سەرەکی » ئاراستە » ئیسماعیل خەیات هەڵهاتنی هەتاوێکی گەرمی پێ دەشتەکانی خانەقین

ئیسماعیل خەیات هەڵهاتنی هەتاوێکی گەرمی پێ دەشتەکانی خانەقین

ئاشتی گه‌رمیانی- هۆلندا

شێوەکاری کورد ئیسماعیل خەیات لەساڵی ١٩٤٤ لە تیلخانە سەربە خانقین سنووری پارێزگای دیالە چاوی هەڵێناوە ، 1966 دیبلۆمی لە خانەی مامۆستایانی شاری بەعقووبەی بەدەستهێناوە، هەر لەو دەڤەرە چاوی بە ڕەش و سپی سروشت و کەلتوورو تایبەتمەندێتی ئەو ناوچەیە کرۆتەوە تا دەگاتە ئەو ڕەنگدانەوەیەی کە لە تابلۆکانیدا ڕەچاوو دەکرێت و تێکەڵییەکی تایبەتی لەگەڵ ژیان و ژیانداری لەبەغداو پەیمانگەو کۆلیژی هونەرە جوانەکان و هۆڵ و گەلەری و نمایشگه‌کان و ماڵە هونەرییەکانی هونەرمەندان و نوسەران و پەیوەندییەکی دۆستانەی هونەرمەند خەیات لەگەڵ هاوڕێیانی ئەو سەردەو بەشدارییەکی بەردەوام لەو مەودایەی کە بوو بە ڕێچکەیەك وە بوو بە ناسینێك بۆ جۆری هونەرەکەی کە ڕەش و سپی و ئابستارەکەکان جێگای تایبەتی خۆی کردوە لەنێو کۆمەڵگه‌ی هونەرو ڕٶشنبیری و هونەرمەنداندا.

ئیسماعیل خەیات یەکێکە لە پاشاکانی هونەری شێوەکاری کوردی لەم سەدەیەی ئەمڕۆی فەرهەنگ و کەلتووری کوردیداو هونەرێکی هاوچەخ و مۆدرن و پێشکەوتووی جیهانییە کە ئازارەکانی و بیرۆکەکانی لە کوردستانی باشوورەوە لەدایك دەبن و لەدایكبوون، دیداری من دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکان و لە زۆر پێشانگه‌و چالاکی هونەرمەند ئامادە بووم بەتایبەتی لە بەغدا و سلێمانی و هەولێر و هۆڵەندا و دەرەوەی وڵات .. لە نزیکەوە پێکەوە کارمان کردوە و پلانمان داناوە بۆ ڕەخنەی هونەریی شێوەکاری کوردی بەتایبەتی لە ساڵی 1992 هەولێر لەگەڵ دەستەیەكی هونەرمەندان و نوسەران و داهاتوویی ئەم هونەرەمان بەرجەستە کردوە بەتایبەتی لە ڕۆژنامەو بڵاوکراوەکاندا .

مامۆستا ئیسماعیل خەیات وێڕای ئەزموون و تاقیکردنەوەو قووڵ بوونەوە لە جیهانی هونەریدا، تەمەنێکی هونەری درێژ خایەنی هەیە لە کاری شێوەکاری هاوچەرخیدا، پردێکی پەڕیونەوەشە بە ناسنامەی گەلی کورد بۆ جیهان و بەستنەوەی بە کەلتووری کوردیبە دونیای دەرەوە لەهەموو کیشوەرەکاندا، ئەمەش بۆ خۆی سەرکەوتن و پێشکەوتێکە لەهونەری ڕەسەنی کوردیدا. کاری هێڵکاری ڕەش و سپی و قاوەیی ئەو کارە سەرەنج ڕاکێشەرانە بوون کەلە ساڵانی هەشتاکان گرنگی پێدەدا بە قەبارەی 3 مەترو 4 مەتر و نمایش کردنیان لە هۆڵی ڕەواق و ئورفەلی و ڕەشید و سەنتەری هونەری عێڕاقی و بەشداری لە ڤیستیڤاڵە جیهانی یەکان و واسگی و ڕۆژی هونەردا ، لە قۆناغێکی تر کاری گرافیکی مۆدێرن لەهەر بە ڕەش و سپی لە پانتایەکی بەرفراواندا بەرجەستەی دەکرد ، قۆناغەکان لەلای هونەرمەند گۆڕانکاریان بەسەردا دەهات بەپێ ی ئەزموونەکانی ، بە شێوەیەك کاری دەکرد هەموو کاتەکانی بۆ هونەرو دیدەیی وەکو هونەرمەندێك .. لەکارە فۆرمییە هونەرییەکانی باڵندەو دەوروبەر ئەو ئەزموونە بوو کە مرۆڤ درك بە تەنیایی و ئاوەدانی و کارەساتە جیاوازەکان دەکات ، هەر لەو هزرانەوە فۆرم بۆ فۆرم .. شێوەکانی دەگۆڕی وە لە ڕوبەری شێوەو قەبارەشەوە بەهەمان شێوە ، زۆر لە هونەرمەندە ناسراوەکانی بەغدا و زۆر لە نوسەرو ڕۆشنبیرانی بەغدا هەردەم ئامادەی پێشانگه‌و چالاکییەکانی هونەرمەند بوون ، لەلایەکی تریشەوە مامۆستا لە چالاکی قوتابخانەکان لە سلێمانی ڕۆڵ و کارگەری زۆر هەبوو لە دروستبوونی چەندین قوتابی و هونەرمەند وە دروستکردنی بناغەی هونەری شێوەکاری کورد ، ئەمەش دیوارێکی کۆنکریتی بەهێز بوو بۆ داهاتووی ئەم هونەرە کە خەڵکی وڵاتانی تر خوێندەنەوەی سیاسی کەلتووری و ڕۆشنبیری بکەن بۆ داهاتووی نەتەوەیەك و میللەتێك کە پڕە لە ستەم و ئازار ، ماسییەکان و ەباڵندەکان وە دەمامکەکان تەنها نەبوون بۆ هونەرمەند ئیسماعیل خەیات بەڵکو چیاکانیش بەتایبەت وێنەی پیرەمەگروون و دەموو چاوەکانی ڕۆژانەو بازاڕو دەشتە وشکەکان و پۆرترێتی ئەکادیمی و زەلکاوەکان و زیندەوەرەکانی ژێر ئاوو بەردەکانی بن ئاوو و بناری خانووە قوڕینەکان و گوندەکان و کاری ئەکادیمی و سروشت و گرافیك و چاپ و کاری ئاوی و کەلتوورە جیاکان و بەغدایییەکان و شێوەی جل و بەرگەکان و کەرەستە کۆنەکان و شێوازی مۆدێرن و ئاوێنەو لەش و لارەکان هەوێنی ئەو کارانە بوون کە جارێك بە ڕەش و سپی و جارێکی تریش بە هێڵکاری قاوەیی و شین بەرجەستەی دەکردن. مێژووی کارە ھونەرییەکانی خەیات بۆ پتر لە نیو سەدە و پتر دەگەڕێتەوە، بە درێژایی ئەم ماوەیە جێگای دەستی ئەو بە کۆمەڵگای عێراقەوە دیارە، ئەم ھونەرمەندە تا ئێستا توانیویەتی لە وڵاتانی ئەمەریکا، بەریتانیا، نەمسا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و نەرویج کارە ھونەرییەکانی خۆی بە دونیا بگەیەنێ و ھەروەھا خاوەنی خەڵاتی داھێنانە لە ھەرێمی کوردستان. ئیسماعیل خەیات، لە کارە ھونەرییەکانی بواری پەروەردە تادەگاتە چەندین پەرتووک و نامیلکە و فۆلدەری ئامادە کردوە لەهەڵ لێدوانە هونەرییەکانی بۆ ڕۆژنامەو تیڤی و سوسیال میدیاکان ڕووی هونەرەکەی شی کردۆتەوە ، 15 دانە لە تابلۆکانی لە لایەن مۆزەخانەی نیشتمانی عێراقەوە کڕدراوە وە لە بۆنەی تایبەتی نمایشدەکرێن .

دونیای ھونەری ئیسماعیل خەیات، دونیای ئامرازە جۆراوجۆرەکانی ئافەریدکردن و ئاوێتەبوونیەتی لە خەونی گۆڕینی ژیان و نوێبوونەوەو داھێنان . لەگەڵ هەر سەردەم و کاتێکدا گۆڕانکاریبەکی هاوچەری و مۆدێرن لەکارەکانیدا ڕوو دەدات وە ڕوون کردنەوەشی هەیە بۆ ئەو هەنگاوەی کە بۆیناوە .. لەو تەمەنەدا هونەرمەند خەیات ئامادەی چالاکییەکان و بۆنە هونەریەکانە . لە وێستگەی مامۆستا خەیاتدا زۆر کارو چالاکی جیاجیا هەبوون وەکو پرۆژەی کارە هونەرییەکانی منداڵان لە ساڵانی 1980 کان بۆ منداڵانی کوردستان و نمایش کردنی تابلۆکانیان لە کۆریاو یابان و سین و وەرگرتنی چەندین بڕوانامەی لێزلێنان بۆ ئەو چالاکیانە وە نەخشاندنی بەردە زیندووەکان لە دێگەڵە لەساڵانی 1996 و 1997 لە شەڕی براکوژیدا توانی سەرەنجی هەموو هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و سیاسییەکان ڕابکێشێت ئەو کارانەی کە دژی ئەو ڕووداوانە بوون.

ساڵی 1992 تاوەکو 1998 بەڕێوەبەری گشتی هونەریی شێوەکاری بوو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان . هونەرمەند خاوەن شەش هەزار تابلۆیە ، نزیکەی 150 پێشانگه‌ی شێوەکاری تایبەتی کردۆتەوە لە 16 / 2 / 2020 وە باری تەندروستی نا جێگیرە لەدوای ئەنجام دانی نەشتەرگەریەك لە شاری سلێمانی .

 

 127 جار بینراوە