سەرەکی » Tag Archives: سلاید (پەڕە 2)

Tag Archives: سلاید

كورد لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێدا

هەواڵ و بەدواداچوون محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، نزیكبۆتەوە لەوەی كابینەكەی بەبێ وەزارەتە سیادییەكان پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات، بەڵام هێشتا روون نییە كە عەللاوی كێی وەك تیمی وزاری كابینەكەی خستۆتە ناو لیستی كابینەكەی و لەگەڵ كورد و سوننەش چۆن مامەڵە دەكات و كاندیدەكانی لەنێوان ئەو دوو پێكهاتەیەدا چۆن دیاری دەكات؟. ״ ئەجێندای حكومەت روون ...

زیاتر »

گەورەترین كۆگای چەك لە جیهاندا لە لیبیایە

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا سەبارەت بە رەوشی لیبیا كۆدەبنەوە. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیاش دەڵێت: رەوشی ئەو وڵاتە گۆڕانكاری بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینیوە. ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە: دوێنێ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا لە برۆكسل كۆبوونەوە ‌و مەسەلەی قەدەغەكردنی چەك لە لیبیا و دوایین پێشهاتەكانیان، تاوتوێكردووە. بەپێی راپۆرتێكی نەتەوە یەكگرتووەكان، لیبیا خاوەنی گەورەترین كۆگای چەكە لە جیهاندا و هیچ چاودێرییەكیشی لەسەر نییە. هۆشداریشیداوە ...

زیاتر »

حاكم قادر:یەكدەنگی و یەكهەڵوێستی

شوان كەریم دوێنێ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك لە جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند، سەردانی بارەگای مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان لە سلێمانی كرد ‌و لەلایەن مستەفا عەبدوڵڵا كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و د.محەمەد ئەحمەد لێپرسراوی دەستەی باڵای چاودێری و خەلیل سلێمان رەحمان بەرپرسی مەڵبەندی یەكی سلێمانی یەكگرتوو و ژمارەیەك ...

زیاتر »

״ ئەمریكا و تالیبان رێكەوتنی ئاشتی ئیمزا دەكەن״

گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تالیبان لە ئەفغانستان كۆتایی پێهات و تا كۆتایی مانگی شوبات هەردوولا رێكەوتنی ئاشتی ئیمزا دەكەن. سوهەیل شاهین وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی تالیبان، دوێنێ لە قەتەر رایگەیاند: دانوستانەكانی نێوان بزووتنەوەی تالیبان و ئەمریكا كۆتایی پێهاتووە و هەردوولا تا كۆتایی ئەم مانگە رێكەوتنی ئاشتی ئیمزا دەكەن. ماوەی ساڵێكە گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تالیبان ...

زیاتر »

ئەمڕۆ لە بەغدا دۆخی كەركوك تاوتوێ دەكرێت

كەركوك، كوردستانی نوێ بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە بەغدا لەسەر داوای فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەیەك لەبارەی پرسە چارەنووسسازەكانی كەركوكەوە بكرێت. ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: كۆبوونەوەكە لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێت، وتیشی: پێشتر فراكسیۆنی سەوز بە راپۆرتێك سەرۆك وەزیرانی عیراقی لە كێشەكانی كەركوك ئاگاداركردەوە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش لەسەر بنەمای ...

زیاتر »

عەللاوی: تەواوكردنی كابینەی نوێ نزیكبۆتەوە

محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق رایگەیاند: تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت نزیكبۆتەوە. محەمەد تۆفیق عەللاوی لە لێدوانێكدا كە ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، رایگەیاند: لەم هەفتەیەدا كابینەی نوێی حكومەتی عیراق پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین، وتیشی: تەواوكردنی كابینەی نوێی حكومەت نزیكبۆتەوە و هەموو ئامادەكارییەكانیش تەواو بووە. عەللاوی لە راگەیەنراوێكیشدا ئاماژەی بەوەداوە «نزیكبووینەتەوە لە هێنانەدی دەستكەوتێكی مەزنی مێژوویی، كە ...

زیاتر »

״بەشداریی هەموو پێكهاتەكان لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا״

دوێنێ لەسلێمانی، لاهور شێخ جەنگی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازییكرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق‌و سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان‌و وەفدی هاوڕێی. لەدیدارێكدا بەئامادەبوونی سەرۆكی فراكسیۆنی سەوزو ئەو ئەندامانەی سەرکردایەتی کە پەرلەمانتارن لە فراكسیۆنی سەوز، سەرەتا وەفدی میوان پیرۆزبایی سەركەوتنی بەڕێوەچوونی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد. لەدیدارەكەدا باس لەبارودۆخی سیاسی‌و ئەو تەنگژانە كرا كە روبەڕوی پرۆسەی ...

زیاتر »

داكۆكی لە داوا رەواكانی خەڵك یەكێكە لە پرەنسیپە جێگیرەكانی یەكێتی

شوان كەریم دوێنێ، حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندیی یەكێتی‌و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، لەگەڵ وەفدێكی هاوڕێی، سەردانی بارەگای نووسینگەی مەكتەبی سیاسی‌و كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی حزبی شیوعی كوردستانیان لەسلێمانی، كرد. لەسەردانەكەیاندا، لەلایەن هاوڕێ عوسمان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی حزب‌و بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆمیتەی حزبی شیوعی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا. حاكم قادر؛ بەگرنگییەوە باسی لەمێژووی پڕ لەسەروەریی‌و تێكۆشانی ...

زیاتر »

״چارەسەركردنی كێشەكان ‌و دابینكردنی پێویستییەكان״

لەمیانی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، كێشەو گرفتە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەخەرجی‌و پێویستییەكان گفتوگۆی لەبارەوە كرا. لەكۆبوونەوەكەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: بۆ خزمەتی زیاتری هێزەكانی پێشمەرگەو خێراتركردنی پڕۆسەی خۆڕێكخستنەوەو چاكسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگەدا، پێویستە بەزوویی كێشەو لەمپەرەكان چارەسەر بكرێن. لەبەرامبەریشدا ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و ئابووریی، رەزامەندیی دەربڕی لەسەر داواكارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بەدیاریكراوی ئەوانەی ...

زیاتر »

״پتەوكردنی یەكێتیی ناو یەكێتی״

دوێنێ، ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بەبەشداریی كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی، كۆبۆوەو تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بەكۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كرا‌و تەئكید لەسەر پتەوكردنی ریزەكان‌و یەكێتیی ناو یەكێتی كرایەوە. بەپێی لێدوانی سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی-ش، «كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەفەرێكی چەند رۆژە دەكات، تا ئەوكاتەی دەگەڕێتەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، دوادەخرێن». هەر لەبارەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، لەلێدوانێكیدا ...

زیاتر »