سەرەکی » Tag Archives: سلاید (پەڕە 290)

Tag Archives: سلاید

ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگیره‌

سه‌رۆكی تیمی‌ پزیشكیی چاره‌سه‌ركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌؛ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ته‌ندروستیی كاك كۆسره‌ت؛ جێگیره‌و له‌ژێر چاودێریی ورددایه‌. د.دارا ره‌شید سه‌رۆكی تیمی پزیشكیی چاره‌سه‌ركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رایگه‌یاند: بارودۆخی ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی؛ زۆر جێگیره‌و له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه‌. وتیشی: هه‌ر نه‌خۆشێك پاش نه‌شته‌رگه‌ریی، پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ 72 سه‌عات له‌ژێر چاودێریی ورددا بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ...

زیاتر »

به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌ عیراق ‌و كوردستاندا دروستبوو

snn له‌ چله‌ی ماڵئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال دا، وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رۆكایه‌تیی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌كه‌، دوای دانانی تاجه‌گوڵینه‌ی رێزو وه‌فا له‌سه‌ر ئارامگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، سه‌ردانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-یان كرد. دوێنێ له‌سلێمانی‌، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد له‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن‌و ژماره‌یه‌ك له‌ڕێكخه‌ری ژووره‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌و د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ...

زیاتر »

بەغدا و هەرێم؛ هەردوولا دەڵێن: گفتوگۆ

ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌ پێویستیی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌. ״گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بێ مه‌رج״ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی پێشوازییكردن له‌ وه‌فدێكی سیاسیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، ته‌ئكیدی له‌ «ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا» كرده‌وه‌، هه‌ردوولاش به‌پێویستیان زانی «هه‌رچی زووه‌ ده‌ست بكرێت به‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بێ مه‌رج كه‌ ...

زیاتر »

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ هەڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ كرا

دوێنێ باری ته‌ندروستیی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) تێكچوو، گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كرا. خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره‌ و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین، له‌وباره‌یه‌وه‌ نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه‌ 11/11/2017، باری ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی تێكچوو و گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌. د.دارا ره‌شید له‌ تیمی پزیشكیی تایبه‌تی كۆسره‌ت ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ عەلی: كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵ بگێڕن بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) لەپێشوازیی وەفدێكی سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بەسەرۆكایەتیی كارستن كارلسن وەزیری راوێژكار لەوەزارەتی دەرەوەو سكرتێری یەكەم لەباڵیۆزخانەی نەرویج لەئوردن، ئاماژەیكرد بۆ هەلومەرجی سیاسیی كوردستان‌و رووداوەكانی هاتنی سوپای عیراق‌و حەشدی شەعبـی‌و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی. تایبەت بەژیان‌و گوزەرانی ئاوارەكانی ناوچە دابڕێنراوەكانیش، جێگری سكرتێری گشتی، رایگەیاند: ئاوارەكانی ناوچە دابڕێنراوەكان، بەبێ دڵنیابوون لەسەلامەتیی سەروماڵ‌و ژیانیان ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: چارەسەركردنی كێشەكان بە دەستوور

لەچوارچێوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی وەزیران‌و سەماحەتی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، گفتوگۆیانكرد لەبارەی رەوشی هەنووكەیی‌و گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور. لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا، قوباد تاڵەبانی؛ ئاماژەیكرد بەپەیوەندیی دۆستانەی نێوان سەرۆك مام جەلال و سەماحەتی سەدر و جەختی لەگرنگیی بەردەوامبوونی ئەو پەیوەندییە كردەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی كوردو شیعە لەعیراقدا‌و راشیگەیاند: پێویستە لەسەر هەموومان بەرپرسانە رۆڵێكی ...

زیاتر »

عەبادی: پێشمەرگە هێزێكی نیشتمانپەروەرن

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: شەڕی داعش زیانی زۆری بە ئابووریی عیراق گەیاندوەو وتیشی: «بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ كورد پێویستمان بە لایەنی سێیەم نییە». دوێنێ، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەسەردانێكی كتوپڕ گەیشتە شاری كەربەلا، دواتر بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ئاشكرایكرد، هەڵبژاردنەكانی عیراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت، رێگەش نادەین هیچ لایەنێكی سیاسی خاوەن هێزی چەكداربێت، لەبەر ئەوەی هیچ گروپێكی چەكدار بەشداری هەڵبژاردنەكان ...

زیاتر »

كوردێک بووه‌ دادوەری داگای فیدڕاڵی كه‌نه‌دا

وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدڕاڵی كه‌نه‌دا، ڕایگه‌یاند: شێرزاد سابیر ئەحمەد له‌ 19-8-2017 بووه‌ به‌ دادوەری دادگای فیدڕاڵی، چونكه‌ به‌رزترین ئاسته‌كانی ستانداردی یاسایی پیشانداوه‌ وه‌ به‌ پله‌ی نایاب په‌یڕه‌وی كاری یاسایی خۆی كردووه.‌ بۆیه‌ بڕیاردرا كه‌ بكرێته‌ دادوەری دادگای فیدڕاڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵی كه‌نه‌دا. كورته‌یه‌ك له‌ بایۆگرافی دادوەری شێززاد سابیر ئەحمەد: له‌ دایك بووی شاری كه‌ركوكی باشوری كوردستانه‌ ، وه‌ك گه‌نجێكی كورد ...

زیاتر »

شاژنی‌ بریتانیاش ناوی لە لیستی تێوه‌گلاواندایە

گاردیان + نۆڤستی‌ راپۆرتێكی‌ بنكۆڵكاریی رۆژنامه‌وانی‌ ئاشكرای‌ كرد، ئه‌لیزابێسی‌ دووه‌می‌ شاژنی‌ بریتانیا ئه‌گه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌ ئابڕوچوونی‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ دانی‌ باج تێوه‌گلابێت، ئه‌و ئابڕوچوونه‌شیان ناو ناوه‌ گه‌ڵای‌ به‌هه‌شت. له‌م رۆژانه‌دا ورده‌كارییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسێی‌ گه‌ڵای‌ به‌هه‌شت بڵاو كرایه‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌‌و كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندن به‌شدارییان له‌ ئاماده‌ كردنیدا كردوه‌‌و هاوكار بوو له‌وانه‌، گاردیان، بی بی سی، نیویۆرك تایمز، زۆد دۆچی‌ تسایتۆنگ. ئه‌و ...

زیاتر »

بەهۆی پەنجە بەرز کردنەوە دەرکرا

نۆڤستی‌ جۆلی‌ بریكسمان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی‌ ده‌ركرا، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌نجه‌ی‌ ناوه‌ڕاستی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ژاوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆك تره‌مپ به‌رز كردبۆوه‌، كه‌ له‌ كه‌لتووری‌ ئه‌و وڵاته‌دا جۆرێكه‌ له‌ جنێو، دواتریش وێنه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ردوو ئه‌كاونته‌كه‌ی‌ خۆیدا له‌ تویته‌ر‌و فه‌یسبووك بڵاو كرده‌وه‌. وێنه‌كه‌ له‌ كاتێكدا گیراوه‌ كه‌ كه‌ژاوه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ گۆڵفه‌كه‌ی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ ڤێرجینیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ لای‌ جۆلی-دا تێده‌په‌ڕێ‌و ئه‌ویش كه‌ ...

زیاتر »