وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، بڕیاری دیپۆرت نەكردنەوەی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتەكەی درێژناكاتەوە.
هۆرست زیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: حكومەتی فیدراڵیی وڵاتەكەی بڕیاری رەوانە نەكردنەوەی پەنابەرانی سوریا درێژناكاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی تاوانبارن و دۆسێی ئەمنییان لەسەرە و مەترسین بۆ سەر ئاسایشی ئەڵمانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ساڵی 2012وە بڕیاری رێگریكردن لە دیپۆرتكردنەوەی سورییەكان دەرچووە و بۆ چەند جارێكیش درێژكراوەتەوە، بەڵام پێناچێت لە ساڵی 2021دا ئەو بڕیارە جێبەجێ بكرێت. وتیشی: ئەو پەنابەرانەی لە ئەڵمانیا تاوانیان كردووە، رێگرییان لێدەكرێت بۆ وڵاتێكی تری ئەوروپا بڕۆن و دیپۆرت دەكرێنەوە.
76 جار بینراوە