سەرەکی » وتار » ئاوات كۆكه‌یی

ئاوات كۆكه‌یی

له‌ یادی 31 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونیدا فه‌رهاده‌كه‌ی سلێمانی عاشقی شیرینی وڵات بوو

فه‌رهاد، كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی ناسراوی سلێمانی، منداڵێكی به‌ناز و خاوه‌ن هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیان بوو، كاتێكیش ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێت و خۆی ده‌ناسێت، لاوێكی كه‌شخه‌ و به‌ژن و باڵاجوانی لێده‌رده‌چێت، دنیا بۆی پێده‌كه‌نێ. گه‌نجێكی دامه‌زراو، خوێنكارێكی زیره‌ك، خۆشه‌ویستی ده‌ورووبه‌ر و رۆح سوك بوو. وه‌رزشكارێكی به‌ سه‌للیقه‌ش بوو له‌ بواری تۆپی پێدا، ساڵی 1978 تا 1981 یاریزانی تیپی تاڤگه‌ بووه‌. له‌هه‌ر رۆژێكی نوێدا، ئاسۆی فه‌رهاد ...

زیاتر »

له‌ یادی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامۆستا جه‌مال تاهیر دا

له‌ یادی 36 ساڵه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ مامۆستا جه‌مال تاهیر دا له‌مێژووی پێشتر و له‌ قۆناغی شۆڕشی نوێشدا، زیاتر له‌ هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسیی كوردستانی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگی به‌ په‌روه‌رده‌كردنی كادیران و ئه‌ندامانی داوه‌، له‌ وه‌رگرتنی ئه‌ندام و دۆستێكی نوێ له‌ ئۆرگانه‌كانه‌ی خواره‌وه‌ی یه‌كێتی، ده‌ستبه‌جێ رێنوێنی و رێنمایی ئه‌و قۆناغه‌ ده‌كرا و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ نه‌خوازراوه‌كانی ده‌خرایه‌ به‌رچاو، كار ته‌نها به‌وه‌شه‌وه‌ ...

زیاتر »

شەوێكی تاریك و ئەنگوستەچاو، ئاسمان پێویستی بە چەند خۆرێكە

سەر لە ئێوارەیە و هێشتا تیشكە كاڵەكانی خۆر بە تەواوی وننەبووە، ئەوان ریزیان بەستووە و بەرەو چیا رێدەكەن، بەڵام ئێوارەیەك بە زوویی پڕشنگی روناكی وندەبێت و دەگەنە قوڵایی شەوێكی تاریك و بێدەنگ. تاریكایی شەوە سامناكەكە بە جۆرێك چڕ دەبێتەوە كە رێبوارەكان هیچ بەرپێی خۆیان نابینن، مەگەر بە بیستنی (ترپەی پێ و تەقەتەقی بەریەككەوتنی مەخزەن و تفەنگ)ی شانی ئەوانەی لە پێشەوە ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی‌ (ئه‌دگاری وێنه‌كانی شاخ)ی مستەفا چاوڕەش

ئه‌م كتێبه‌، ئه‌گه‌رچی گێڕانه‌وه‌ی مێژووه‌، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاوازه‌. له‌ بیره‌وه‌ریدا كه‌سی نووسه‌ر رسته‌كان ریز ده‌كات و به‌ وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان پاڵپشتی ده‌كات، به‌ڵام له‌ كتێبی‌ (ئه‌دگاری وێنه‌كانی شاخ)ی هه‌ڤاڵ مسته‌فا چاوڕه‌ش دا، وێنه‌ بابه‌تی بنه‌ڕه‌تییه‌ و نووسین له‌ دوای ئه‌و دێت. ئه‌مه‌ش ستایڵێكی جیاوازه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌دا، یان تائێستا ( وه‌ك كتێب) نه‌بووه‌، یاخود كه‌م و ده‌گمه‌ن بووه‌. رازو نیازی مێژوو له‌م ...

زیاتر »