هه‌ڵه‌بجه، چه‌مبه‌ر ئۆكێسترای لاوانی شار به‌ڕێوه‌چوو
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه له‌پێناو به‌كلتوركردنی كۆنسێرتی ساڵانه به (چه‌مبه‌ر ئۆكێسترای لاوانی شار) یادێكی بۆ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند عه‌باسی كه‌مه‌ندی و حسێنی شه‌ریفی بەڕێوەبرد.
لەمباره‌یه‌وه محه‌مه‌د فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: ئه‌م چالاكییه به‌شێكی تره له‌و به‌ڵێنه‌ی كه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه داومانە بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی سنوره‌كە، هه‌وڵیشمان داوه تێیپه‌ڕێنین و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ش به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه. وتیشی: خۆشحاڵیشین بەوەی لە چالاکییەکەدا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیان و هونه‌ر دۆستان ئامادهaی بوون، ئەمەش ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌م جۆره گروپه لاوانه دەڕه‌خسێنێت بۆ پیشاندانی تواناكانیان.
49 جار بینراوە