ئاوات كۆكه‌یی
كتێبی ئه‌مجاره، زنجیره 14 و 15 و 16ی پڕۆژه‌ی دیاریی ئازادی، مه‌كته‌بی بیروهۆشیاریی (بۆردی ئه‌رشیف و مێژوو)ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ناوی (سه‌فه‌ری سه‌ختی خه‌بات، بیره‌وه‌ری و به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌كری حاجی سه‌فه‌ری سه‌ركرده) له ئاماده‌كردنی ئه‌میره محه‌مه‌د، تایبه‌ته به سهركردنهی كۆچكردوو هه‌ڤاڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر.
كتێبی یه‌كه‌م
ئه‌گه‌رچی كتێبه‌كه له سێبهرگ پێكهاتووه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی نووسراوه (كتێبی یه‌كه‌م)، دیاره كتێبی دیكه‌شی به‌دوادا دێ و خودی ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ش هه‌ڤاڵ (ئه‌میره محه‌مه‌د) ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه كه ئه‌رشیف و به‌ڵگه‌نامه‌كانی كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ژماره‌یان زۆره‌و له‌م سێبهرگهدا جێگه‌یان نه‌ده‌بۆوه، بۆیه له‌به‌رنامه‌دایه كتێبی دیكه‌شی بۆبكرێت.
به‌رگی یه‌كه‌م
به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه پێكهاتووه له 501 لاپه‌ڕه، له لاپه‌ڕی پێشكه‌شكردندا نووسراوه:
ئه‌م كتێبه پێشكه‌شه به جه‌سته ماندووه‌كانی كاروانی ره‌نج و فیداكاریی رۆحه فریشتهییكانی عاشقانی خۆری ئازادی، قاره‌مانانی رۆمانه مه‌زنه‌كه‌ی شۆڕشی نوێ.
دوای ئه‌وه پێڕستی بابه‌ته‌كانه كه ژماره‌یان 36 بابه‌ته، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له لاپه‌ڕه سێ دا ده‌ستپێكی كتێبه‌كه بابه‌تێكی مه‌لا به‌ختیاره و تیایدا باسی چه‌ندین وێستگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ده‌كات و هه‌روه‌ها تیشكێكیشی خستۆته سه‌ر چه‌ند رووداوێكی دیكه‌ی مێژوویی په‌یوه‌ندیدار به‌مێژووی كورده‌وه.
له‌به‌شێكی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: (به‌كر، له تافی لاوێتی و له شارۆچكه‌ی پێنجوێنه‌وه، له‌ناو هاوته‌مه‌نه‌كانی دیار‌و لهبۆنهكاندا، شیعری ده‌خوێنده‌وه‌و گوتاری ده‌دا، لاوێك مهیلهوسور، جوانخاس، به‌خه‌ونی ره‌نگاڵه‌یی كوردایه‌تیه‌وه، كه‌وتۆته سه‌ره‌تای سه‌فه‌ر).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:(به‌كر، له‌چاو سیاسی و عه‌سكه‌ریه‌كانی پێش خۆی، له‌ناو حیزبه‌كه‌ی و هێزی چه‌كداری حیزبه‌كه‌ی، نه ته‌مه‌نی زۆربوو، نه ئه‌زمونێكی زۆریشی هه‌بوو، به‌ڵام له دڵسۆزی و خۆڕاگری‌دا، خۆی به‌وان نه‌ده‌گۆڕیه‌وه. زۆریان كۆڵیاندا، به‌كر له‌و تێكۆشه‌ره ده‌گمه‌نانه بوو، نه‌ك كۆڵی نه‌دا، به‌ڵكو ژیله‌مۆ ئاسا، چاوه‌ڕوانی بوژانه‌وه‌ی ده‌كرد).
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌دا هاتووه:( ئه‌م بهكرهی لوتكه‌ی كۆڵنه‌دان، جوامێرێكی ئارام بوو، به‌ڵام ئارامێكی به‌هه‌ڵوێست، كه‌متر قسه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام قسه‌كانی سه‌باره‌ت بو نهتهوهكیهی و حیزبه‌كه‌ی و هاوڕێكانی، نم نم دادهبارییه ناو ره‌گی قوڵی رێبازه‌كه‌ی و هاوڕێكانی).
ده‌شڵێت( به‌نده، هاوینی ساڵی (1976) به موخته‌فی (هاوڕێ به‌كر)م له‌رێگه‌ی هاوڕێ برایم جه‌لاله‌وه، له‌برایم پاشا یه‌كمان ناسی، عه‌سره‌كه‌ی تا ئێواره پێكه‌وه بووین، یه‌كسه‌ر، تێگه‌یشتم، له‌شاڵاوی گرتنی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌وه، مانگی 9ی 1975 په‌یوه‌ندی پێوهنهكراوه).
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا مه‌لابه‌خیتار سه‌باره‌ت به كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر ده‌ڵێت: ( له‌گه‌رمه‌ی فشاری ده‌روونیدا، كاتێك (جود) هێرشیان كرده سه‌ر دێی ره‌زڵه، به‌كر فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كێتی كرد‌و جود شكاو به‌و شكنانهش، ته‌رازوی هێزی نێوان یه‌كێتی و جود، ته‌واو گۆڕدرا، ئیتر یه‌كێتی بوو به هێزی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه).
له‌لاپه‌ڕه 17شدا، كورته باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌میره محه‌مه‌دی ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه و (مه‌كته‌بی ئه‌رشیفی ناوه‌ندی مێژوو)كراوه، كه تیشك خراوه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده له رابردوودا‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی كه ئایندهی نزیكدا، به‌چاپیان ده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م پێشه‌كیی كتێبه‌كه‌ش رزگار حاجی حه‌مه نووسیویه‌تی و له بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت:(پێنجوێن، شارێكی دێرینی كوردستانه‌و ناوی به گه‌لێك داستان و نه‌به‌ردیی قاره‌مانانه‌وه به‌ستراوه، شاری ئه‌ده‌ب به‌گشتی و شیعره به‌تایبه‌تی و ده‌یان نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندو كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ئایینی و شۆڕشگێڕ‌و سیاسه‌تمه‌داری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه).
ده‌شڵێت: (به‌كری حاجی سه‌فه‌ر كه خه‌ڵكی پێنجوێنه، یه‌كێكه له كه‌ڵه تێكۆشه‌ره‌كانی شۆڕشی نوێ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له‌پاڵ تێكۆشه‌رانی ناوداری وه‌ك شه‌هیدان ئارام و ئازاد هه‌ورامی و جه‌مال تایه‌ر و ده‌یان و سه‌دانیتر درێژه‌ی به‌كاروانی خه‌باتی نه‌پساوه داوه‌و به‌پشوو درێژی و كۆڵنه‌دانی پێی وتین: كاروانی خه‌باتی ئه‌م گه‌له تا سه‌ربه‌خۆیی نه‌پساوه‌یه، بۆیه تۆماركردنی ژیان و خه‌باتی ئه‌م نه‌مره كارێكی پێویست بوو).
مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری
دووه‌م پێشه‌كیی كتێبه‌كه ئه‌میره محه‌مه‌دی ئاماده‌كار نووسیویه‌تی و له بڕگه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: (خه‌ونێكی دێرینی به‌نده وه‌ك به‌شدارو خه‌مخۆری نه‌فه‌وتانی ره‌نجه بێ سنوره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كاركردن بووه بۆ نوسینه‌وه‌ی مێژووه پڕ لهسهروهرییهكهی، ئه‌ویش له‌ڕێی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان و تۆماركردنی بیره‌وه‌ریی و شایه‌تیی داڕێژه‌ران و جێبه‌جێكارانی بنیاتنانی قه‌ڵای به‌رگری و نه‌سره‌وتن له له رۆژگاره سه‌خت و تاریكه‌كانی قۆناغێكدا، كه میلله‌تێكی بێ پشتیوان و به‌ش مه‌ینه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی گه‌یشتبووه سه‌رئێسقان).
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێت: (یه‌كێك له سیمبوله دیار‌و هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی چیرۆكی به‌رگری و چۆك دانه‌دان، كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ره یادی به‌خێر).
هه‌روه‌ها:(ئه‌م كتێبه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز دایه، به‌رهه‌می چه‌ندین مانگ و ساڵی هه‌وڵ و كاركردنی به‌رده‌وامه تا له‌زمانی هاوڕێ و كه‌سوكارو به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه گۆشه‌یه‌ك له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانه‌كانی كه‌سێك له سه‌ركرده پشوودرێژو قاره‌مانه‌كانی شۆڕشی نوێی خه‌ڵكی كوردستان بخه‌ینه‌ڕوو).
دوای ئه‌وه، لاپه‌ڕه 25 تا 210 بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌كری حاجی سه‌فه‌ره كه هێشتا چاپ نه‌كراوه‌و كۆپی ده‌ستخه‌ته‌كه‌ی دانراوتهوه.
بڕگه‌ی دوای ئه‌وه كه له لاپه‌ڕه 213 ده‌ستپێده‌كات تا لاپه‌ڕه 385، بیره‌وه‌ریی كه‌سوكاری به‌كری حاجی سه‌فه‌رو ههڤاڵانییهتی، له باره‌ی كاك به‌كره‌وه.
دوا بڕگه‌ی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه به‌ڵگه نامه‌كانه له لاپه‌ڕه 389 تا لاپه‌ڕه 501.
به‌رگی دووه‌م
به‌رگی دووه‌می هه‌مان كتێب كه به‌هه‌مان وێنه‌و قابارهو دیزاینه، پێكهاتووه له 511 لاپه‌ڕه.
ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌یه و به‌پێی زنجیره‌یی ساڵه‌كان به‌ڵگه‌كان دانراون:
لاپه‌ڕه سێ تا لاپه‌ڕه 107 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1980ن.
لاپه‌ڕه 108 تا لاپه‌ڕه 349 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1981ن.
لاپه‌ڕه 350 تا لاپه‌ڕه 511 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1982ن.
به‌رگی سێیه‌م
به‌رگی سێیه‌میش به هه‌مان وێنه‌و قابارهو دیزاینه، پێكهاتووه له 567 لاپه‌ڕه.
ئه‌م به‌رگه‌ش زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌كان ته‌رخانكراوه بۆ به‌ڵگه‌كان، وه‌ك:
لاپه‌ڕه 3 تا لاپه‌ڕه 43 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1983ن.
لاپه‌ڕه 44 تا لاپه‌ڕه 89 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1984ن.
لاپه‌ڕه 90 تا لاپه‌ڕه 147 به‌ڵگه‌كانی ساڵی1985ن.
لاپه‌ڕه 148 تا لاپه‌ڕه 161 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1987ن.
لاپه‌ڕه 162 تا لاپه‌ڕه 242 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1988ن.
لاپه‌ڕه 243 تا لاپه‌ڕه 245 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1989ن.
لاپه‌ڕه 246 تا لاپه‌ڕه 254 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1990ن.
لاپه‌ڕه 255 تا لاپه‌ڕه 486 به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1991 و چه‌ند به‌ڵگه‌و دیۆكۆمێنتێكی دیكه‌ن.
لاپه‌ڕه 489 تا لاپه‌ڕه 548، ته‌رخانكراوه بۆ چه‌ندین وێنه‌ی قۆناغه جیاجیاكانی ژیانی كاك به‌كر.
دوا به‌ش و بڕگه‌ی كتێبه‌كه‌ش (لاپه‌ڕه 549 تا لاپه‌ڕه 567) ته‌رخانكراوه بۆ چه‌ند پارچه شیعرێكی كاك به‌كری حاجی سه‌فه‌ر.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: هه‌رسێ به‌رگی بۆكس كتێبی ( سه‌فه‌ری سه‌ختی خه‌بات) تێكڕا 1579 لاپه‌ڕه‌یه.
كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی ئه‌میره محه‌مه‌د، تایپ و دیزاینی ناوه‌وه سیروان خه‌لیل، دیزانینی به‌رگ گه‌نجه تاریق.
تیراژ 2000 دانه.
ژماره 2634ی ساڵی 2019ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كتێبخانهگشتییهكانی دراوه‌تێ.
181 جار بینراوە