سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 206)

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: حوكمڕانیی باش رێگر دەبێت لە پەلكێشانی تیرۆر

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ لوبنان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان كۆبۆوەو بەشداری لەدیداری زانكۆی ئەمریكی لەبەیروتی پایتەختی لوبنان، كردو دووپاتیكردەوە كە حوكمڕانیی باش رێگر دەبێت لەپەلكێشانی تیرۆر. لەكۆبوونەوەكەدا، كە لە(سەرای گەورە) لەبینای ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی‌و سەعد حەریری، پەیوەندییەكانی لوبنان‌و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێكرد. قوباد تاڵەبانی، پێویستیی گۆڕینی كونسوڵخانەی لوبنانی لەهەولێر لەفەخرییەوە ...

زیاتر »

پەلە بكرێت لە ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی سەركەوتووانە

ئەنجومەنی ناوەندی، دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بەگرنگ‌و چارەنووسسازو مێژوویی وەسفدەكات. جەختیشدەكاتەوە كە»كەركوك‌و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ گەلی كوردو یەكێتی، بایەخ‌و گرنگیی تایبەتی هەیە، لەوڕووەشەوە پشتیوانی هەوڵەكانین بۆ دیاریكردنی پارێزگاری نوێ‌و ئاسایكردنەوەی دۆخی شارەكە». رۆژی 12/9، بەمیوانداریی ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك، خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی‌و مامۆستا موحسین عەلی ئەكبەر لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی ...

زیاتر »

״هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات״

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا «هەفتەی داهاتوو وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداریی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەكردنی رەشنووسی بودجەی 2020، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە». ئامانجی سەردانی وەفدەكە دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە. لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا ...

زیاتر »

كوردستانییەكان: یەك لیستیی كورد بۆ كەركوك پێویستە

كەركوك، كوردستانی نوێ وەفدی حزب و لایەنە كوردستانییەكان و ستافی یونامی لە پارێزگای كەركوك كۆبوونەوە و دۆخی كەركوكیان تاوتوێكرد. ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە لە بارەی كۆبوونەوەكەوە كە دوێنێ لە بارەگای یونامی لە كەركوك بەڕێوەچوو، رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای كەركوك تاوتوێكرا، وتیشی: وەكو لایەنە كوردستانییەكان هەڵوەستەمانكرد لەسەر پرسە ...

زیاتر »

بەسەركردنەوەی پێشمەرگەی دێرین د.خەسرەو مام قادر

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، هاوڕێ لەگەڵ ئاراس شێخ جەنگی، لەسەردانێكدا بەمەبەستی هەواڵپرسین لەباری ناجێگیریی تەندروستی، كادری پێشكەوتوو و پێشمەرگەی دێرین د.خەسرەو مام قادر-یان لە شاری سلێمانی بەسەركردەوە. حاكم قادر سڵاوی مەكتەبی سیاسی پێڕاگەیاند و دووپاتیكردەوە «گەلەكەمان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز خەبات و تێكۆشانی خێزان و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان لەیاد ناكات و بەڕێز و تەقدیرەوە لە كۆڵنەدان ...

زیاتر »

چلەی ماتەمینی شەهیدانی بازگەی كوڵەجۆ بەڕێوەچوو

كەلار، یادگار عەلی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و خانەوادە و كەسوكار و جەماوەرێكی بەرچاو، لە كەلار رێوڕەسمی یاد و چلەی ماتەمینی شەهیدان (پشتیوان محەمەد) و (بەرزان ئەحمەد) بەڕێوەچوو. شایانی باسە، شەوی 1/8/2019، تیرۆریستانی داعش پەلاماری بازگەیەكی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان لە سنووری ناحیەی كوڵەجۆ، دا و هێزەكانی ئاسایش و دژەتیرۆر و ...

زیاتر »

بافڵ تاڵەبانی: هێزی پێشمەرگە رێكبخرێتەوە و چاكسازیی ریشەیی لە دامەزراوە سەربازییەكاندا بكرێت

بافڵ تاڵەبانی، لە دەباشان چاویكەوت بە كۆلۆنێڵ (رۆی نەتارجان) راوێژكاری تایبەتی سەربازیی هێزەكانی بەریتانیا بۆ كاروباری چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و (مارك پاكسمان) فەرماندە لە هێزی ئاسمانیی مەلەكی بەریتانیا. لە دیدارێكدا، كە ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیبوو، باس لە بایەخی هاریكاری و كاری هاوبەش كرا لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان، بۆ بەگژاچوونەوەی هەڕەشەكانی ...

زیاتر »

جێگری سەرۆك وەزیران بە سەردانێك گەیشتە لوبنان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران بە سەردانێك گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان. سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكە، سەمیر هەورامی وتەبێژی رەسمیی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت، دوێنێ 11/9، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردووە. بڕیارە لەو دیدارەدا وتارێك پێشكەش بكات سەبارەت بە تەحەدداكانی بەردەم هەرێمی كوردستان و عیراق لەڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە و گۆڕانكاری ناوچەكە بە ...

زیاتر »

پیرۆزبایی بۆ كەناڵی گەلی كوردستان

پەیامی پیرۆزبایی خاتوو گەلاوێژ بۆ كەناڵی دایك بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و كارمەندان و پێشمەرگە ئازیزەكانی كەناڵی گەلی كوردستان پڕ بەدڵ پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاڕاستە دەكەم بەبۆنەی ساڵیادی كەناڵە سەوزەكەمانەوە، بەهیوای ئەوەی ئەم كەناڵە ببێتە مایەی زیاتر خزمەتكردنی بواری رۆشنبیری و ئەدەبی و فەرهەنگی و كلتووری و سیاسی و تەواوی كایەكانی تری كوردستان و هەروەك چۆن بەرپرسیارانە و خەمخۆرانە كارەكانتان كردووە، بەهەمانشێوە ...

زیاتر »

سەرۆكی هەرێم فەرمانی هەرێمیی بۆ جێگرانی دەركرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو جێگری سەرۆكی هەرێم دەركرد. دوێنێ فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەدا «رۆژی یەكشەممە 8/9/2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی جەعفەر مستەفا عەلی، مستەفا قادر مستەفا، وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركرد».  50 جار بینراوە

زیاتر »