د. نه‌جیب بهعقهلینی
دووه‌م رۆژی مانگی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، رۆژی جیهانیی ناتوندوتیژییهو ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕدرێ. ئه‌م بۆنه‌یه ئامانجی بڵاو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ناتوندوتیژییه، له رێگه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و هۆشیار كردنه‌وه‌ی جهماهورهوه، به پێی بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. بڕیاره‌كه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی بنه‌مای ناتوندوتیژی بۆ جیهانو بڵاو كردنه‌وه‌ی كه‌لتووری ئاشتی‌و لێبوردهییو لێكتێگهیشتنو ناتوندوتیژی ده‌كاته‌وه.
پێناسه‌ی بنه‌مای ناتوندوتیژی به‌وه كراوه كه به‌رگریی ناتوندوتیژانه‌یه، واته به‌كارهێنانی توندوتیژی جهستهییو لێدان‌و به‌كارهێنانی هێز ره‌ت ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك، یان باشتر كردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی.
هزری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هاوڕێكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كاری ناتوندوتیژی، شێوازێكه ده‌توانێ به‌ره‌نگاری خراپه‌و ملكه‌چبوونی كوێرانه‌و فشاری توندوتیژانه بێته‌وه‌و خه‌باتی به‌رده‌وامیشه بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆزانهی لای كۆمه‌ڵگه گرنگه‌ن بێ به‌كارهێنانی توندوتیژی. ئه‌مه مانای خۆدزینه‌وه نییه له به‌رپرسیاریی، یان خۆلادان له ململانێكان‌و نادیده وه‌رگرتنیان، به‌ڵكو به‌كارهێنانی ئامراز‌و توانا ئاشتیانه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ی ده‌چێته خانه‌ی چه‌سپاندنی مافه‌كان‌و سه‌روه‌ر كردنی یاسا، ده‌بنه هۆی به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن.
جیهانی ئه‌مڕۆمان له هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژییه‌وه گلاوه، توندوتیژی زاره‌كی، جه‌سته‌یی، ده‌روونی، سێكسی، به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كرێت، به تایبه‌ت ژنان‌و منداڵان. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه ده‌تگرێته‌وه، له خێزاندا، له‌سه‌ر كار، له زانكۆ‌و خوێندنگه‌كاندا، له فه‌رمانگه حكومییهكانو سه‌رجه‌م رێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كاندا، له كاتی خۆپیشاندان‌و ناڕهزاییهكانداندا، له كاتی یارییه‌كاندا وه‌ك تۆپی پێ، بێگومان له جه‌نگه‌كانیشدا. ئه‌م توندوتیژییه شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به هه‌موو مرۆڤایهتیو دژی بیرۆكه‌ی ئه‌فراندن‌و پڕۆژه‌ی ئه‌فرێنه‌ره. له خێزاندا توندوتیژی نییه؟ له نێوان ژن‌و پیاودا، یان له نێوان ژن‌و مێرددا؟ هۆكاره‌كانی ئه‌م توندوتیژییه چین؟ بۆچی ورده ورده زیاد دهبنو رۆژ به رۆژ توندتر ده‌بن؟ چۆن چاره‌سه‌ریان بكه‌ین؟
گیانی خۆ بهزلزانیو خۆ زاڵ كردن‌و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وی دیو به‌كه‌مزانینی ئه‌وی دیو په‌راوێزخستنی سه‌رجه‌م كۆمهڵگهكانمانی ته‌نیوه، ئه‌مه‌ش هه‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ته‌ڵه بۆ یه‌كتر نانه‌وه زیاتر ده‌كات، هه‌موو ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زیاده‌ڕۆیی له ده‌ستوورو یاساكان‌و بنه‌ما مرۆیی‌و ئاكارییه‌كاندا بكه‌ین. كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی چهكو خراپ به‌كارهێنانییه‌وه ده‌ناڵێنن، تاكه‌كان سكاڵا له جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسای لێپێچینه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی په‌تای گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش گیانی توندوتیژی زیاتر دهكاتو به‌ناو خه‌ڵكیدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌ڵێ، ره‌گه‌زپه‌رستی‌و رق‌و كینه‌و تیرۆر بوونه‌ته سیماكانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مافی مرۆڤ‌و شكۆی مرۆڤ به‌رده‌وام پێشێل بكرێت. یاسا نێودهوڵهتییهكانو په‌یماننامه‌و رێكه‌وتنه‌كان خه‌ریكن هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زه‌كانی خۆپهرستیو توڕهییو شه‌ڕخوازی، چه‌مكه‌كان‌و په‌روه‌رده‌و ئاكار له‌ناو ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ساره‌ی زه‌وی به ده‌ست توندوتیژیو ده‌ستدرێژییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌كو بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی، مرۆڤ، ئاژه‌ڵ، رووهكو هه‌موو سروشت.
مرۆڤ ده‌توانێ مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت بێ ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌كار بهێنێت؟ یان ده‌بێ ملكه‌چ بێت؟ یاخود رێگه‌ی توندتیژی هه‌ڵده‌بژێرێ؟ هه‌ندێك له خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك هه‌ڵبژارده‌دا دۆش داماون. تۆ بڵێی هه‌ڵبژاردنی ناتوندوتیژی ئه‌نجامی گونجاوی هه‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگه؟ یان ده‌بێ په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ی ئازاربه‌خش ببات؟
چه‌مكی ناتوندوتیژی پشت به ئاشتی ناوخۆیی‌و توانایه‌كی خودی ده‌به‌ستێ، كه له‌سه‌ر ژیانێكی پڕ له ئاكارو مرۆڤایهتیو رۆحانیه‌ت بنیات نرابێ. چونكه ناتوندوتیژی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر خود-دا، به‌سه‌ر توڕهییو شه‌ڕانگێزیدا، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئیبلیسدا، ئه‌وه‌ش چه‌كێكه، به‌كارهێنانی پێویستی به ڤیانی پۆڵایین‌و جوامێریی هه‌یه.
رووداوه‌كان سه‌لماندوویانه توندوتیژی هه‌ر توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه، لێره‌وه مرۆڤ په‌ی به‌وه ده‌بات، كه توندوتیژی چاره‌سه‌ری گونجاو نییه بۆ ئه‌م جیهانه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه، به‌ڵكو گفتوگۆ‌و رێزگرتن‌و دانپێدانانی ئه‌وی دی، هۆكارو كاركردی به‌دیهاتنی لێبورده‌یین، له پێناو ویستنی خێر‌و چاكه‌ی ئه‌وی دی-دا، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویسته، چه‌مكی برایه‌تی دووباره بچهسپێنرێتهوه، ده‌بێ له‌گه‌ڵیدا بژین، له پێناو ژیانێكی سه‌لامه‌تدا، كه لۆژیكی ترس‌و توندوتیژی تێدا نه‌بێت، داخران‌و گۆشه‌گیریی تێدا نه‌بێت، ژیانی برایه‌تی بیرۆكه‌ی به‌كه‌مزانینی ئه‌وی دیو په‌راوێزخستنی ره‌ت ده‌كاته‌وه.
شێوازی ناتوندوتیژی هه‌میشه به‌هێزتره له توندوتیژی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌میان ئاشتییه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه پشت به راستی‌و دادپهروهرییو ئازادی‌و خۆشهویستیو ته‌نانه‌ت یه‌كسانی له نێوان خه‌ڵكدا ده‌به‌ستێ، به هه‌موو جیاوازییهكانیشیانهوه. به‌ڵێ، جیهانه‌كه‌مان پێویستی به كاراكردنی چه‌مكی ناتوندوتیژی هه‌یه، كه ده‌بێ بكرێته شێواز‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خه‌ڵك‌و بڕیار‌و بژاردهكانیانی پێ بناسرێته‌وه، به‌و جۆره‌ش نه‌هێشتنی ململانێ‌و ناكۆكییهكانو پشێوییهكانو جه‌نگی نێوان گه‌لان ئاسانتر دهبێو جیهان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت، كه بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كان، ناكۆكییه‌كان، دۆزه‌كان، په‌نا بباته به‌ر گفتوگۆ‌و دانوستاندنو ناوبژیوانی‌و وتوێژ، كه هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای ناتوندوتیژی به‌ندن.
به‌ڵێ، گیانی برایه‌تی یارمه‌تیده‌ره له نه‌هێشتنی ئه‌و هۆكارانه‌ی به‌ره‌و ناكۆكی‌و توندوتیژیمان ده‌به‌ن، گیانی برایه‌تی به‌سه‌ر خۆپهرستیو ئێره‌یی بردندا زاڵ دهبێتو له خۆبه‌زلزانی‌و خۆ زاڵ كردن‌و گیانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه دوورمان ده‌خاته‌وه. به‌ڵێ، مرۆڤێك ناخی پڕ بێت له ئاشتی‌و ئارامی، ده‌توانێ گیانی ئاشتی بڕێژێت به‌سه‌ر ئه‌وانی دیشدا. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ناتوندوتیژی په‌روه‌رده بین، له پێناو جیهانو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كه خۆشهویستیو بهزهییو دادپه‌روه‌ریی تیایدا زاڵ بێت.
به‌ڵێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌لتووری ناتوندوتیژی، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه به‌هاكانی ون كردووه‌و له بنه‌ماكان دوور كه‌وتۆته‌وه، مرۆڤ به ئاشتی نه‌بێ رزگاری نابێت، ئاشتییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێبوردهییو دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. با پێكه‌وه كار بكه‌ین له پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه په‌نا نهبارهته به‌ر توندوتیژی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی، له‌گه‌ڵ هه‌موو كهموكووڕییهكانیو هه‌موو ئه‌و فشاره ده‌روونییه‌ی لهسهریهتیو ترسی له ئایندهی، كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قه‌یرانه‌كانی ئابووری‌و فشاری رۆحی‌و یاخیبوونی رۆح‌و ترسی تیرۆر‌و كوشتنیشدا، به‌ڵكو په‌نا بباته به‌ر برایهتیو پێكه‌وه ژیان. با پێكه‌وه كار بكه‌ین له پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا، كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خۆشه‌ویستییه‌كی راستگۆیانه‌و پێكه‌وه‌بوونی به‌رده‌وام هێڵه‌كانی بۆ بكێشێت.
سایتی: زینیت
92 جار بینراوە