بەبۆنەی هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، رێكخراوی (IIW)، پیشانگەیەكی شێوەكاری بۆ حەڤدە هونەرمەندی خۆبەخشی كچی شاری كەركوك لەسەنتەری رۆشنبیریی شارەكە كردەوە.
لەمبارەیەوە ئەیوب ئەحمەد، لێپرسراوی نووسینگەی (IIW) بەكوردستانی نوێی وت: لەپیشانگەكەدا 17 تابلۆی شێوەكاری جۆراو جۆر نمایشكران كە هەریەكەیان گوزارشتبوون لەتوندوتیژی دژ بەژنان.
وتیشی: هەموو ساڵێك لەجیهان ئەمجۆرە پیشانگەیانە دەكرێنەوە، ئێمەش بە باشمانزانی لەشاری كەركوكیش بكرێتەوە، هەروەها بڕیارمانداوە سەرجەم تابلۆكانی ئەم پیشانگەیە لەپەنجا وڵات نمایش بكەینو
بەجیهانی رابگەیەنین كە ئێمەش لێرە ئەم یادەمان كردۆتەوەو دەڵێن: نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان و دەتوانین لەڕێگەی هونەرەوە گوزارشت لەو رۆژە بكەین.
هێمن ئەحمەد
68 جار بینراوە