سەرەکی » وەرزش » خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە

خەڵاتی گۆڵدن بۆی بردەوە

ئیلینگ هالاندی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئەمساڵی بردەوە.

خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵانە لەلایەن رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت بەهاوكاری چەند كەناڵێكی تری راگەیاندن، باشترین یاریزانی لاوی خوار تەمەن 21 ساڵ دیاری دەكەن و خەڵاتی (گۆڵدن بۆی) واتە لاوی زێڕینی پێدەبەخشێت.

تۆتۆ سپۆرت سەرەتا لیستێك بەناوی 60 یاریزانی لاو بڵاودەكاتەوە، دواتر ئەو لیستە كەم دەكرێتەوە بۆ 20 یاریزان، لە كۆتایشدا لەنێو ئەو 20 یاریزانەدا یەكێكیان وەكو باشترین دیاری دەكرێت.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە هالاند بووەتە گۆڵدن بۆی ساڵی 2020، ئەمەش دوای ئەوەی لە 18/1/2020 تا ئاشكراكردنی براوەی خەڵاتەكە، لە 34 یاری 33 گۆڵی بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند كرد.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە ئینسۆ فاتی بەدەنگی هاندەران بە باشترین یاریزانی لاو دیاریكراوە و خەڵاتی گۆڵدن بۆی ئەلیكترۆنی پێدەبەخشرێت و لە لیستی خەڵاتی گۆڵدن بۆیشدا دوای هالاند لە پلەی دووەمدا هاتووە.

 69 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*