سەرەکی » هەواڵ » سه‌رۆك كۆمار چوونه‌پاڵ رێكه‌وتننامه‌ی پاریسی بۆ كه‌شوهه‌وا-ی په‌سه‌ندكرد

سه‌رۆك كۆمار چوونه‌پاڵ رێكه‌وتننامه‌ی پاریسی بۆ كه‌شوهه‌وا-ی په‌سه‌ندكرد

د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار چوونه‌پاڵ رێكه‌وتننامه‌ی پاریسی بۆ كه‌شوهه‌وا په‌سه‌ندكرد، كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌هاوكاریی به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نساو به‌به‌شداریی 70 سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی پێنجه‌م ساڵه‌ی راگه‌یاندنی رێكه‌وتننامه‌كه‌، رێكیخستبوو.

ئه‌مڕۆ، له‌میانی وتارێكدا، كه‌ له‌ لووتكه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهانی پێشكه‌شیكرد، سه‌رۆك كۆمار، رایگه‌یاند: ئه‌م هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌یه‌ بووه‌ ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌ی ئابووری و پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی نوێ و خستنه‌گه‌ڕی میكانیزمی ته‌ندروست، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ له‌ پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری و پاراستنی كه‌شوهه‌وادا، پاڵپشتییه‌كی ته‌واو له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا بكرێت و بایه‌خێكی ته‌واویش بدرێت به‌ په‌ره‌پێدانی توانای گه‌نجان و پشتیوانیكردنی ژنان.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ له‌پێناوی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی خێرای هه‌نگاوه‌كانی په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا، عیراق نووسینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كان (NDC)ی ده‌ستپێكرد، كه‌ گوزارشته‌ له‌ نه‌خشه‌ڕێگای هه‌ره‌ باڵای وڵات له‌ كاركردن له‌ بواری گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وادا، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌كی پته‌و بۆ دامه‌زراندنی پایه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئابوورییه‌كی ژینگه‌پارێز.

 47 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*