سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت (پەڕە 7)

هه‌واڵ و سیاسەت

راپۆرتی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور بۆ ساڵی 2017

رێکخراوی « په‌یامنێرانی بێ سنوور» ‌ رێکخراوێکی ‌مه‌ده‌نییه‌و گرنگی ده‌دات به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ژیان و گوزه‌رانی رۆژنامه‌نووسان له‌جیهاندا، ساڵانه‌ راپۆرتی خۆی بڵاوده‌کاته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ بێت، ئه‌مساڵ ره‌وشی رۆژنامه‌نووسان له‌چاو ساڵانی تردا باشتر بوو، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا 65 رۆژنامه‌نووس له‌جیهاندا کوژراون. سوریاش ترسناکترین وڵاتی جیهانه‌ بۆ کاری رۆژنامه‌گه‌ری . 65 کوژراو به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ بێت، له‌ته‌واوی جیهاندا ساڵی 2017 ، ...

زیاتر »

به‌رپرسیارێتی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێگرتن له ‌ئاژاوه‌و پیلانگێڕیی، هه‌ڵده‌گرین‌

ته‌نها و ته‌نها، بڕیارمان خامۆشكردنی ئاژوه‌گێڕانه‌و به‌س چەند رۆژی رابردوو، سنوورەكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجەو گەرمیان ‌و راپەڕین ‌و كۆیە، خۆپیشاندانی بەشێك لە چین ‌و توێژە جیاجیاكانی لە فەرمانبەران ‌و مامۆستایانی بەخۆوە بینی بەمەبەستی خستەڕووی خواستە رەواكانیان لە دابینكردنی مووچەو خزمەتگوزارییەكان‌و چاكسازیی ‌و… بەڵام دەستی تێكدەری ئەملاولا بە پیلانی ئەم و ئەو خۆی خزاندە ناو خۆپیشاندانەكانەوەو رێڕەوی خۆپیشاندانەكە بەلاڕێدابرا بەرەو توندوتیژیی ...

زیاتر »

زیادبوونی ململانێکان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا

له‌پاش لاوازبوون و نه‌مانی حوکمی چه‌ته‌کانی داعش، هیچ هیوایه‌ک نییه‌ که‌ ناوچه‌که‌ به‌ره‌و ئارامی و ئاشتی بڕوات، بگره‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌گه‌ری دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ و ململانێی توند له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ هه‌یه‌. زۆربه‌ی ناوه‌نده‌ سیاسیی و ستراتیژییه‌کانی جیهانیش، باس له‌ به‌هێزبوونی ململانێکان ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری شیعه‌و سوونه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌. به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێران دومینیک مویزی سیاسه‌تمه‌داری فه‌ره‌نسی له‌ ...

زیاتر »

پێنچ مه‌رجی روسیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سوریا

له‌پاش فه‌شه‌لهێنانی خولی هه‌شتی دانوستانی ژنێڤ بۆ کێشه‌ی سوریا که‌ له‌لا‌یه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، روسیا ئۆباڵی ئه‌م فه‌شه‌له‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، چونکه‌ مه‌رجی پێش وه‌ختی هه‌یه‌ که‌ئه‌ویش بریتییه‌ له ‌لاچوونی به‌شار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات. روسیاش بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه‌، پێنچ مه‌رجی خستۆته‌ به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆنی سوریا. پێنچ مه‌رجه‌که‌ی روسیا ئه‌لێکسه‌ی بورودافکین باڵیۆزی روسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ژنێف به‌ ...

زیاتر »

سەرۆک وەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا ماتێوش مۆراڤێچکی کێیە؟

لە ئێوارەی رۆژی دوو شەممە 11-12-2017 ماتێوش مۆراڤێچکی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی پۆڵۆنیا دەست بەکاربوو پاش خواردنی سوێندی یاسایی لەبەردەم سەرۆک کۆمار. ماتێوش مۆراڤێچکی کێیه‌؟ پێشتر ماتێوش مۆراڤێچکی جێگری سەرۆک وەزیران  و وەزیری ئابوری و گەشەپێدان بوو لە حکومەتەکەی بێیاتە شیدوۆ ( Beata Szydło). کاتێک وەزیری ئابوری و گەشەپێدان بوو چەند سەرکەوتنێکی گەورەی لە بواری ئابوری بەدەست هێنا بەمەش بووە ...

زیاتر »

ئه‌حمه‌د شه‌فیق ده‌بێته‌ نه‌یاری سیسی

هه‌فته‌ی پێشوو ته‌واوی میدیا عه‌ره‌بی و جیهانییه‌کانیش، باسی ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی میسر و کاندیدی پێشووی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی 2012 بووه هه‌واڵی سه‌ره‌کیان، له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ قاهیره‌ هێنده‌ی تر هه‌واڵه‌کا‌ن له‌باره‌ی ده‌ستبه‌رسه‌ربوون یان ئازادبوونی گه‌رمتربووه‌. هۆکاری ئه‌م گرنگی پێدانه‌ش پاشئه‌وه‌ هات، که‌ ئه‌حمه‌د شه‌فیق رایگه‌یاند: خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری ده‌پاڵێوێت و ‌به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2018 ده‌کات، ...

زیاتر »

موگابی ماڵئاوایی ئاڵتوونیی بۆ ده‌کرێت

هه‌فته‌ی پێشوو ته‌واوی جیهان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ وازهێنانی رۆبێرت موگابی سه‌رۆکی زیمبابۆی ته‌مه‌ن 93 ساڵ، که‌ماوه‌ی 37 ساڵه‌ حوکمی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ژاره‌ی ئه‌فریقا ده‌کات. راسته‌ وازهێنانه‌که‌ی موگابی له‌چاو سه‌رۆکه‌کانی تری ئه‌فریقا ئاشتییانه‌بوو، له‌هه‌مانکاتیشدا خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌ش رووبه‌روی جه‌نگی ناوخۆ نه‌بوویه‌، لێ زۆرێک له‌میدیاکانی جیهان باس له‌ سه‌فقه‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌نێوان موگابی و ئیمرسۆن میانگاگوای سه‌رۆکی ئێستا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ...

زیاتر »

کورد و کۆبوونه‌وه‌ی سوچی له‌ روسیا

وابڕیاره‌ سه‌رانی روسیا وئێران و تورکیا له‌ شاری سوچی له‌باشووری روسیا کۆببنه‌وه‌، ئه‌م کۆبوو‌نه‌وه‌‌یه‌ش له‌ته‌واوی ناوه‌نده‌ سیاسیی و میدیاکانی جیهان، به‌گرنگییه‌وه‌ باسی لێوده‌کرێت، زۆرێکیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ چاره‌نووسساز ده‌بێت بۆ سوریا وناوچه‌که‌. له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ زۆرکه‌سیش پێی وایه‌، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ زه‌ره‌ری ده‌بێت بۆ کورد به‌تایبه‌تی له‌ رۆژئاوا و ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی لۆزانێکی تر هه‌یه‌. سه‌رۆکی روسیاش، به‌هه‌موو هێز و ...

زیاتر »

کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ته‌کساس (26) کوژراو و (20) برینداری لێکه‌وته‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ له‌ کڵێسه‌یه‌کی شارۆچکه‌ی سوته‌رلاند سپرینگس که‌ده‌که‌وێته‌ باشووری  رۆژهه‌ڵاتی ولایه‌تی ته‌کساس، چه‌کدارێک چووه‌ ناوکڵێساکه‌و  ده‌ستی به‌ کۆ‌مه‌ڵکوژیه‌کی گه‌وره‌ له‌دژی نوێژکه‌رانی ناو کڵێساکه‌ کرد و له‌ئه‌نجامدا، 26 کوژراو 20 ی تریش برینداربوون،  له‌ناو  کوژراوه‌کانیشدا، منداڵێکی 14 ساڵه‌ی تێدایه‌. میدیاکانی ئه‌مریکاش، باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، هۆکاری ئه‌م کاره‌، کرده‌وه‌ی تیرۆریستی نییه‌ . گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژییه‌ له‌پاش رووداوه‌که‌ گریگ ئابوت سه‌رۆکی ولایه‌تی ...

زیاتر »

ئه‌مریکا و ستراتیژی نـوێی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران

هه‌فته‌ی پێشوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا ستراتیژی نوێی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران راگه‌یاند، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ رێکه‌وتنتامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران  هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌جیهاندا لێکه‌وته‌وه‌، زۆرێکیش له‌ چاودێرانی سیاسی پێیان وایه‌، زه‌حمه‌ته‌ ئه‌مریکا بتوانێت ئه‌م سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ جێبه‌جێبکات، چونکه‌ پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی نییه‌. خراپترین رێکه‌وتن دۆناڵد تره‌مپ ئه‌و رێکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌ی نێوان ئێران و ده‌وڵه‌تانی 5+1 ...

زیاتر »