سەرەکی » هاوپۆل نەکراو (پەڕە 13)

هاوپۆل نەکراو

سەرۆك كۆمار: چارەسەركردنی كێشەكانی خورماتوو

دوێنێ، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەبەغدا پێشوازییكرد لەوەفدێكی كەسایەتی‌و دەمڕاستانی دوزخورماتوو و جەختیان لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی شارەكە كردەوە لەكەمترین ماوەدا. پاش گوێگرتن لەوتەو داواكارییەكانی ئەندامانی وەفدەكە‌و پێشنیازو بیروڕاكانیان، سەرۆك مەعسوم؛ گرنگیی شارەكەی دووپاتكردەوەو راشیگەیاند: بەداخەوە خورماتوو روبەڕوی دەستدرێژیی تیرۆریستیی زۆر بۆتەوە، ئاماژەشیكرد بۆ پێویستیی پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان‌و برایەتیی هاووڵاتیان‌و كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شارەكەیان. لای خۆیشیانەوە ئامادەبووان رۆڵ‌و پەرۆشیی ...

زیاتر »

كەوتە ساڵی نوێوە

عەلاوی: رەتكردنەوەی گفتوگۆ، سزادانی گەلی كوردە بێگەرد تاڵەبانی: لە سەرەتای ساڵی نوێدا وەفدەكەی پەرلەمان دەچێتە بەغدا دەستپێكردنی گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەرێم و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق، دوو پرسی گرنگی گۆڕەپانی سیاسیی عیراقن، ئەوەی لەم ماوەیەشدا بە روونی هەستی پێدەكرێت، بەشێكی زۆری ناوەڕۆكی لێدوانەكانی لێپرسراوانی هەردوولا، لەسەر ئەو دوو پرسەیە. پەیوەندییەكانی بەغدا و هەرێم لەبارەی پرسی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا ...

زیاتر »

کەرکوک لە زانکۆی سلێمانی

ژینۆ عه‌بدوڵڵا ڕه‌وشی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ هێزی هه‌یه‌ به‌ ژیانی مرۆڤ و پێشكه‌وتنیانه‌وه‌، ته‌ندروستی بابه‌تێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ مرۆڤ و هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ژیانی مرۆڤه‌وه‌ و كاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دروستكردووه‌، بۆیه‌ ده‌توانرێت ته‌ندروستی به‌ یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا ده‌ستنیشانبكرێت. له‌م ڕووه‌وه‌ توێژینه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی به‌ یه‌كێك له‌ ئاراسته‌ نوێیه‌كان ...

زیاتر »

تراژیدیای په‌رتبوون له‌ چیرۆكی (نیگایه‌ك پڕ له‌ گرفتاری) فاروق هۆمه‌ر دا

«گه‌وره‌ترین مه‌سه‌له‌ كه‌ جێگای بایه‌خم بوو، تێكشكاندنی ئه‌و سنوورانه‌یه‌ كه‌ جیاوازی فه‌راهه‌مده‌كات له‌ نیوان ئه‌وه‌ی له‌ ڕاسته‌قینه‌ ده‌چێت، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ فانتازیا ده‌چێت «گابڕێل گاریسیا ماركیز عه‌لی شێخ عومه‌ر له‌ دوایی كتێبی «سه‌ر گه‌ردانییه‌كانی پیاوێك» 1، یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی من له‌ ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی گووتارێكی ڕه‌خنه‌یی عه‌تا قه‌ره‌داخی یه‌وه‌ بوو به‌ ناوی « شكستی پرۆژه‌ی كوشتنی باوك» 2، له‌ دوا جاردا، ...

زیاتر »

دیوانی سێینه‌ی ستران عه‌بدوڵڵا ناسێندرا

رۆژی 7/12/2017، ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانیی و كه‌لتور، به‌ هاوبه‌شی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی و هونه‌ر، به‌شی چالاكی وێژه‌یی، له‌ كۆفی نێتی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ی سلێمانی، رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی كتێبی (دیوانی سێینه‌) ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس ,ستران عه‌بدوڵڵا ، به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمیست و روناكبیران رێوره‌سمی كتێبه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا. سه‌ره‌تا هیوا ره‌ئوف به‌رێوه‌به‌ری چالاكی هونه‌ری سلێمانی به‌خێرهاتنی میوانانی كردو ...

زیاتر »

سه‌رنجێكی خێرا بۆ رۆمانی فه‌قێكانی تاریكی

رێباز محه‌مه‌د جه‌زا ئه‌م رۆمانه‌ یه‌كه‌م رۆمانی سه‌لیم به‌ره‌كات واته‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ گه‌وره‌ و داهێنه‌ره‌ی كوردی رۆژئاوای كوردستانه‌، پێم خۆشبوو به‌خێرایی شتێكی له‌سه‌ر بڵێم چونكه‌ ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م رۆمانه‌دا خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنه‌ له‌ چه‌مكی (شوێن) كه‌ باكووری كوردستان و هاوسنووری توركیایه‌ وده‌بنه‌ سه‌ر زه‌وی ڕووداوه‌كانی ناو ئه‌م رۆمانه‌. «قامیشلی» كه‌ زۆر دوور نییه‌ له‌ سنووری توركیاوه‌، ئه‌و سنووره‌ی كه‌ ته‌لبه‌ند ...

زیاتر »

هه‌ڵبژاردن و شيمالى حه‌بيب

ئه‌مجاره‌ش له‌ عيراق هه‌ڵبژاردنى گشتى ده‌كرێ ، له‌ واده‌ى خۆيدا بێ يانه‌كو دوا بكه‌وێ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێ، چونكه‌ تا به‌ يه‌كجارى گۆڕينى سێستمى ته‌وافوقى فره‌يى سياسى و مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌يى بۆ رژێمى زۆرينه‌ى مه‌زهه‌بى،هه‌ڵبژاردنى گشتى وه‌ك پێويستيه‌كى سياسى و موجه‌ته‌مه‌عى ده‌مێنێته‌وه‌. زۆرێك وايان گريمانه‌ ده‌كرد و ئێستاش وا مه‌زه‌نده‌ ده‌كه‌ن، ئيختيلافى ناو ماڵى شيعه‌كان بايى ئه‌وه‌ ده‌بێ ...

زیاتر »

باڵۆن دۆر و خه‌ڵاتی فیفا و زه‌بێست له‌ نێوان میسی و كریستیانۆدا

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر-ی تایبه‌ت به‌خۆی به‌خشی به‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ. ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ به‌و یاریزانه‌ ده‌درێت كه‌ نازناوی باشترین یاریزانی جهان ده‌باته‌وه‌، باشترین یاریزانیش لیژنه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی تایبه‌ت دیاریی ده‌كه‌ن كه‌ گۆڤاره‌كه‌ خۆی هه‌ڵیبژاردون. ئه‌مساڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید باڵۆن دۆره‌كه‌ی برده‌وه‌، به‌مه‌ش كۆی باڵۆن دۆره‌كانی بوون به‌ 5 باڵۆن ...

زیاتر »

حزبایەتی لە سێ پرسدا بەرجەستە ئەبێ

بەبڕوای من حزبایەتی لە سێ پرسدا بەرجەستە ئەبێ، یەكەمیان پرسی رابەرایەتی یان سەكردایەتیە، ‌و دووەمیان پرسی یەكێتی‌و یەكبوونی حزبە، ‌و سێهەمیان پرسی بیروباوەڕ‌و ئامانجی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی حزبەكانە. پرسی یەكەم، كە پرسی رابەرایەتی‌و سەركردایەتیە بە درێژایی مێژوو گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە‌و هێشتا هەموو ئەو گۆڕانانەش لەحزب ‌و وڵاتە جیاوازەكاندا ماونەتەوە. یەكەمجار، شێواز‌و ناوەرۆكی سەركردایەتی، رابەرایەتی مێژوویی یان بنەماڵەیی بوو، كە بنەماڵە دەسەڵاتدارەكانی ...

زیاتر »

بۆچی توندوتیژی دژ بە ژنان مەسەلەیەکی جیهانییە؟

٢٥ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی توندو تیژی دژ بە ژنانە، چالاکانی مافەکانی ژنان لە ساڵی ١٩٨١دا ئەو رۆژەیان بۆ رێز لێنان و رووبەڕووبووەنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان داناوە، لە ساڵی ١٩٩٩دا نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو رۆژەیان بۆ دەوڵەتەکان، رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و دامەزراوە نا حکومەیەکان بە هەلێک دەزانن بۆ ئەوەی لەم رێیەوە سوود لە بەرزکردنەوەی ئاگایی گشتی و پەروەردە بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا لە ...

زیاتر »