سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 19)

هەواڵ

توندوتیژی لە عیراق كێشەكان ئاڵۆزتر دەكات

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەكۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، بارودۆخی عیراقی تاوتوێكرد‌و نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش لەعیراق، دەڵێت: گەنجان پێشڕەوی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی عیراقن و پێویستە دەسەڵاتدارانی عیراق گوێ لەداواكارییەكانیان بگرن و بەئاشتیانەو بێ توندوتیژی چارەسەری كێشەكانیان بكەن. لەكۆبوونەوەكەدا، كە لەڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداریكرد، جینین هینیس بلاسخارت، ئاماژەی بەوەشكرد لە زۆربەی شارەكان، هێزە ئەمنییەكانی عیراق توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارهێناوە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی ...

زیاتر »

کۆڕی بڵاوکردنەوەی کتێبی لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە بەڕێوەچوو

لەبەردەوامی ئەو کۆڕانەی ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێکیاندەخات، سەعات 10.30ی سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممە 3/12/2019 ساڵۆنی کوردستانی نوێ رێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە- یادەوەرییەکانی زیندان-) بۆ هەڤاڵ مامۆستا(مەحمود قەرەداغی) رێکخست. لەکۆڕەکەدا مامۆستا(مەحمود قەرەداغی) بەشێوەیەکی گشتی باسی لەناوەرۆکی کتێبەکە کرد، پاشان کتێبەکەی بەخشییە ئامادەبووانی کۆڕەکەی. کتێبەکە بیرەوەرییەکانی قۆناغی سەختی خوێناوی مێژووی پڕ کارەساتی گەلەکەمان دەگێڕێتەوەو لەبەشێکی پێشەکییەکەیدا کە مامۆستا (مەحمود ...

زیاتر »

گفتوگۆكانی بەغدا و هەرێم هەنگاوی باشیان بڕیوە

وەزیری پلاندانانی هەرێم رایگەیاند: گفتوگۆكانی نێوان بەغدا و هەرێم بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، هەنگاوی باشیان بڕیوە. د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن، وتیشی: پڕۆژەیەكی گشتگیر بۆ چاكسازیی ئامادەكراوە و بەزووترین كات رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت و لە ساڵی 2020 -ەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، راشیگەیاند: لە پڕۆژەكەدا گرنگیی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ و پەروەردە و تەندروستی دراوە.

زیاتر »

سەرۆك كۆمار:هێنانەدیی چاكسازیی

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەچەند دیدارێكی جیادا لەگەڵ جینین هینیس نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و باڵیۆزانی روسیا ماكسیم ماكسیمۆڤ‌و یەكێتیی ئەوروپا مارتن هوس، لەعیراق، گرنگیی پشتیوانییەكانی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش لەعیراقدا، دووپاتكردەوە. لەدیدارەكاندا، باس لەپشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش‌و سەقامگیری‌و هێنانەدیی چاكسازی لەعیراقدا كرا، بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانیش، تەئكیدی لەسەر كرایەوە.

زیاتر »

رزگار عەلی:كۆنگرەیەكی سەركەوتوو دەگرین

دوێنێ، سكرتاریەت‌و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی، بەمەبەستی دووپاتكردنەوەی پشتیوانی‌و دەستخۆشی لەبەڕێوەچوونی پرۆسەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتە‌و مەكتەبەكان‌و كارەكانی دەزگای هەڵبژاردن، سەردانی رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنیان كرد. لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، رزگار عەلی، تیشكی خستەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بەگشتی، كە پایەیەكی گرنگی پرۆسەی دیموكراسیەو پێویستە یەكێتی بەپێی بەرنامەو ئەجێندای نوێ بەشداری لەهەڵبژاردنەكانی داهاتوودا بكات. لەبارەی كارەكانیان بۆ كۆنگرەی چوارەمیش، وتی: ...

زیاتر »

مەلا بەختیار:كورد پشتیوانیی نێودەوڵەتی هەیە

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشوازی لەوەفدێكی كەنەكە بەسەرۆكایەتایی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆكی كەنەكە، كرد‌و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتەكان‌و رەوشی رۆژئاواو مەترسییەكان، كرد. لەسەرەتای دیدارەكەدا، وەفدی میوان، لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە، رەوشەكەیان بەئاڵۆز ناوبردو تێڕوانینی خۆیان لەبارەی رێككەوتنەكانەوە نیشاندا، ئاماژەشیان بۆ ئەوەكرد، كە مەترسی لەسەر گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە هەیە. هەروەك زانیاریی پێویستیشیان لەبارەی هەوڵەكانی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد‌و كۆبوونەوەكانیان، خستەڕوو. لای خۆیشییەوە، مەلا ...

زیاتر »

گەرمیان و خانەوادەی شەهیدانی كوڵەجۆی بەسەركردەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پرسەی شەهیدانی ئاسایشی گەرمیانی بەسەركردەوەو لەگەرمیان سەرپەرشتیی دوو كۆبوونەوەی، كرد. دوێنێ، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ دەڤەری گەرمیان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بەشداریی لەپرسەی شەهیدانی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەم دواییەی ناحیەی كوڵەجۆ كردو خێزانەكانی بەسەركردنەوەو ستایشی جوامێری‌و ئازایەتی‌و نیشتمانپەروەریی، كردن. لەبەشێكی تری سەردانەكەیدا، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری كاروباری پێشمەرگەو د.خەسرەو گوڵ محەمەد سەرۆكی ...

زیاتر »

كاری هاوبەش بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان گرنگە

دوێنێ، قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای كۆنگرەی نەتەوەیی كورد (KNK) بەسەرۆكایەتیی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆك‌و ئەندامێتی جێگری هاوسەرۆك‌و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆنگرە. لەدیدارێكدا، كە مەلایاسین نوێنەری یەكێتی لەقاهیرە‌و د.تەها رسوڵ ئامادەیبوون، تاوتوێی رەوشی كوردانی پارچەكانی كوردستانیان كردو جەختیان لەیەكڕیزیی‌و یەكگرتوویی هێزە سیاسییەكانی كوردستان‌و چارەسەری ئاشتیانەو دیموكراتیانەی دۆزی رەوای گەلەكەمان، كردەوە. هەروەها بۆ یەكخستنی هەڵوێستی نەتەوەیی‌و هەماهەنگی‌و ...

زیاتر »

وەرزی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران

هەواڵ و بەدواداچوون دروشمی خۆپیشاندەرانی لوبنان كە سەرەتا (روخانی حكومەت) بوو، دواجار گۆڕا بۆ(كل)، جا بۆ جەختكردنەوەیان لەسەر وشەی (كل)، ئەوجارە وتیان (كل یعنی كل)، واتە هەمووی بەیەكەوە بڕوات، دوای ئەو جەختكردنەوەیە، سەعد حەریری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند. بەپێی مادەی 76ی دەستوور لە عیراق دروشمەكان هاوشێوە بوون، سەرەتا پۆستەرەكانی گۆڕەپانی تەحریر ئاماژەبوون بۆ هەڵوەشانەوەی حكومەت، دواجار گۆڕا بۆ (شلع قلع)، واتە ...

زیاتر »

كورد تەنها بە یەكگرتوویی ‌و یەكهەڵوێستی، بە مافەكانی دەگات

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لەوەفدێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بەسەرۆكایەتیی ئەحمەد قەرەموس هاوسەرۆك‌و ئەندامێتیی جێگری هاوسەرۆك‌و ژمارەیەك لەئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەری. لەدیدارێكدا، كە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، ئامادەیبوو، گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی كورد لەپارچەكانی كوردستان، كۆسرەت رەسوڵ، جەختیكردەوە كەكێشەی كورد تەنهاو تەنها بەدیالۆگ‌و لەڕێگای ئاشتیانەی دوور لەتوندوتیژی، چارەسەردەكرێ. لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، باس لەڕۆڵی ...

زیاتر »