سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 89)

ره‌وته‌كان

کێشەی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان کاردانەوەی دەبێت

په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی‌ سوریا له‌ لوبنان، ته‌نگییان به‌و وڵاته‌ هه‌ڵچنیه‌وه‌ و له‌نێو لوبنانیشدا خۆپیشاندان ده‌كرێت تا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ سوریا ده‌ربكرێن و بگێڕدرێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان. میشێل عۆن سه‌رۆكی‌ لوبنان داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردبوو، یارمه‌تیان بدات تا رێگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌ سورییه‌كان خۆش بكرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ له‌ سوریادا بارودۆخ تێیاندا هێوربۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ به‌یروتی‌ پایته‌خت خۆپیشاندانی‌ فراوان ...

زیاتر »

سعودیه‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ «ئێس-400»ی‌ روسی‌ ده‌كڕێت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا له‌گه‌ڵ روسیا رێكه‌وتنی‌ كرد بۆ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری‌ ئاسمانی‌ روسی‌ كه‌ به‌ «ئێس- 400» ده‌ناسرێت و به‌هاكه‌ی‌ 2.5 ملیار دۆلاره‌، رێكه‌وتنێكحی‌ هاوشێوه‌ ده‌كرێت له‌نێوان شانشینی‌ عه‌ره‌بی‌ سعودیه‌ و روسیا بۆ پێدانی‌ ئه‌و سیستمه‌ به‌ ریاز له‌ چوارچێوه‌ی‌ گرێبه‌ستێكی‌ سه‌ربازیی‌ زه‌به‌لاحی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كه‌ له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ پادشای‌ سعودیه‌ بۆ مۆسكۆ ئیمزای‌ له‌سه‌ركرا. «ئێس-400» ...

زیاتر »

ئیسرائیل جوله‌كه‌نیشی‌ نوێ‌ له‌ خه‌لیل دروست ده‌كات

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئیسرائیل له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر بنیاتنانی‌ سی‌ و یه‌ك یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕی‌. لیژنه‌ی‌ بیناسازیی‌ له‌ ئیداره‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ ئیسرائیلی‌ كه‌ كاروباریی‌ نیشته‌جێكردن له‌ ناوچه‌ فه‌رله‌ستینییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌ڕووی‌ مه‌بده‌ئیه‌وه‌ ره‌زامه‌ندی‌ له‌سه‌ر دروستكردنی‌ 31 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێكردن له‌ شاری‌ خه‌لیلی‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا ده‌ربڕیوه‌. لیژنه‌ی‌ پلاندانانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئیسرائیلی‌ وه‌ك لایه‌نی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ زه‌وی‌ و زاره‌كان له‌و شوێنانه‌ی‌ ...

زیاتر »

دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ قه‌زافی‌

لیبیا ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌  دوای‌ شه‌ش ساڵ له‌ روخانی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ موعه‌مه‌ر قه‌زافی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ لیبیا، وێڕای‌ ناسه‌قامگیریی‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌، لیبیا ده‌بێته‌ ده‌روازه‌یه‌ك بۆ بازرگانی‌ به‌ مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێستاش داوا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ن هاریكارییان بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌ كه‌ تاد دێت له‌ وڵاته‌كه‌دا ته‌شه‌نه‌ ده‌كات. گروپێكی‌ چه‌كدار له‌ شاری‌ سبراته‌ی‌ لیبیا كه‌ له‌ئێستادا به‌ یه‌كێك ...

زیاتر »

حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌: ئیسرائیل ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات

خۆی‌ ئاماده‌كردووه‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌، حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بنیامین نه‌تانیاهۆی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ ناوچه‌كه‌كه‌ به‌ره‌و جه‌نگ ده‌بات له‌ سوریا و لوبنان و كه‌رتی‌ غه‌ززه‌. حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حزبوڵڵای‌ لوبنانی‌ له‌ یادی‌ عاشورادا رایگه‌یاندبوو، گه‌ر جه‌نگه‌كه‌ به‌رپا ببێت، هیچ جێگه‌ و په‌ناگه‌یه‌كی‌ ئارام بۆ ئیسرائیل نامێنێته‌وه‌.  له‌م ماوه‌یه‌ی‌ دواییدا ته‌نگژه‌ و ئاڵۆزییه‌كان له‌نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل رویاندا، و ئیسرائیلیش ...

زیاتر »

بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نێرده‌یه‌ك بۆ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات ئه‌نجومه‌نی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نێرده‌یه‌كی‌ شاره‌زا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانی‌ جه‌نگی‌ سێ‌ ساڵه‌ی‌ یه‌مه‌ن ره‌وانه‌ ده‌كات. ئه‌و بڕیاره‌ش له‌نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتیوانییه‌كی‌ فراوانی‌ لێده‌كرێت. به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئاژانسی‌ فرانس 24، پێش كۆتایی‌ 2017 شارەزاكان ده‌ستنیشان ده‌كرێت بۆ نێرده‌كه‌ و پێویسته‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا راپۆرتی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش بكه‌ن و ...

زیاتر »