سەرەکی » هەواڵ

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەركردایەتی دەڤەری سۆران كۆبۆوە

  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران و چەند پەرلەمانتارێك كۆبۆوە و پێكەوە تاوتوێی كۆمەڵێك پێشهات و دۆسیەی جێگە بایەخی هەردوولایان كرد. لە كۆبوونەوەكەدا ئەمڕۆ ( 9 ئایاری 2021) كە ئەندامانی سەركردایەتی دەڤەری سۆران، ئارێز عەبدوڵڵا، هەڤاڵ زوبێر و هەژاری شەهید کوێستانی و هەردوو هەڤاڵ لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانگ کوردستان و زێنەدین ...

زیاتر »

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئاراس شێخ جەنگییەوە

پەیجێکی ساختە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە سەرنجێکی لەسەر رووداوی شەهیدکردنی حاجی قاسم سلێمانی بە ناوی ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوکردۆتەوە کە دوورە لە راستییەوە و کاک ئاراس هیچ جۆرە نووسین و سەرنجێکی لەو بارەوەیەوە بڵاو نەکردۆتەوە. ئاشکرایە کە ئەو لایەنەی کە زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لە دژی دژەتێرۆر داوە بە میدیا جیهانییەکان و هەوڵی شێواندنی ...

زیاتر »

روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆرەوە

شه‌وی ٨ \٩-٥-٢٠٢١ راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌ شێوه‌یه‌كی ناڕوون تۆمه‌تی به‌شداربوون له‌ كه‌یسی تیرۆركردنی ژه‌نەڕاڵ قاسم سلێمانی ده‌خاته‌ سه‌ر چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كورد و له‌ شوێنێكی تر ناوی هێزێكی دژه‌ تیرۆری سه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌، گه‌رچی ئێمه‌ نازانین كه‌ نووسه‌رانی راپۆرته‌كه‌ مه‌به‌ستیان له‌ كام هێزی دژه‌ تیرۆره‌ له‌ كوردستان، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ‌‌ تا ئێستاش وه‌ك ئاشكرایه، دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ ...

زیاتر »

دۆخی منداڵانی كۆچەر

رێكخراوەكانی كۆچ و كۆچەران لە ئەوروپا، هۆشداری دەدەن لەو مەترسییانەی رووبەڕووی منداڵانی كۆچەر دەبنەوە و رایدەگەیەنن، كە لە ماوەی دوو ساڵدا، زیاتر لە 18 هەزار منداڵی كۆچەر دیار نەماون. فێدریكا تۆسكانۆ سەرۆكی كەمپینی كۆچ لە پڕۆژەی منداڵانی ونبوو لە ئەوروپا، لەلێدوانێکدا کە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، رایگەیاند: گروپ و رێكخراوە قاچاخچی ‌و تاوانكارەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان منداڵانی كۆچەر دەكەنە ئامانج ‌و ...

زیاتر »

عیراق؛ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان هەڵسەنگاندن بۆ كاندیدەكان دەكات

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شیاوبوونی كاندیدەكان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ژووری ئۆپەراسیۆنی پێكهێناوە. وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند: بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكەی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، 44 هاوپەیمانی ‌و 267 حزب تۆماركراون و سێ هەزار و 500 كاندیدیش كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 كورسی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن. وتیشی: كۆمسیۆن هەڵسەنگاندن بۆ زانیاریی لەسەر كاندیدەكان دەكات و دواتر ناوەكانیان ...

زیاتر »

یەكێتیی ئەوروپا داوایەكی ئەلبانیا تاوتوێ دەكات

بە مەبەستی فراوانكردنی رێكخراوی یەكێتیی ئەوروپا ‌و سەبارەت بە داوایەكی ئەلبانیا بۆ بوون بە ئەندام لە یەكێتییەكە، كۆمسیۆنی ئەوروپا کۆدەبێتەوە و ئەو داوایە تاوتوێ دەكات. بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ: بڕیارە لە كاتی بەستنی كۆبوونەوەی باڵای یەكێتیی ئەوروپا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، كۆمسیۆنەكە دۆسێی دیاریكردنی وادەیەك بۆ دەستپێكردنی دانوستانی نێوان تیرانا ‌و وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكە دەربارەی بە ئەندامبوونی ئەلبانیا لە رێكخراوە ...

زیاتر »

راگەیەنراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە

لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دانپێدانانەکانی پێنج رۆژنامەنووس، ناوی چەند کۆنسوڵخانەیەک هاتبوو لە میانی کەیسەکەدا. حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە سیستەمی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیە لە حکومەت، بۆیە حکومەت بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەستوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات. لە هەمانکاتدا بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە، لە رۆڵی هاوپەیمانەکانمان لە دیپلوماتکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڕوانین، ...

زیاتر »

شەڕی کونسوڵگەرییەکانمان پێ دەکرێ؟

ستران عەبدوڵڵا توانای ئەو شەقەی سەفارەتاكانمان پێوەیە وا بەڕاست ‌و چەپدا تۆمەتیان پێوە دەنێین؟ لە قازانجی كێ ئێمە داوی باریكی پەیوەندی خۆمان بە رۆژئاواوە دەپسێنین؟ لەبەر كێ ئێمە ئاوا هاوئاواز دەبین لەگەڵ دەوروبەری هەرێمایەتی كوردستان كە نە خۆشی بە مەسەلەی كوردستان ‌و نە خۆشی بە فاكتەری رۆژئاوایی دێت؟ جا لەرێی نفوزیانەوە دەبێت یان لەرێی نێردە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكانیانەوە. ئاخر رەنگە ...

زیاتر »

ئەمریكا ھەڵوێستی خۆی لەبارەی دەستگیركراوانی بادینان راگەیاند

كونسوڵخانەی ئەمریكا ھەڵوێستی خۆی لە بارەی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم بۆ پەسەندكردنی سزای دەستگیركراوانی بادینان راگەیاند و پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی رادەبڕین دووپاتكردەوە. كونسوڵخانەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتەكەی پشتیوانی لە ئازادی رادەبڕین و راگەیاندن دەكات و ئازادی رادەبڕین بەشێكە لە ناسنامەی وڵاتەكەی و بەردەوام دەبن لە داكۆكیكردن لێی وەك بەشێك لە بەھا سەرەكییەكان. ئەوەشی راگەیاندووە: چاوەڕوانیان لە حكومەتەكان ...

زیاتر »

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی ی، ن، ک سەبارەت بە پەسەندکردنی حوکمی گیراوەکانی بادینان

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەوپەری نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری دادگای تەمیزی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و رۆژنامەنووسە دەستگیراوەکانی بادینان. پێشهاتێكی له‌مجۆره‌، مەترسییەکی گەورەیه‌ لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی راده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، و وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرای ئەوەی لە رێگای کەناڵە رەسمییە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەڕخستووە ...

زیاتر »