جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق لە وتارێكدا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند: پێویستە بابەتی مووچە نەكرێتە بەشێك لە كێشە سیاسییەكان.
نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق جەختی لەوەشكردەوە «فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، تەنیا فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم نین، بەڵكو هاووڵاتی عیراقین و پێویستە بابەتی مووچە نەكرێتە بەشێك لە كێشە سیاسییەكان»، وتیشی: پێویستە بەزووترین كات كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكرێن.
44 جار بینراوە