به‌دواداچوونی/ رێزه حسێن
دایكم ئه‌مساڵ پۆشاكی كوردی بۆ نه‌كردین، ئێمه‌ش رازی بووین، چونكه دایكم و باوكم مووچه خۆرن، له حاڵیان ده‌زانین كه بێ پاره‌ن، كاتێك مووچه‌یان پێ نه‌درێت، ئیتر چۆن بتوانن پۆشاكی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌مه قسه‌ی لاڤان ئاسۆیه كه ته‌مه‌نی (20) ساڵه، به دڵشكاوی و به ساردییه‌وه لاڤان بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ وتی: من و دوو خوشكم و برایه‌كم هیچمان ئه‌مساڵ پۆشاكی كوردیمان نه‌كردووه، یه‌كه‌م ساڵی ته‌مه‌نمانه كه له بۆنه‌ی نه‌ورۆزدا پۆشاكمان بۆ نه‌كرێت، ئه‌مساڵ به نیازین ئه‌وانه‌ی پارساڵ له‌به‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ بارودۆخ گۆڕا، ئاهه‌نگ هه‌بوو، چونكه نه‌ورۆزی رابردوو به هۆی په‌تای كۆرۆناوه ئاهه‌نگی نه‌ورۆز نه كرا له به‌رمان نه‌كرد.
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نه‌ورۆز سسته
ئاماده‌كاریی و پێشوازیكردن له بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه نه‌ریتێكی ساڵانه‌یه و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و ئه‌و شوێنانه‌شی كه كورد تێیدا جێنشینه له جیهاندا به‌ڕێوه ده‌چێت له چوارچێوه‌ی كڕین و ئاماده‌كردنی پۆشاكی كوردی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز (نێرومێ) له (پیر و گه‌نج و مناڵ)، تاكو له بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كه ده‌كه‌وێته 20 ی ئازار، له به‌ری بكه‌ن خۆیانی پێوهنمایش بكه‌ن وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی كوردستانی، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م به دواداچوونه، ئه‌مساڵ ساڵێكی جیاوازتره له ساڵانی رابردوو كه به هۆی خراپی باری ئابووری و دارایی خه‌ڵكه‌وه، ئاماده‌كارییه‌كان ساردی تێكه‌وتووه، به شێوه‌یه‌ك له 70 ٪ ی بازاڕی كڕینی پۆشاكی كوردی كه‌میكردووه.
هێنده‌ی ئه‌مساڵ بێ بازاڕی تۆمار نه‌كراوه
لوقمان خدر خاوه‌نی به‌رگ درووی لوقمان له بازاڕی ئاری له سلێمانی بۆ كوردستانی نوێ وتی: زیاتر له (19)، ساڵه سه‌رقاڵی به‌رگ درووی پۆشاكی كوردی ژنانم، له ماوه‌ی ساڵانی كاركردنم هێنده‌ی ئه‌مساڵ بێ بازاڕیم نه‌بینیوه، ساڵانه سێ مانگ به‌ر له هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، خه‌ڵكی كۆتاییان به كڕین و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌هێنا، ئێمه‌ش له مانگی شوباتدا به لافیته‌یه‌كی گه‌وره له دوكانه‌كه‌مان ده‌نووسی «پۆشاك درووین له كه‌س وه‌رناگرین»، هاوكات تا رۆژی 20 ی ئازار، خۆم و هاوكاره‌كانم به رۆژ و به شه‌و بێ‌وچان سه‌رقاڵی درووینی ئه‌و كاڵایانه ده‌بووین كه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه
بۆمان هاتبوو.
لوقمانی به‌رگ درووی له باره‌ی بێ بازاڕییه‌وه زیاتر دواو ئاماژه‌ی به وه‌كرد ئه‌مساڵ به تامه‌زرۆییه‌وه رۆژانه چاوه‌ڕێی كڕیارین كه به پێچه‌وانه‌وه ساڵانی رابردوو ژن هه‌بووه به ته‌نها خۆی زیاتر له (15)، قاتی كوردی هێناوه بۆ درووین، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌مان كه‌س، ته‌نها له قاتێك زیاتری نه‌كردووه.
فرۆشیار له چاوه‌ڕوانیدایه و كڕیاریش دیار نییه
له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ نێو بازاڕی تایبه‌تی جل و به‌رگی كوردی، ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و شمه‌كانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به پۆشاكی كوردی كه زۆرترین كڕیاری ده‌بێت له بۆنه‌ی جه‌ژنی نهورۆزو به‌هاردا، سستی و بێ بازاڕی پێوه دیاره، جگه له كوتاڵ فرۆشان، به‌رگ درووی پیاوان و ژنانیش وه‌ك یهكیدی بێ بازاڕن و رۆژانه چاو له دوویی كڕیارن، فرۆشیاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن نرخی كاڵاكانیان هه‌رزانكردووه، له ئاست نرخی ساڵانی رابردوودا، به‌ڵام ئه‌و نرخ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ش نه‌بووه‌ته هۆكارێك بۆ زیادبوونی كڕیار.
ئه‌مساڵ كه‌مترین كوتاڵ هاورده‌كراوه
محه‌مه‌د جه‌زا له كوتاڵ فرۆشی ئه‌مجه‌د ره‌باتی تایبه‌ت به كوردستانی نوێ وتی: له ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵی رابردوودا، به‌ر له هاتنی مانگی ئازار، بازاڕ له‌به‌ر كڕیار جمه‌ی هاتووه، به شێوه‌یه‌ك له وه‌رزی زستاندا، ئێمه ئاماده‌كاری ته‌واومان ده‌كرد له هێنانی كاڵا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا له وه‌رزی كڕینی پۆشاكی كوردی بیفرۆشین كه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ره‌تای مانگی شوبات تا كۆتایی هه‌مان مانگ، به‌ڵام ئه‌مساڵ ساردترین بازاڕ به ڕێدهكهین، وتیشی: ئه‌مساڵ كوتاڵی نوێمان هاورده نه‌كردووه، هه‌ر ئه‌و كاڵایانهمان هه‌یه كه ساڵی پار هاورده‌مان كرد، به‌ڵام به هۆی هاتنی په‌تای كۆرۆناوه وه‌ك پێویست بۆمان ساغ نه‌كرایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی له‌م به دواداچوونه ده‌ستم كه‌وت، به ئامانجی زیادكردنی كڕیار، هه‌موو كاڵا‌و پێداویستییه‌كانی بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز نرخیان كه‌م كراوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك، نرخی سه‌رتاپا پۆشاكی كوردی ژنان له (200) هه‌زار دیناره‌وه كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ (70) هه‌زار دینار تا (50) هه‌زار دینار، هاوكات پۆشاك درووین، نرخی كراسێكی كوردی له (15) هه‌زار دیناره‌وه كه‌م كردووه‌ته‌وه بۆ (10) هه‌زار دینار، هه‌روه‌ك قاتێكی كوردی ژنان له (70) هه‌زار دیناره‌وه كراوه به
(50 هه‌زار دینار تا 40 هه‌زار دینار)، به‌هه‌مان شێوه‌ش جل و به‌رگی پیاوانیش بۆ هه‌ر قاتێك نرخه‌كه‌ی له (10 هه‌زار دینار تا 20 هه‌زار دینار) هه‌رزان كراوه.
به گیرفانی به تاڵه‌وه هیچ بۆنه‌یه‌ك بهسهرناكرێتهوه
بڕیار به‌ختیار گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (30) ساڵ، ده‌ستی برد بۆ گیرفانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بێ پاره‌یه، ئیتر چۆن پۆشاك بكرێت بۆ نه‌ورۆز، وتیشی: كاتێك كاسپی نه‌بێت، بارودۆخی دارایی گشتی خه‌ڵك خراپ بێت، مووچه دابه‌ش نه‌كرێت، ئیتر ئه‌و شتانه‌ی پێناسه ی خۆشگوزه‌رانی ده‌كه‌ن نابێ و هیچ بۆنهیهكیش بهسهرناكرێتهوه.
105 جار بینراوە