سەرەکی » وتار » د.به‌ختیار شاوه‌یس‌ (پەڕە 3)

د.به‌ختیار شاوه‌یس‌

ئاسته‌نگه‌كانی حكومه‌تی نوێ له ‌ساڵی نوێدا

10 كه‌وتینه‌ ساڵی نوێ و كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به ‌ته‌واونه‌كراوی مایه‌وه‌، په‌رله‌مانی عیراقیش به ‌ناچاری مانگێك له‌ كاره‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كانی درێژكرده‌وه‌ به ‌ئامانجی ئه‌وه‌ی كه ‌هه‌ریه‌ك له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ و كابینه‌نوێیه‌كه‌ ته‌واو بكات و هێنده‌ی تر عیراق گیرۆده‌ی بۆشایی ئابووری و ئیداری نه‌بێت. ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ نوێیه‌یه‌ له ‌ساڵی نوێدا بریتی یه‌ له ‌بوونی چه‌ندین ئاسته‌نگی سیاسی و ...

زیاتر »

تۆپه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ په‌رله‌مان

9 دواجار ڕۆژی سێشه‌مه‌ی پێشتر،سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی به ‌ده‌ستی به‌تاڵ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌ڕایه‌وه‌و نه‌یتوانی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات و به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ وتی جارێكی تر ناوی كاندیده‌كانم ناگۆڕم و تا ئه‌و كاته‌ی فه‌وزای ناو فراكسیۆنه‌كان كۆتایی نه‌یه‌ت ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. كورت و پوخت تۆپه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌نه‌بای دیبێ و نه‌بۆران ، یان ئه‌وه‌ی له‌یاد كردبێت كه‌ فراكسیۆنه‌كانی ...

زیاتر »

له ‌كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی

8 تا نوسینی ئه‌م وتاره‌ دیار نییه‌ كه ‌یه‌كێتیی به‌شدار یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی عیراق ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ڕوونه‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌ و ئه‌وه‌ش ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی باقی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كه‌ ماونه‌ته‌وه‌ كاندیده‌كانیان یان به‌شێكیان ده‌خاته‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی متمانه‌دان. له ‌ئێستادا وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی زۆرترین خاڵی جێسه‌رنجی ناوه‌ندی میدیاو باس ...

زیاتر »

سه‌رپشككردنه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی

7 كوتله‌ سیاسیه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌گشتی و هه‌ردوو فراكسیۆنی سائیرون و فه‌تح به‌تایبه‌تی به‌ هۆی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی مه‌رجه‌عی باڵا ، به‌وپه‌ڕی سه‌خاوه‌ته‌وه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیان سه‌رپشككرد بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی وه‌زاری چوار ساڵی داهاتوو دابڕێژێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاری بكات كه‌شایسته‌و په‌سه‌ندكراون و هاوكاری ده‌بن له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ گرانه‌ له‌م دۆخه‌ هه‌ستیار و له‌م كاته‌ ناسكه‌دا كه‌ عیراق و ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019

6 ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2019 ی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و بە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی پرۆژەکە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاند کار و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناو لەکاتێکدا کە پەرلەمان لە پشودا بوو بەڵام زۆرینەی پەرلەمانتارەکان لەپارێزگاکانی خۆیانەوە وەک ئەوەی لەناو هۆڵی پەرلەمان بن دەنگیان بەرزکردەوە و دایانە بەر ڕەخنەی دەستوری و یاسایی و هەندێکیش لەتانەوتەشەر لەم پرۆژەیاسایە ...

زیاتر »

كورد له‌ كابینه‌ی نوێی عیراقدا

4 به‌ پێی ده‌ستوور دووی مانگی یانزه‌ دواهه‌مین ڕۆژه كه‌تیایدا ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێرراو عادل عه‌بدولمه‌هدی كابینه‌ وه‌زاریه‌كه‌ی بخاته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی نوێنه‌ران ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات. هه‌ر به ‌ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چاوه‌ڕێی هاتنی كابینه‌ نوێیه‌كه‌ نین، به‌ڵكو زۆرایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌ جیاوازی زمان و ئاین و مه‌زهه‌ب نه‌ته‌وه‌و شوناسه‌وه‌،ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی كه ‌له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاری سیاسین چاویان ...

زیاتر »

عادل عەبدولمەهدی

3 تەکلیفکردنی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی کابینەی پێنجەمی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، دەرگای لە سەرکردنەوەی ئەو گرێ كۆنه‌ ئاڵۆزکاوە کردەوە کە چەند مانگێکە بەهۆی کێشمەکێشی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان و هەم بەهۆی ململانێی سیاسی نێوان لایەنە ناوخۆیەکان و دەستێوەردانە دەرەکیەکانەوە بە دۆخێکی چەقبەستوو گەشتبوو. لەڕوانگەی ئەنسرۆپۆلۆژیەوە پێدەچێ دۆخەکە زیاتر گەشبینتر بێت، بەمانایەکی تر بەم تەکلیفکردنەهەربەتەنها مەترسی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و تەجاوزی زیاتری دەستوورەکە ...

زیاتر »

بۆ له‌قوباد تاڵه‌بانی ده‌ترسن؟!

له‌ هه‌ولێر پۆسته‌ره‌كانی ده‌دڕێنن و وێنه‌كانی ناشرین ده‌كه‌ن، له‌ سلێمانیش كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ژێر سێبه‌ری ئازادی حیزبه‌ سه‌وزه‌كه‌، زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت سه‌ری زمان و بنی زمانیان هێرش و هه‌جوی ناڕه‌وایه‌ دژی قوبادی مام. به‌ڵام ئه‌م هه‌موو فۆكه‌سه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه؟‌ یان ترسێكی گه‌وره‌؟ ئه‌م هێزانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوێك ئاڵاون كه‌ قوباد تاڵه‌بانی یه‌ ، به‌نیو هێنده‌ خه‌ریكی ژماره‌ی لیست و ژماره‌ی كاندیده‌كانی خۆیان ...

زیاتر »

دۆخی کورد لە یەکەم تاقیکردنەوەی بەغداد

2 دوای چاوەروانیەکی زۆر، سەرەنجام ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانی یەکەم پەیکەری دەسەڵاتداری بۆ چوار ساڵی ئایندەی دەوڵەتەکە دابڕێژێت و بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتەکەی دەرگای لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە و ئاوێکی بەسەر ئەو ئاگرەدا کرد کە زیاتر لە سەد رۆژە بەهۆی کێشمەکێشی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەوتبویەوە و زۆرجار مەترسیەکەی پەلیدەکێشا بۆ هەڵوەشانەوەی دام و دەزگا دەستوریەکان و گەڕانەوە بۆ چواگۆشەی یەکەم. ...

زیاتر »

سوێندخواردنێکی دیکەی کورد

1 جارێکی دیکە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لە سێی سێپتێمبەری دووهەزار و هەژدە لەبەغدای پایتەخت سوێند دەخۆین و وەک کوردێک پشت بەدەستور بۆماوەی چوار ساڵ ئەرکی یاسادانان و چاودێری دامەزراوەی جێبەجێکردن دەگرینە ئەستۆ ، کەبەکورتیەکەی لەسەرەوەی هەرەمی دەسەڵاتدا کوردستانیانەی عیراقی سوێند دەخۆین بەخوای گەورە کەئەمەش لەمادەی ٥٠ ی دەستورەکەدا هاتوە بەوەی کە بەرپرسیاریەتیە یاساییەکان بەدڵسۆزی جێبەجێبکەین و پارێزگاری لەسەربەخۆیی و سەروەری ...

زیاتر »