سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی (پەڕە 4)

شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی

رۆژێ سەد کەس ئامادەیە خۆیم بۆ بکوژێ!!

پێشتر لە چەند نووسین دا ئاماژەم بە نەرجسیەت و خۆخۆشویستن و خۆپەرستن و خۆپەرستی و جیاوازیەکانی کردووە، بەڵام باسم لەوە نەکرد کاتێک مرۆڤ دەگاتە دوا پلەی بەرزی ئەو حالەتە، سنووری عەقڵ و لۆژیک دەبەزێنێ. مرۆڤ ئەگەر تاڕاددەیەک خۆی خۆشنەوێ و رێز لەخۆی نەگرێ چۆن چاوەڕێی ڕێز و خۆشەویستی بەرانبەرەکەشی بکا؟ ئەوە بەڕای من نە خۆپەرستیە و نە نەرجسیەتیشە, بەڵام کەسێک ...

زیاتر »

نیشتیمانپەروەریی لەسەر تەرزی میسری

ساڵی 2002 کە لە سوید بووم، ئێوارەیەک لەدەرگا درا، كه‌ ده‌رگام كرده‌وه‌ بینیم کوڕێکی میسری تەمەن نێوان 25-30 ساڵ تابلۆی جوانی هەرەم و کلیۆپاترا و فرعەونەکانی دەفرۆشت. سەرەتا بەسویدی قسەی کرد و منیش بەو شڕە سویدیەی ئەوکات فێربووبووم هەندێک قسەم پێکرد دوایی لە شێوە و زاراوەی قسەکردنی و تابلۆکانی زانیم میسریە، مەوجەکەم گۆڕی و کردمە عەرەبی و به‌ زمانه‌كه‌ی خۆی ...

زیاتر »

داوایەک لە حزب و کاندید و دەنگدەر

لە هەڵبژاردن یاسا و پێوەر هەیە( بێگومان بۆ حزبی دیموکراتخواز و ورد و خاوه‌ن ئاكاری سیاسی سه‌رده‌میانه‌). حزبێک ئەگەر بە هەقی خۆی بباتەوە هەقە چەندە بەو سەرکەوتنە دڵخۆشبێ، ئەوەندەش ترسی لەدەستدانی دەنگی دەنگدەرانی هەبێ بۆ داهاتوو. لەخۆبایی بوون و حساب نەکردن بۆ حزب و لایەنی تر دەیخا و سەری دەخوا، بۆیە لەناو جێی گەرمی سەرکەوتن خەیاڵ کردن و بڕیاردان مەرگی ...

زیاتر »

ژن بەنرخترین چەکی شەڕی هەڵبژاردن

لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق دا، بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی قێزەوەنی کاندیدە ژنەکان( کورد و عەرەب)یش دەستیپێکرد، بەبێ رەچاوکردنی هیچ یاسا و رێساو داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتیی و ئاینی. من باس لە هەڵەی ئەو ژنانە ناکەم و هیچ پاساوێکیشیان بۆ ناهێنمەوە کە لە ژووری خەوتنی بەدەستی خۆی یا بە ڕەزامەندی خۆی وێنەی دەگیرێ، ئەوە ده‌به‌نگییه‌كی گەورەیە، به‌تایبه‌تیش بۆ ...

زیاتر »

مامۆستا محەمەد مەنگوڕی…

مامۆستا محەمەد مەنگوڕی ئەستێرەیەکی خەبات و زانست و ئەدەب چەندجارێک لە پۆستەکانم ناوی ئەو مامۆستایەی خەبات و کوردایەتی و زانست و ئەدەبم هێناوە لە ڕۆڵی کاریگەری لەسەر سەدان لە نەوەی ئێمە. بەحوکمی ئەوەی لە هەولێر دراوسێ بووین، تەنها شەقامی جیاکەرەوەی هەردوو گەڕەکی (7 ی نیسان و حه‌ی شورتە) لەیەکتری جیا دەکردەوە نێوانمان بوو. پەیوەندی هاوڕێیەتی و خێزانی لە نێوان بنەماڵەکەمان ...

زیاتر »

چاولێکەریی

سێ بەشی کۆمەڵگای خۆرهه‌ڵاتی، بەتایبەتی کوردی بە چاولێکەریی و لاساییکردنەوە دەژین، لە کڕین و فرۆشتن، بۆنەکانی خۆشی و ناخۆشی، سیاسەت، هاوسەرگیریی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و سەفەركردن و سەردان وزۆرینه‌ی كردار و ره‌فتاره‌كانی رۆژانه‌. سەنگەرگواستنەوە و حزب دروستکردن و جنێودان و ماستاوکردن و کاسەلێسی و زۆری تریش، چاولێکەرین بێ ئەوەی زۆرجار پێویستیان پێی بێته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و نه‌ریت و خووانه‌ به‌جۆرێك ...

زیاتر »

ئێمەی دوڕ و مەرجان

لە بەرزیەوە سەیری دەریا و ئه‌و دوورگەیەم دەکرد، بینیم چۆن شەپۆڵەکان پووش و پەڵاش و پاشماوە سووکەکەی دەریایان فڕێ دەدایە کەناراوەکان، زانیم دەریاش شتی کرچ و کاڵ بەخۆیەوە ناکا و توڕیان هەڵدەدا. خۆ ژیانیش وایە، لە ژیانیشمان تەنها سەنگین و بەهادارەکان دەمێننەوە و ئەوانەش کە هەرگیز نەیانتوانیوە نزیکی لێوارەکانی دڵ ببن وەک پەڕه‌مووچە بە شنەبایەک هەڵدەفڕن و له‌ جێگایه‌كی تر ...

زیاتر »

فێرنابن ده‌نا وانه‌ زۆرن!

ساڵی 1993 بوو لە قۆناغی دووی زانکۆ و ئەندام کۆمیتەی خوێندکارانی زانکۆ بووم، کۆمیتەکەمان سەربە کۆمیتەی باڵای رێکخستنی زانکۆبوو، بەرپرسی کۆمیتەی ئێمە پێشمەرگەی دێرین و خوێندکاری دابڕاو کاک سەروەر حەمەدەمین بوو، خۆشی خوێندکاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری بوو. ئەوساڵە کۆمەڵێک مامۆستای مۆڵەتدراو لە مامۆستایەتی هاتنەوە بەرخوێندن، هەیانبوو خۆیان و کچ و کوڕەکانیان لە هەمان کۆلێژ دەوامیان دەکرد. هەبوو پێشمەرگەی دێرین ...

زیاتر »

رێگای تریش هه‌یه‌

رەسول هەمزەتۆڤ، لە بەرگێکی (داغستانی من)دا دەڵێ: بەنیازبووم جنێوە میللیەکانی دەڤەری ئاڤارستان لە دووتوێی کتێبێکدا کۆبکەمەوە، برادەرێک پێیگوتم کە بچمە فڵانە گوندە، ژنێکی بەساڵاچووی لێیە هەر هەندێک جنێوی پێ بدەم، ئەوەندەم جنێو پێ ده‌داته‌وه‌ بەشی کتێبێک ده‌كات.سەردانی ژنەکەم کرد، هەر سەلامم کرد و بەشی دوو کتێب جنێوی پێدام و هاتمەوە. لە زۆربەی کۆمەڵگاکان، بەتایبەتی کۆمەڵگای خۆرهەڵاتی زیاتر ژن ئامانجە بۆ ...

زیاتر »

فایل

لەدوای روخانی هەموو سیستمێکی حوکمڕانی پۆخڵەوات، فایلی تاوان و گەندەڵی و سیخوڕی و بازرگانی و تیرۆر و دەستدرێژیی و بەدرەوشتییەکانی تری سەرکردە و بەرپرس و هەندێک هاوڵاتی تێوەگلاویش ئاشکرادەبن. کاتی خۆی لە ڕاپەڕین فایلی هەندێک کەس ئاشکرابوو، گومانم لە (خانی لەپزێڕین) کردبێ سیخوڕی بەعس بووبێ، گومانم لە هه‌ندێك له‌وانه‌ نەکردووە خیانه‌ت له‌ وڵات و میلله‌تی خۆیان بكه‌ن و بخزێنه‌ باوه‌شی ...

زیاتر »