لە ئیسرایل ئەنجامیان داوە ، هەموو كەسێك كە دەچێتە تەمەنەوە پۆشەرە پارێزەرەكانی كۆتایی كرۆمۆسۆمەكانی كە بە (تیلۆمیرات ) ناسراوە كورت دەبنەوە، ئەوانەش بەرپرسن لە زانیارییە بۆ ماوەییەكان و وا دەكەن لە كاتی خانە دابەشبووندا خانە و ترشی (DNA) بەشێوەیەكی دروست دابەش بن، بێ ئەوەش ترشی(DNA)لە ناو دەچێت و خانەكانیش لە زۆربوون دەوەستن و خانە پیرەكانیش لە لەشدا كەڵەكە دەبن.

ئەو زانایانە توانیویانە بگەنە ئەوەی كە ئۆكسجینی پاك و پەستێنراو بدەنە كەسانی بەتەمەن بۆ ئەوەی( تیلۆمیرات)ەكانیان بە ڕێژەی (٢٠%) درێژ بێت.

ئەوەی تا ئێستاش كردوویانە ئەوەیە كە بەو چارەسەرە درێژیی ئەو تیلۆمیراتانە بە ئەندازەی ئەو درێژییەیە كە كەسەكە بەر لە (٢٥) ساڵ هەیبووە و خانە پیرەكانیشیان بە رێژەی ( ٣٧%) كەمكردووەتەوە،
لەمبارەیەوە پرۆفیسۆر (شای ئیفراتی) پسپۆڕی مێشك لەكۆلیژی پزیشكیی ( تەل ئەبیب)وتی»باشبوونی درێژیی تیلۆمیراتەكان یارمەتیمان دەدات بۆ هەمواركردنەوەی ئاراستەی پیریی بۆ ئاستی خانەیی بیۆلۆژی».

ئەو زانایانە بۆ تاقیكردنەوەكەیان چەند كەسێكی خۆبەخشیان بەكارهێنا كە تەمەنیان لە (٦٤) ساڵ بەرەو ژوور بوو، پێشتر هیچ شتێكیان بەكارنەهێنابوو شێوازی ژیانێكی ئاسایشیان هەبوو، هەریەكەیان لە ژوورێك دانران و كە پڕكرابوو لە ئۆكسجینی پاك بە رێژەی (١٠٠%) بەدرێژایی سێ مانگ هەفتەی (٥) ڕۆژ و ڕۆژانەش بۆ ماوەی (٩٠) خوولەك لەو ژوورانەدا دانران.

ئەو ژوورە پەستێنراوانە كار لەسەر توانەوەی ئۆكسجینی ناو خانەكان دەكات بۆ ئەوەی یارمەتی نوێكردنەوەی خانەكان بدات، جگە لەوەش (تێكچوونی زانین) دەوەستێنێت.

زانایان لەوبڕوایەدان ئەو توێژینەوەیەیان كە ئەنجامەكانی لە گۆڤاری زانستیی (ئیگینگ)دا بڵاوكراوەتەوە، لە داهاتوویەكی نزیكدا تەرخان دەكەن بۆ بەكارهێننانی ئۆكسجین لە نوێكردنەوەی ئەركەكانی مێشكی بەساڵاچووان و رەنگە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی (زهایمەر)یش بەكاری بهێنن.

سەرچاوە: Reuters

 270 جار بینراوە