وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق، رەتیكردەوە كە گەڕانەوەی ئاوارەكانی كەمپەكان بۆ ناوچەكانیان بەزۆر بێت و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بۆ مەبەستی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنرێت.
كەریم ئەلنوری بریكاری وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق رایگەیاند: گەڕانەوەی ئاوارەكان لە كەمپەكانەوە بۆ ناوچەكانیان لەسەر ویستی خۆیان بووە و هەر كەسێك نەیەوێت بگەڕێتەوە، لە كەمپەكاندا ماوەتەوە. وتیشی: لە دوای لێكۆڵینەوەی ورد و رووپێویی مەیدانی و راپرسی لەبارەی گەڕانەوەی ئاوارەكان، وەزارەتی كۆچ و كۆچەران چەند هەنگاوێكی ناوە و سەركەوتوو بووە لە بەدواداچوونی كاروباری ئاوارە گەڕاوەكان بۆ ناوچەكانیان، لەگەڵ رەچاوكردنی بارودۆخیان و پشتیوانیكردنیان.
روونیشیكردەوە: وەزارەتەكەیان بۆیە بیری لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان كردۆتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دۆسێیە وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنرێت.
87 جار بینراوە