سەرەکی » وتار » گۆران فه‌تحی (پەڕە 7)

گۆران فه‌تحی

ته‌رازووی هێزی نێوان تاران- واشنتۆن

ئاڵۆزی و گرژییه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی نێوان واشنتۆن و تاران، له‌دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا ئاقارێكی خراپتر و ترسناكتری گرته‌ به‌رو به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات چه‌ندین لێدوانی توندو هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیان ئاراسته‌ی‌ یه‌كتر كرد. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هه‌م هه‌وڵی سیاسی و هه‌میش هه‌وڵی سه‌ربازییان خسته‌گه‌ڕ، له‌و رووه‌وه‌ش ئه‌مریكا ژماره‌ی‌ هێزه‌كانی له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست زیادكردو ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی مووشه‌ك هاوێژی B-52 و كه‌شتی فرۆكه‌هه‌ڵگری زه‌به‌لاحی ئیبراهام لینكۆڵنیشی ره‌وانه‌ی‌ ...

زیاتر »

گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ره‌و كوێ؟

گرژی نێوان ئه‌مریكا وه‌ك گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان و ئێران، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی كاریگه‌رو زلهێز له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست، تا دێت زیاتر ده‌بێت و به‌ره‌و ئاستی ته‌قینه‌وه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی‌ حه‌تمی ده‌روات. توندبوونی‌ وه‌تیره‌ی‌ لێدوان ووته‌كانی به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌و دوو وڵاته‌و، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ نێوانیان دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد ترامپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكاو كشانه‌وه‌ی‌ له‌رێككه‌وتنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێراندا زەقتر بۆوە‌، به‌جۆرێك كه‌ له‌ئێستادا گه‌یشتووه‌ته‌ ترۆپك ...

زیاتر »

جارێكی تر.. داعش و به‌غدادی

دوای هه‌مو ئه‌و لێدوان‌و پێشبینی وجه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ ده‌درا، سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هاتنی داعش‌و له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی و برینداربوون یان كوشتنی خودی خه‌لیفه‌ی‌ رێكخراوه‌كه‌ ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، دوای شكستی له‌عیراق به‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و شكستی گه‌وره‌ی له‌سوریا به‌ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌باغۆز، جارێكی تر ئه‌و رێكخراوه‌ هێرشی توندی ئه‌نجامداو به‌غدادیش ده‌ركه‌وته‌وه‌. راسته‌ رێكخراوه‌كه‌ كۆنترۆڵی له‌سه‌ر ...

زیاتر »

«ئه‌یقونه‌كه‌ی‌» ناره‌زایه‌تیه‌كانی سودان

هاوشێوه‌ی‌ بوعه‌زیزی، سیمبولی ناره‌زایه‌تیه‌كانی تونس‌و كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ تونس زه‌ینولعابدین بن عه‌لی له‌سه‌ر كار لابرا، دواتریش ناره‌زایه‌تی‌و شۆڕشێك بۆ لابردنی دكتاتۆره‌كان وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌و به‌به‌هاری عه‌ره‌بی ناسرا، له‌ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی‌ رابردووی سوودانیش، كچێكی گه‌نج وه‌كو سیمبول و ئایقونه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌ركه‌وت. ئالا سه‌ڵاح، ئه‌و كچه‌یه‌ كه‌ سودانیه‌كان وه‌كو ئه‌یقونه‌ی‌ ناره‌زایه‌تی‌و شۆڕشه‌كه‌یان لێی ده‌ڕوانن، ئه‌و ناره‌زایه‌تیه‌ی‌ بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ...

زیاتر »

سه‌ركه‌وتنێكی هیوابه‌خش

راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه‌، دوای كۆتاییهێنان به‌دواچه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ باغۆزی سوریا، خۆشیه‌كی‌ زۆری خسته‌ دڵی هه‌موو گه‌لی كورده‌وه‌و هیوای پێ به‌خشینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م میلله‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی‌ هه‌بێت، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زۆر نه‌یارو دوژمنی خۆیدا به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ شه‌رڤانانی كورد به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستیان هێنا، دوای دوو ساڵ له‌ له‌ریفراندۆم و له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك‌و ناوچه‌ ...

زیاتر »

دواجار به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سه‌ركه‌وت

رێككه‌وتنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، كه‌ دوو حزبی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانن، به‌ده‌ر له‌هه‌ر شتێكی تر، واتای سه‌ركه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت‌و هه‌رێمیش به‌دوور ده‌گرێت له‌هه‌ر ململانێیه‌كی‌ نه‌خوازراو له‌ئاینده‌دا. واژۆكردنی رێككه‌وتن له‌لایه‌ن ئه‌م دوو هێزه‌وه‌، كۆتایی به‌دڵه‌راوكه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ردوو حزب‌و كۆی هاوڵاتیانی هه‌رێم هێنا، سه‌باره‌ت به‌ده‌رهاویشته‌كانی رێككنه‌كه‌وتن، وه‌ك لێكترازانی ماڵی كوردو دروستبوونی‌ ململانێی قورس له‌نێوان یه‌كێتی‌و ...

زیاتر »

له‌نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا

گۆران فه‌تحی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی‌ ئارامی هاوشێوه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سوریا، له‌ ئێستادا بۆته‌ جێگه‌ی‌ مشتومڕو ناكۆكی نێوان واشنتۆن‌و ئه‌نقه‌ره‌، به‌تایبه‌ت دوای نزیكبوونه‌وه‌ی‌ كۆتایی هێنان به‌ خیلافه‌ته‌ ئیسلامییه‌كه‌ی‌ داعش له‌عیراق‌و سوریا. سه‌باره‌ت به‌توركیا كه‌ داوای ناوچه‌ی ئارام ده‌كات له‌سوریا به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ سنووریه‌كان، ئه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌، به‌ڵكو دژی هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی‌ سیاسییه‌ بۆ كورد له‌هه‌ر جێیه‌كی دونیا بێت، بۆیه‌ توركیا ...

زیاتر »

یه‌كێتی و (گۆران و پارتی)

رێككه‌وتنی به‌په‌له‌ پروزكی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتنی چوار ساڵه‌و دواتریش ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بێ ئاماده‌بوونی یه‌كێتی، چه‌ندین ئاماژه‌ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ست‌و نیازی ئه‌م دوو هێزه‌، به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی، كه‌ هێزی دووه‌می هه‌رێمه‌ به‌پێی دواهه‌ڵبژاردن‌و هێزێكی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان‌و عیراق. ئه‌وه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ نیگه‌ران كردووه‌، خودی رێككه‌وتنه‌كه‌ نییه‌، ...

زیاتر »