سەرەکی » وەرزش » مۆندیالی تۆپی دەست بەردەوامە

مۆندیالی تۆپی دەست بەردەوامە

لە چوار هۆڵی داخراوی میسر و لەڕۆژی 13/1/2021 -ەوە بیست و شەشەم مۆندیالی تۆپی دەست دەستیپێكردووە.

32 هەڵبژاردەی تۆپی دەستی وڵاتانی سەرجەم كیشوەرەكان لەم مۆندیالەدا بەشدارن، سەرەتا بەسەر 8 گروپی چوار تیپیدا دابەشكران، سەرجەم هەڵبژاردەكان هەریەكەو سێ یارییان لەگروپەكانیاندا كرد، لەهەر گروپێک سێ هەڵبژاردە بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكان سەركەوتن بەو خاڵانەوە كەلە قۆناغی یەكەمدا هەیانبوو، ئێستا یارییەكان لەقۆناغی دووەمدایە، 24 هەڵبژارەكە بەسەر چوار گروپی نوێی شەش هەڵبژاردەییدا دابەشكراونەتەوە و یارییەكانیش لە هەر چوار گروپەكەدا بەردەوامن، لەم گروپانەشەوە 8 هەڵبژاردەی تر كەیەكەم و دووەمی گروپەكان دەكەن، بۆ قۆناغی سێیەمی یارییەكان و قۆناغی 8 هەڵبژاردە سەردەكەون.

ئەمڕۆ دووشەممە لە گروپەكانی یەكەم و دووەمدا سەرجەم یارییەكانی جەولەی دووەم دەكرێن، رۆژانی دواتریش لە هەرچوار گروپی هەڵبژاردەكانی ئەم قۆناغەدا دوا جەولەی یارییەكان دەكرێن، بەتەواو بوونی ئەو یارییانە ئەو هەشت هەڵبژاردەیە دەردەكەون كە بەشداری قۆناغی سێیەم و هەشت هەڵبژاردە دەكەن.

یارییەكانی ئەمڕۆ

گروپی یەكەم

*بەرازیل ×ئۆرۆگوای.

*ئیسپانیا×هەنگاریا.

*پۆڵەندا ×ئەڵمانیا.

گروپی دووەم

*بەحرەین ×ژاپۆن.

*ئەرجەنتین×قەتەر.

*دانیمارك ×كرواتیا.

 85 جار بینراوە