سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 10)

هەواڵ

سەرۆك كۆمار: پتەوكردنی پەیوەندییەكان

دوێنێ، لەچەند دیدارێكدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە عیراق خوازیاری پەیوەندیی پتەوە لەگەڵ تەواوی وڵاتاندا. دیداری سەرۆك كۆمارو وەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەمیانی پێشوازیی لەوەفدێكی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكادا كە پێكهاتبوون لە سیناتۆر خاتوو تامی داكۆرس‌و جۆنی ئیزاكسۆن‌و ئنگس گینگ، سەرۆك كۆمار، گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان‌و بەهێزكردنی هاریكاریی نێوان عیراق‌و ویلایەتە یەكگرتووەكانی لەگشت بوارەكاندا دووپاتكردەوە، بەجۆرێك كە خزمەت ...

زیاتر »

سەعدی پیرە: هاوبەشی راستەقینە

دوێنێ، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، بەبۆنەی 24هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەیان، لەهەولێر سەردانی حزبی بەرەی توركمانی عیراقی كرد. لەدیدارێكدا، سەعدی پیرە، تیشكی خستەسەر پەیوەندیی هەردوو گەلی كوردو توركمان‌و هاوخەباتیی هەردوولا لەبەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت بەتایبەت لەشۆڕشی نوێی گەلەكەماندا‌و وتی: یەكێتی هەمان ئەو سیاسەتە دێرینەی سەرۆك مام جەلال پەیڕەودەكات كە دەبێ هەموو پێكهاتەكانی كوردستان یەكسان بن لەئەرك‌و ...

زیاتر »

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا رێوڕەسمێكی رێكخست. لەڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و وەزیرو پەرلەمانتارانی یەكێتی‌و نوێنەری حزب‌و لایەنە سیاسییەكان ئامادەبوون، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەوتەیەكدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەئامادەبوونی لە بۆنەو یادكردنەوەی 93 ساڵەی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا شاژنە ئەلیزابێس، ئاماژەی بەوەكرد «چەند هۆكارێك هەیە كە خۆشحاڵم بكات لەئامادەبوونم لەم بۆنەیەدا، ...

زیاتر »

یادی 45 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ كرایەوە

دوێنێ لەقەڵادزێ، لەڕێوڕەسمێكدا بەدروشمی (قەڵادزێ چرایەك بۆ زانست‌و هیوایەك بۆ نیشتمان) یادی 45 ساڵەی بۆردومان‌و 37 ساڵەی راپەڕینی شارەكە لەسەر دەستی رژێمی لەناوچووی بەعس، كرایەوە. لەمیانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەكی لەئەندامانی سەركردایەتی‌و ئۆرگانەكانی یەكێتی‌و وەزیرو پەرلەمانتاران‌و كەسوكاری شەهیدان‌و نوێنەری حزب‌و لایەنەكان‌و چین‌وتوێژەكان‌و خەڵكی سنوورەكە ئامادەیبوون، چەند وتارێك پێشكەشكران، تیایاندا داوایان دەكرد خزمەتی زیاتری قەڵادزێ‌و دەوروبەری بكرێت‌و قەرەبووی زیانی گیانی‌و ماددی ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: بۆردومانی قەڵادزێ تاوانێكە هەرگیز لەبیر ناكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە یادی 45 ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ، پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا دەڵێت: 45 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێپەڕی، تاوانێك كە هەرگیز لەبیر ناكرێت، قەڵادزێ بەردەوام مەڵبەندی شۆڕش‌و قوربانیدان بووە، هەربۆیە ئەركی حكومەتە بەخزمەت‌و ئاوڕلێدانەوە، برینەكانی ساڕێژ بكات.

زیاتر »

״چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم‌ و بەغدا بەپێی دەستوور״

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: پێویستە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یاساكان بە هەماهەنگی و تەوافوق پەسەند بكرێن و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەموو عیراقدایە. دوێنێ جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كۆبۆوە و رایگەیاند: بەشداریی كورد لە بەغدا بە یەكگرتوویی، خزمەت بە بەهێزكردن و چەسپاندنی بنەماكانی فیدرالیزم و فرەیی و دیموكراسی دەكات لە ...

زیاتر »

״بەم نزیكانە (دانوستانەكان) دەگەنە قۆناغی كۆتایی״

زانیاریی و ئاماژەكان رووەو ئەوەن كە «پێدەچێت بەم نزیكانە لایەنە سیاسییەكان بگەنە رێكەوتنی كۆتایی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە». ئەمەش لەكاتێكدایە گفتوگۆ و دانوستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بڕیاریشە بەم نزیكانە كۆتا خولی گفتوگۆ و دانوستان دەستپێبكات و تێیدا پرسە گرنگەكان یەكلابكرێنەوە. دوێنێش مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی ...

زیاتر »

״كێشەكان بە گفتوگۆ و رێزگرتن لە راوبۆچوونی یەكتر، چارەسەربكرێن״

دوێنێ لەهەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی، پێشوازییكرد لەوەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا كە پێكهاتبوو لە خاتوو باربرا شنایدەر بەرپرسی بەشی سیاسی‌و بریكاری كونسوڵی ئەڵمانیا لەهەولێرو خاتوو مۆنیكا روكرت لێپرسراوی سیاسیی هێزەكانی ئەڵمانیا لەهەرێمی كوردستان. لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسیی عیراق‌و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا، بەتایبەت بارودۆخی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و چۆنێتیی دامەزراندنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە ...

زیاتر »

قوباد تاڵەبانی: یەكگرتوویی كورد لە بەغدا بە سوودی هەمووانە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق‌و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد. لەكۆبوونەوەكەدا، كە دوێنێ لەهەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جەختیكردەوە كە پێویستە لەئەنجومەنی نوێنەراندا یاساكان بەهەماهەنگی‌و تەوافوق پەسندبكرێن، ئەوەش لەبەرژەوەندیی هەموو عیراقدایە. وتیشی: كورد بەیەكگرتوویی‌و بە هێزێكی زیاترەوە لەبەغدا ئامادەدەبێت‌و بەشداریی كورد لەبەغدا بەیەكگرتوویی؛ تەنها بۆ ...

زیاتر »

هەوڵەكان بەردەوامن بۆ هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان

دوێنێ، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، پێشوازییكرد لەسەرۆك‌و ئەندامانی لیژنەی شەهیدان‌و جینۆسایدو زیندانیانی سیاسی لەپەرلەمانی كوردستان. لەدیدارێكدا وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان، باسی لەكارو ئەركەكانی وەزارەت‌و ئەو بەربەستانە كرد كە دێنەبەردەم كاری وەزارەت بەتایبەتی بەربەستە یاساییەكان، ئاماژەشی كرد بە پرسی گەڕان‌و دۆزینەوەی رووفاتی ئەنفالكراوان‌و بەربەستەكانی بەردەمی، هەروەك خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بەكەسوكاری شەهیدان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو، لەوبارەیەشەوە وتی: پێویستە لەخولی ...

زیاتر »