سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی

شێرزاد شێخانی

شۆڕشی‌ ژنانی‌ هه‌ولێر

هه‌تاكو پێش ناوه‌ڕاستی‌‌ حه‌فتایه‌كان زۆر به‌ده‌گمه‌ن ژنان ده‌هاتنه‌ ده‌رێ لۆ ئیشكردن. ئه‌و ده‌مانه‌ یان پییره‌ژنه‌ك له‌ناو بازاڕ كۆنه‌ جلكی‌ ده‌فرۆشت، یان ژنی‌ گونده‌كانی‌ ده‌وروپشتی‌ هه‌ولێر مه‌نجه‌ره‌ ماستیان ده‌هینا و له‌شێخه‌ڵلا له‌پێش دوكانه‌كان ده‌یانفرۆشت. به‌شه‌كی‌ زۆر كه‌می‌ ژنان له‌كاری‌ وه‌زیفیدا ده‌ر‌ده‌كه‌تن وه‌كی‌ موعه‌لیمه و دكتۆره ‌و سیسته‌ری‌ خه‌سته‌خانه‌ و وه‌زیفه‌ی‌ تری‌ حكومه‌ت . هه‌رچه‌نده‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌لا و فه‌قێ و صۆفی‌ ...

زیاتر »

كێ كردی‌ كێ خواردی؟‌

له‌هه‌موو دونیا ده‌وره‌تان و میلله‌تان رێز له‌خه‌ركه‌ داهێنه‌ره‌كانی‌ خۆیان ده‌گرن . بڕۆن ته‌ماشای‌ سه‌ر شه‌قام وساحه‌ی‌ شاره‌كانی‌ دونیا بكه‌ن، ده‌بینن هه‌زاران په‌یكه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ شاعیرو نوسه‌رو داهێنه‌ره‌كانیان به‌رز راگرتیه‌ . له‌لای‌ خۆشمان په‌یكه‌ری‌ شاعیرانمان كه‌پوویان ده‌شكێنن . هه‌ر میلله‌ته‌ك رێز له‌داهێنه‌ره‌كانی‌ خۆی‌ نه‌گرت ، خۆیشی‌ شایه‌نی‌ رێزلێنان نیه‌ . چونكی‌ كۆمه‌رگه‌ و ورات هه‌ر به‌ خه‌ركه‌ داهێنه‌ره‌كانیه‌وه‌ پێش ده‌كه‌وی‌ . عه‌ره‌ب ...

زیاتر »

چوكلێت و حیكمه‌تی‌ جاران

له‌زۆربه‌ی‌ چایخانه‌و مارانیشدا عاده‌ت وابوو ته‌قویمه‌ك له‌سه‌ر دیواره‌كانیان هه‌رواسن. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ناو هه‌نده‌ك له‌سه‌عاته‌كانی‌ ده‌ست ناوو تاریخی‌ رۆژه‌كان ده‌نووسرا، به‌س هه‌موو كه‌س قودره‌تی‌ كڕینی‌ ئه‌و سه‌عاتانه‌یان نه‌بوو كه‌ سیعره‌كه‌ی‌ له‌چاو سه‌عاتی‌ ئاسایی‌ گرانتر بوو، لۆیه‌ به‌ شێست فلس ته‌قویمه‌كیان ده‌كڕێ كه‌ به‌پێی‌ رۆژه‌كانی‌ سار وه‌ره‌قه‌ له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ سه‌فت كرابوون. ئه‌وجا وه‌رقه‌كان به‌قه‌ده‌ر پاكه‌ته‌كی‌ جغاره‌ی‌ بوون، له‌دیوی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌‌ به‌ خه‌ته‌كی‌ ...

زیاتر »

هنا لندن

كه‌ سه‌عات ده‌بووه‌ حه‌فتی‌ ئێواره‌ زه‌نگی‌ (بیگ بینگ) بابی‌ ره‌حمه‌تیمی‌ به‌خه‌به‌ر ده‌هینا، رادیۆ ترانسسته‌ره‌كه‌ی‌ ده‌خسته‌ سه‌ر سینگییه‌وه‌ دوای‌ چار ته‌قه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ بیگ بینگ‌ موزیعه‌كه‌ ده‌یگۆت (هنا لندن .. نشره‌ الاخبار. یقرأها علیكم علی أسعد) . ئه‌و موزیعه‌ ده‌نگخۆشه‌ كاته‌كی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ شۆڕشی‌ ئه‌یلول بووم زۆرجار له‌ئۆردوگای‌ (ره‌به‌ت) كه‌ به‌ئێجازه‌ی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ ماری‌ باپیرم، گێم له‌ده‌نگی‌ ده‌بوو له‌به‌شی‌ عاره‌بی‌ رادیۆی‌ تاران. لۆیه‌ ...

زیاتر »

مه‌كته‌به‌ی‌ ته‌ئمیم

له‌ كۆتایی‌ سارانی‌ شێسته‌كان خێزانێكی‌ زۆر به‌ڕێزی‌ ئاكره‌یی‌ بوونه‌ مێوانی‌ هه‌ولێره‌كه‌م. خانه‌واده‌ی‌ حاجی‌ إسماعیل ئاكره‌یی‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كه‌م بووه‌ یه‌كه‌ك له‌ پیاوه‌ ناودار و نازداره‌كانی‌ هه‌ولێر و دوكانی‌ خه‌یاتی‌ له‌ كۆرانی‌ خه‌یاته‌كانی‌ ته‌نیشت عیماره‌كه‌ی‌ عوسمانی‌ موهه‌ندیس كرده‌وه‌. كوڕه‌كانیشی‌ بوونه‌ شاگردی‌ سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزه‌نجی‌ بابی‌ كاك هوشیاری‌ مه‌كته‌به‌ی‌ سۆلاف. جه‌ریده‌كانی‌ عیراق له‌وسه‌رده‌مه‌ (جمهوری‌، سه‌وره‌، التێ‌خی، النور)، رۆژانه‌ ده‌رده‌چوون ...

زیاتر »

رابردی‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌

ئه‌وه‌نده‌ كه‌یفم به‌رابردی‌ خۆمان دێ، ئه‌وه‌نده‌ موته‌عه‌لیقم پێوه‌ی‌، زۆرجار به‌خه‌یاڵ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌و رابردووه‌ جوانه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌.. ته‌بعه‌ن سه‌به‌به‌‌كه‌شی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا حازره‌كه‌مان ئه‌وه‌نده‌ تفت وتاڵه‌، هه‌رده‌م حه‌نینمان لۆ رۆژه‌ خۆشه‌كانه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی‌ هه‌موو دونیا جوان بوو. خه‌ركی‌ به‌ساده‌یی‌ ده‌ژیان. قه‌ناعه‌ت هه‌بوو . خزمایه‌تی‌ قووڵ بوو . براده‌رایه‌تی‌ راستگۆیانه‌ بوو. دینو دیانه‌ت له‌پێناو راگرتنی‌ قییه‌مو ئه‌خلاق بوو، نه‌وه‌ك بكرێته‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ك ...

زیاتر »

ئه‌جوائی‌ ره‌مه‌زان

له‌و مانگه‌دا ئه‌وزاعی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ته‌واوی‌ ده‌گۆڕا. چونكه‌ خه‌ركه‌كه‌‌ی‌ به‌عام به‌رۆژی‌ ده‌بون، خه‌ركی‌ ئه‌و شاره‌ به‌گشتی‌ ئیماندار بون، لۆیه‌ ئه‌مه‌ی‌ مندارانیش هه‌ر له‌گچكه‌ییه‌وه‌ فێری‌ رۆژی‌ گرتنیان ده‌كردین. هه‌نده‌ك هه‌راش بای‌ ده‌بایه‌ به‌رۆژی‌ بی‌. ئه‌مه‌ش كه‌منداربوین چاومان له‌گه‌وره‌كانمان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ تاقه‌تی‌ رۆژیگرتنیشمان نه‌بو، به‌ران زۆر كه‌یفمان پێده‌هات كه‌ خه‌رك بزانی‌ به‌رۆژی‌ ده‌بین. ئه‌وجا شه‌وان پیش نوستن له‌داكه‌كانمان ده‌پاڕاینه‌وه‌ كه‌وا لۆ پارشێو ...

زیاتر »

ماجینه‌ یا ماجینه

له‌سه‌رده‌می‌ مه‌دا هاتنی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان موناسه‌به‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌ بوو. له‌و مانگه‌دا دونیا به‌ته‌واوی‌ ده‌گۆڕا.. هه‌ر له‌دیمه‌نی‌ بازاره‌وه‌، هه‌تا وه‌زعی‌ ماران، ته‌نانه‌ت قودسیه‌تی‌ ئه‌و مانگه‌ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ئیعلامیش ره‌نگی‌ ده‌دایه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌بازار، ته‌بعه‌ن هه‌رچی‌ مه‌تعه‌م و چایخانه‌ و شوێنی‌ خواردنو خواردنه‌وه‌ هه‌بون، هه‌ر هه‌مویان داده‌خران، ته‌نها یه‌ك دوو مه‌تعه‌م وچایخانه‌ ئیجازه‌یان له‌ حوكمه‌ت وه‌رده‌گرت له‌و مانگه‌دا بكه‌نه‌وه‌ ئه‌ویش لۆ مسافران ...

زیاتر »

فه‌وازیری‌ ره‌مه‌زان

وه‌كی‌ له‌حه‌لقه‌یه‌كی‌ پێشتردا باسم كردیه‌ كه‌وا له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا لۆ راگرتنی‌ قودسییه‌تی‌ ئه‌و مانگه‌، به‌رنامه‌ی‌ رادیۆو ته‌له‌فزیه‌نه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا ده‌هات. له‌غه‌یری‌ به‌رنامه‌ی‌ دینی‌ و نه‌شیدی‌ ئایینی‌ وموسه‌لسلاتی‌ تاریخی‌ هیچ شته‌كیدی‌ په‌خش نه‌ده‌كرا. ئه‌و عاده‌ته‌ش حه‌تا كۆتایی‌ سارانی‌ حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردی‌ به‌رده‌وام بوو. به‌ران له‌ سه‌ره‌تای‌ سارانی‌ هه‌ی‌شتایه‌كانه‌وه‌ گۆڕانه‌كی‌ گه‌وره‌ روویدا، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی‌ هه‌نده‌ك به‌رنامه‌و موسه‌لسه‌لاتی‌ كۆمه‌رایه‌تی‌ خه‌فیف كه‌ ته‌بعه‌ن وه‌كی‌ ئێستا ...

زیاتر »

دوو شیش كه‌بابو عه‌‌وازه‌یه‌ك

له‌ زه‌مانی‌ مه‌دا خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ ماران زۆربه‌ی‌ له‌گه‌نم دروست ده‌كرا وه‌كی‌، ساوارو گه‌نمه‌كوتاو وداندۆك و كوبه‌ی‌ بڕووش وكفته ‌و كه‌شك، هه‌نده‌ك جاریش نیسك وشفته‌ و جار جاریش برنجو مه‌ره‌گه‌. ئه‌و وه‌خت برنج وموشته‌قاتی‌ زۆر باو نه‌بون، لۆیه‌ كاته‌كی‌ ورده‌ ورده‌ مه‌تعه‌می‌ تازه‌ له‌هه‌ولێر په‌یدا بوون،ئیدی‌ كلتووره‌كی‌ تازه‌ش هاته‌ مه‌یدان ئه‌ویش خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ برنجو فاسوڵیای‌ مه‌تعه‌مه‌كان بو. ئه‌وێ ساران چه‌ند مه‌تعه‌مه‌كی‌ ...

زیاتر »