سەرەکی » ئاراستە » ئینسایكلۆپیدیای شێوه‌كاری كوردی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ مێژوو

ئینسایكلۆپیدیای شێوه‌كاری كوردی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ مێژوو

ئا: به‌ختیار سه‌عید

ئینسایكلۆپیدیا یه‌كێكه‌ له‌و پرۆژه‌ گرنگانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان كاری بۆ ده‌كرێت و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه‌و له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان دامه‌زراوه‌ی‌ تایبه‌ت و تیمی تایبه‌ت خۆیان بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ بكه‌نه‌ واقیع، به‌ڵام له‌ وڵاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتدا ئه‌و ئه‌ركه‌ بۆته‌ كاری تاكه‌ كه‌سه‌كان و ئه‌و تاكه‌ كه‌سانه‌ هۆكاری له‌دایكبوونی ئه‌و ئینسایكلۆپیدیایه‌ن و به‌دڵخۆشییه‌وه‌ له‌ناو باشوری كوردستان له‌چه‌ند بوارێكدا ئه‌م خه‌ونه‌ هاتۆته‌دی و هیوادارم داهاتوو رۆشنتر بێت بۆ بوونی له‌ناو هه‌موو بواره‌كاندا.

ئینسایكلۆپیدیای شێوه‌كاری كوردی یه‌كێكه‌ له‌و خه‌ون و ئامانجانه‌ی‌ كه‌ به‌نده‌ بۆ ماوه‌ی‌ چوار ساڵه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ كوردییه‌كانم كه‌ ساڵی 1958-2012 درێژه‌ی‌ ده‌بێت و تیایدا 151 رۆژنامه‌و گۆڤار له‌خۆده‌گرێت و تائێستا 320 هه‌زار لاپه‌ره‌ بینراوه‌ له‌ رۆژنامه‌و ئه‌و گۆڤارانه‌ی‌ كه‌ تا ئیستا توانیوومه‌ به‌رده‌ستم بكه‌وێت كه‌ بنكه‌ی‌ ژین و كتێبخانه‌ی‌ گشتی سلێمانی‌ زۆرترین سوودم لێ وه‌رگرتوون.

گرنگی پرۆژه‌كه‌
گرنگی پرۆژه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ دیاریكراوه‌ی‌ كه‌ بۆ رۆژه‌كه‌ دیاریكراوه‌ چی له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری كوردی نووسراوه‌و بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ زۆرجار زانیاری زۆر پر بایه‌خ و تایبه‌تی تیدایه‌ كه‌ كه‌من له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و زانیاریانه‌ بزانێت له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و زانیاریانه‌ كه‌ له‌سه‌ر پیشانگه‌كان، یاخود تابلۆیه‌كی‌ شێوه‌كارێكی كورد یاخود خوێندنه‌وه‌ بۆ كۆی ته‌مه‌نی كاری هونه‌ری شێه‌وه‌كارێكی كورد كه‌ هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هونه‌ری و راپۆرتی‌ خوێندكاران له‌ په‌یمانگه‌و كۆالیژه‌كانی هونه‌ر، له‌هه‌مانكاتدا بۆ زانیاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ سه‌رقاڵی به‌ده‌ستهێنانی نامه‌ی‌ ماسته‌رو دكتۆران له‌ هونه‌ری شێوه‌كاریدا.

ته‌مه‌نی پرۆژه‌كه‌
هه‌وڵه‌كان تائێستا درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ چوار ساڵه‌و بریاره‌ تا ناوه‌راستی‌ ساڵی 2021 به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بێت كه‌ له‌ساڵی 1958 بۆ 1990 له‌خۆده‌گرێت و قۆناغه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری تایپكردن و دیزاینكردن و هه‌وڵدان بۆ چاپكردن، ئه‌م هه‌وڵه‌ تاكه‌ كه‌سییه‌ یه‌كێكه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی‌ تر كه‌ له‌ باشوری كوردستان بۆ ئه‌رشیفكردن و پۆلێنكردنی بواره‌ جیاوازه‌كان به‌ده‌ست دێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین هه‌وڵدان له‌ بواری هونه‌ر به‌گشتی و به‌تایبه‌تی شێوه‌كاری درابێت.

كێشه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌
پرۆژه‌كه‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی‌ له‌به‌رده‌مدا هه‌یه‌ كه‌ گرنگترینیان له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش نه‌بوونی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه‌و له‌هه‌مانكاتدا نه‌بوونی ئینسایكلۆپیایه‌ك كه‌ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ ده‌رچووه‌كانی ناو باشوری كوردستان به‌ پێی ساڵه‌كانی‌ له‌خۆگرتبێت تاكو بزانرێت به‌ ته‌واوه‌تی چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤار له‌و زه‌مه‌نه‌ دیاریكراوه‌ی‌ ناو پرۆژه‌كه‌ جێی ده‌بێته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا كێشه‌ی چاپكردنیش یه‌كێكی تره‌ له‌ كیشه‌كان كه‌ تاكو ئیستا هیچ ناوه‌ندێك یاخود وه‌زاره‌تێك په‌یمانی‌ چاپكردن و له‌ئه‌ستۆگرتنی پرۆژه‌كه‌ له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ه‌و تا ئیستا پرۆژه‌كه‌ ته‌نها پرۆژه‌ی كه‌سێتییه‌ كه‌ هیوادارم به‌ پێی تێپڕبوونی‌ كات ئه‌و كێشانه‌ كۆتاییان بێت و پرۆژه‌كه‌ بێته‌ بوونه‌وه‌.

ئه‌نجام
ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ هۆكارێك و هاندانێك ده‌بێت كه‌ دواتر ده‌كرێت رۆژنامه‌و گۆڤاره‌ عه‌ره‌بییه‌كانی عێراق بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كه‌ رۆژنامه‌گه‌ری عیراق به‌هه‌مان شێوه‌ زانیاری و خوێندنه‌وه‌یان بۆ شێوه‌كاران و شێوه‌كاری كوردی كردووه‌، له‌هه‌مانكاتدا درووستكردنی سایتێكی گه‌وره‌و فراوان بۆ پرۆژه‌كه‌ درووست بكرێت له‌دوای ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو چاپه‌مه‌نی رۆژه‌كه‌ وه‌كو كتێبێك چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و كاته‌ پرۆژه‌كه‌ وه‌كو سایت و وه‌كو كتێب كه‌سانی‌ بواری شێوه‌كاری ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئه‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی‌ ده‌چنه‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌شی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه‌وه‌ پێكهاتوون له‌:

-1 نیشتمان .. الوطن گۆڤار سلێمان كوردی+عەرەبی 1959
-2 ئاشتی بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1959
3- ئافرەت..المراە گۆڤار بەغدا عەرەبی-كوردی 1959
4- هیوای كوردستان گۆڤار/ رۆژنامە سلێمانی كوردی+عەرەبی 1959
5-شەفەق .. بەیان گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1958
6- سەیوان گۆڤار سلێمانی كوردی 1958
7-برایەتی رۆژنامە بەغدا كوردی 1959
8-ژیان گۆڤار هەولێر كوردی 1959
9- هونەر گۆڤار سلێمانی كوردی 1959
10- بڵێسە گۆڤار سلێمانی كوردی 1959
11-گاورباخی رۆژنامە كەركووك 1959
12-پێشكەوتن.. لتقدم گۆڤار..رۆژنامە بەغدا كوردی، عەرەبی 1958
13- رزگاری گۆڤار بەغدا عەرەبی – كوردی 1959
14-نەورۆز گۆڤار سلێمانی كوردی 1959
15-گۆیژە گۆڤار سلێمانی كوردی 1959
16-رای گەل رۆژنامە كەركوك عەرەبی – كوردی 1959
17-خەبات..النڤال رۆژنامە بەغدا عەرەبی، كوردی 1959
18- دەنگی داس بڵاوكراوە بانیخێڵان كوردی 1956
19- دەنگی فەقێ‌ گۆڤار سلێمانی كوردی 1954
20-مەشخەڵی نەورۆز رۆژنامە سلێمانی كوردی+عەرەبی 1959
21- دەنگی قوتابیان رۆژنامە كەركووك عەرەبی، توركی، كوردی 1959
22- دەنگی قوتابیان بڵاوكراوە هەولێر كوردی 1953
23-گۆیژە گۆڤار سلێمانی كوردی 1952
24-گزنگ گۆڤار سلێمانی كوردی 1959
25- عرقا گۆڤار بەغدا كوردی 1963
26-كوردستان رۆژنامە بەغدا كوردی 1961
27- بڕوا رۆژنامە..گۆڤار سلێمانی ؟ 1960
28- هەورامان گۆڤار تەوێڵە كوردی 1963
29- هەولێر . أربیل رۆژنامە هەولێر كوردی+عەرەبی 1961
30- هەواڵنامە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1966
31- أربیل .. هەولێر رۆژنامە هەولێر كوردی+عەرەبی 1961
32-باهۆز بڵاوكراوە بەغدا كوردی 1965
33 – التاخی.. برایی رۆژنامە بەغدا كوردی+عەرەبی 1967
34 – المسیرە .. رێڕەو بڵاوكراوە سلێمانی كوردی + عەرەبی 1976
35 – عیراقی نوێ گۆڤار بەغدا كوردی 1960
36 – ئامانج گۆڤار سلێمانی كوردی 1962
37 – هەولێر . أربیل رۆژنامە هەولێر كوردی+عەرەبی 1961
38 – هەواڵنامە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1966
39 – باهۆز بڵاوكراوە بەغدا كوردی 1965
40 – بەیان گۆڤار بەغدا كوردی 1969
41 – كوردستان رۆژنامە بەغدا كوردی 1961
42 – بڕوا رۆژنامە..گۆڤار سلێمانی ؟ 1960
43 – بزاڤ رۆژنامە بەغدا كوردی 1989
44 – پرشنگ گۆڤار سلێمانی كوردی 1964
45 – رزگاری گۆڤار سلێمانی كوردی 1967
46 – پێشڕەو گۆڤار كەركووك عەرەبی،كوردی 1960
47 – گوڵزار بڵاوكراوە هەولێر كوردی 1968
48 – تیشك گۆڤار هەولێر كوردی 1969
49 – رابەر گۆڤار سلێمانی كوردی 1966
50 – گزنگ/ چیا گۆڤار سلێمانی كوردی+عەرەبی 1967
51 – روناكی – النور رۆژنامە بەغدا كوردی 1969
52 – رزگاری گۆڤار سلێمانی كوردی 1969
53 – رۆژی نوێ گۆڤار سلێمانی كوردی 1960
54 – چەكی خەبات گۆڤار سلێمانی كوردی 1968
55 – چیا گۆڤار سلێمانی كوردی+عەرەبی 1967
56 – دەنگی كورد. رۆژنامە بەغدا 1960
57 – خەباتی كوردستان رۆژنامە بەغدا كوردی 1966
58 – نامیلكەی سلێمانی گۆڤار سلێمانی كوردی 1960
59 – مولحەقی الدیب العراقی گۆڤار بەغدا كوردی 1961
60 – رۆناهی گۆڤار بەغدا كوردی 1960
61 – رابەر بڵاوكراوە ناوچەی سلێمانی كوردی 1968
62 – دەنگوباس.. الاخبار رۆژنامە بەغدا كوردی- عەرەبی 1966
63 – دەنگوباس… بروسكە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1969
64 – دیسان بارزانی بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1962
65 – دەنگی كورد. رۆژنامە بەغدا 1960
66 – رەنج بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1969
67 – چەكی خەبات گۆڤار سلێمانی كوردی 1968
68 – چیا گۆڤار سلێمانی كوردی+عەرەبی 1967
69 – مكتبە زانكۆ گۆڤار سلێمانی كوردی+عەرەبی+ئینگلیزی 1977
70 – ئاسۆی زانكۆیی (افاق جامعیە) گۆڤار سلێمانی كوردی-عەرەبی 1977
71 – شۆڕشگێڕ گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1977
72 – ئاڵای شۆڕش رۆژنامە قەرەداخ كوردی 1977
73 – هێڤی بڵاوكراوە دهۆك كوردی+عەرەبی 1973
74 – ئامۆژگاری گۆڤار بەغدا كوردی 1973
75 – ئامانج گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1974
76 – ئایندە…دواڕۆژ گۆڤار بەغدا كوردی 1979
77 – نووسەری كورد گۆڤار بەغدا كوردی 1971
78 – گۆڤاری كۆڕی زانیاری كورد گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1972
79- گزنگ گۆڤار كەركووك كوردی 1972
80- ئەستێرە گۆڤار بەغدا كوردی 1975
81- ئەستێرە گۆڤار سلێمانی كوردی 1972
82- هەولێر گۆڤار هەولێر كوردی+عەرەبی 1970
83- كاروان بڵاوكراوە هەولێر كوردی 1974
84-باوەگوڕگوڕ گۆڤار كەركووك كوردی 1973
85- ژین رۆژنامە سلێمانی كوردی 1970
86- عیراق رۆژنامە بەغدا كوردی 1977
87- برایەتی رۆژنامە سلێمانی كوردی 1972
88- برایەتی رۆژنامە بەغدا كوردی 1972
89-برایەتی رۆژنامە بەغدا كوردی 1974
90- برایەتی رۆژنامە بەغدا كوردی 1975
91-بۆ پێشەوە گۆڤار هەولێر كوردی 1973
92- بیری نوێ‌ گۆڤار هەولێر كوردی 1972
93- بیری نوێ‌.. الفكر الجدید رۆژنامە بەغدا كوردی+عەرەبی 1972
94- نووسەری نوێ گۆڤار هەولێر كوردی 1972
95- زانیاری گۆڤار بەغدا كوردی 1970
96- پێنجوێن بڵاوكراوە سلێمانی عەرەبی+كوردی 1976
97- نۆبەرە گۆڤار بەغدا كوردی 1970
98- نووسەری كورد (دەورەی دووەم) گۆڤار بەغدا كوردی 1979
99- گۆڤاری كۆلێجی ئەدەبیات گۆڤار بەغدا كوردی 1971
100- گوڵاڵە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی+عەرەبی 1976
101- تێكۆشەر بڵاوكراوە بەغدا كوردی 1972
102-تریفە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی+عەرەبی 1976
103- رێژنە گۆڤار هەولێر كوردی 1970
104-تیشكی هونەر گۆڤار سلێمانی كوردی 1970
105- چیا گۆڤار هەولێر كوردی 1970
106- چوارچرا گۆڤار هەولێر كوردی 1973
107- رەهێڵە گۆڤار هەولێر كوردی 1971
108- خەباتی لاوان گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1972
109-خەباتی لاوان گۆڤار چۆمان كوردی 1974
110- رێبازی قوتابیان گۆڤار هەولێر كوردی 1972
111- روانگە گۆڤار بەغدا كوردی 1971
112- رێگای كوردستان رۆژنامە كوردستانی باشوور كوردی 1972
113- رێگای یەكێتی رۆژنامە بەغدا كوردی + توركی 1971
114- رۆژی كوردستان گۆڤار بەغدا كوردی + عەرەبی 1971
115-رەوشەن بڵاوكراوە دهۆك كوردی + عەرەبی 1972
116- رەنجدەر گۆڤار سلێمانی كوردی 1975
117- مەردم رۆژنامە تاران كوردی 1979
118-رۆشنبیری نوێ بڵاوكراوە – گۆڤار بەغدا كوردی + عەرەبی 1973
119-رۆشنبیر گۆڤار هەولێر كوردی 1973
120- رێڕەو.. المسیرە بڵاوكراوە سلێمانی كوردی + عەرەبی 1976
121- دەنگی كۆمەڵە گۆڤار ؟ كوردی- عەرەبی 1972
122- دەنگی مامۆستا گۆڤار ؟ كوردی- عەرەبی 1974
123- دەنگی مامۆستا گۆڤار سلیمانی كوردی 1971
124-دەفتەری كوردەواری گۆڤار بەغدا كوردی 1970
125- موژدە گۆڤار هەولێر كوردی 1970
126-دوارۆژ گۆڤار بەغدا كوردی 1979
127- دەنگوباسی زانكۆی سلێمانی بڵاوكراوە سلێمانی كوردی 1975
128- ئاسۆ رۆژنامە بەغدا كوردی 1989
129- ئاسۆس كۆمەڵە بەرهەم هەولێر كوردی 1984
130- شوعلە گۆڤار هەولێر كوردی 1989
131- نوروز العراق گۆڤار بەغدا كوردی+عەرەبی 1986
132- شنروێ .. ئاسۆگە گۆڤار هەڵەبجە كوردی 1980
133- نێرگز كۆمەڵە بەرهەم كەركووك كوردی 1984
134-هاودەنگ گۆڤار هەولێر كوردی 1983
135-كاژراو بڵاوكراوە سلێمان كوردی 1984
136- سەنگەر گۆڤار سەرگەڵو كوردی 1983
137-هەولێر رۆژنامە هەولێر كوردی+عەرەبی 1987
138- سلێمانی گۆڤار سلێمانی كوردی 1986
139- قوتابیانی عیراق بڵاوكراوە عیراق كوردی 1980
140-عیراق رۆژنامە بەغدا كوردی 1987
141-نەورۆز گۆڤار رەواندز كوردی 1980
142- پەیڤ گۆڤار دهۆك كوردی 1980
143- نووسەری كورد (خوولی سێیەم) گۆڤار بەغدا كوردی 1985
144- تێكۆشەر رۆژنامە باكووری كوردستان ؟ 1980
145- رەنگین گۆڤار بەغدا كوردی 1987
146-گردەمەند بڵاوكراوە هەولێر كوردی+عەرەبی 1986
147- خانزاد بڵاوكراوە هەولێر عەرەبی+كوردی 1981
148- 14ی ئاب بڵاوكراوە هەولێر كوردی+عەرەبی 1989
149-دهۆك بڵاوكراوە دهۆك كوردی + عەرەبی 1987
150- دەنگێ مە كۆمەڵە بەرهەم دهۆك كوردی 1985
151- دەنگی كرێكار گۆڤار سلێمانی كوردی 1987

 450 جار بینراوە