سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 221)

هەواڵ

پەلەبكرێت لە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای رزگاربووانی ژنان‌ و كچانی ئێزدی لە ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ 3/8 پێنجەمین ساڵڕۆژی بیرەوەریی تاڵی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەسەر دەستی تاقمی داعشی تیرۆریست، دەكەینەوە كە بە قێزەونترین تاوانی مرۆڤایەتی دادەنرێت، كە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە ئاینی ئێزدی بەر شاڵاوی قەڵاچۆكردن‌و كوشتن‌و ڕفاندنی بە كۆمەڵ بوونەوە‌و لە بازاڕ كڕین‌و فرۆشتنیان پێوە كراو بە زۆرەملێ‌ دەربەدەر‌و ئاوارە كران. ئەمڕۆ یادەوەریی تاوانێكی قێزەون‌و تاڵ‌و ئازاربەخشی ئەو كۆمەڵكوژییە پڕ ئازار‌و ویژدان هەژێنە دەكەینەوە كە جیاوازی ...

زیاتر »

نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی سوپاسی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەكەن

لەدوو نامەی جیادا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سوپاسنامە ئاراستەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن دەكەن لەبەرامبەر كاركردنی وەك وەزیرێكی چالاك لەكابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا. لەنامە سوپاسگوزارییەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی، رایدەگەیەنێت كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە، لەخۆبوردووانەو دڵسۆزانە كاریكردووە. خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕیوە كە پێكەوە وەك یەك تیم بەگیانێكی ...

زیاتر »

بنیاتنانەوەی ژیانی ئێزدییەكان

لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوا دەكات هەرێم‌و بەغدا هاوكاربن تا ئێزدییەكان ژیانیان بونیات بنێنەوە. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە پەیامەكەیدا دەڵێت: بەداخەوە سەرباری شكستی ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە، خەم‌و ژانی خوشك‌و برا ئێزدییەكان بەردەوامە. قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، پێویستی ئێزدییەكان زیاترە لە هاوسۆزی دەربڕین، ئەوان دەیانەوێت بە كردەیی ئەو رێوشوێنانەیان بۆ دابین بكرێت كە لە سایەیدا ...

زیاتر »

پەرلەمانی كوردستان 3ی ئابی وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان پەسەندكرد

هەولێر، تەها عەبدوڵڵا دوێنێ، لەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، پێشنیازی دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان، پەسەندكرا. دوای ئەوەی لەدانیشتنەكانی رابردوودا، خوێندنەوەی یەكەم‌و دووەم بۆ پڕۆژە پێشنیازەكە كرابوو، دوێنێ پڕۆژە پێشنیازەكە پەسەندكرا، كە بەگوێرەی بڕیارەكە، هەموو ئەو تاوان‌و كۆمەڵكوژییانەی بەرامبەر ئێزدییەكان لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ئەنجامدراوە، خەسڵەتی جینۆسایدو تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی‌و تاوانی جەنگ لەخۆدەگرێت، كە تاوانی نێودەوڵەتین. ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان

پەیامی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكاندا بەڕێزان: خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوان ئەمڕۆ كە هاوكاتی 36ەمین ساڵەی ئەنفالكردنی بارزانییەكانە، تیمەكانی وەزارەتی شەهیدان لە سەماوە سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی گەرمیانییە شۆڕشگێڕ و قارەمانەكانن، هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و ساڵیادی ئەنفالكردنی بارزانییەكان جارێكی تر برینی هەموومانی كولاندەوە و بردمانیەوە بۆ ئەو ساتانەی رژێمی بەعس، كچان و ژنان، منداڵ و پیرو پەككەوتەكانی، ...

زیاتر »

هەموو هەوڵ و تواناكانمان دەخەینەگەڕ تا روفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوان بگەڕێنینەوە بۆ ئامێزی نیشتمان

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە بەغدا پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بە گەرمی بەخێرهاتنیكردن بۆ كۆشكی سەلام. لە دیدارێكدا سەرۆك بەرهەم وتی: من خۆم بە كەسوكار و بەشێك لە ئێوە دەزانم، لە ئێش و ئازارتان تێدەگەم و لە نزیكەوە ئاگاداری ئێوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی سەماوەم، هەموو هەوڵ و تواناكانمان دەخەینەگەڕ تا روفاتی پیرۆزی ئەنفالكراوان ...

زیاتر »

یەكێتی پشتیوانی لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات

كۆسرەت رەسوڵ عەلی رایگەیاند: یەكێتی پشتیوانی لە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات و تیمی حكومەتیشی راسپاردووە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەت بكەن و پێشڕەو بن لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن و چاكسازیی لە دامەزراوەكانی حكومەتدا. ‎ئەم وتانەی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دوێنێ 31/7/2019، لە میانی پێشوازیكردنی لە سیرینا مورۆنی كونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی هات. ...

زیاتر »

ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانی تری ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و خاپووركردنی گوندەكان برینێكی ساڕێژ نەبوون

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی بارزانییە ئەنفالكراوەكان لە كاتێكدا هەموو تاكێكی كورد بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە برینی بەسوێی كولایەوە، 36 ساڵی تەواویش بەسەر تاوانی ئەنفالكردنی هەزاران بارزانیدا تێپەڕبوو كە لە تەمەنی منداڵییەوە تا دوا تەمەنەكانی ژیانی لەخۆ دەگرێت. ئەنفالی بارزانییەكان و شاڵاوەكانی تری ئەم پڕۆسە مرۆڤكوژییە شۆڤێنییە، شانبەشانی كیمیابارانی هەڵەبجە و خاپووركردنی گوندەكانی كوردستان و تەرحیل كردنیان، برینێكی ساڕێژ ...

زیاتر »

سەعدی پیرە سەردانی كونسوڵخانەی توركیای كرد

دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە بە یاوەری تاریق جامباز و نیعمەت عەبدوڵڵا ئەندامانی خولەكانی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری توركیای لە هەولێر كرد. لە دیدارێكدا سەعدی ئەحمەد پیرە نیگەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی سەبارەت بە رووداوە نەخوازراوەكەی رۆژی 17ی تەمموز نیشاندا، كە تیایدا دیپلۆماتكارێكی كونسوڵخانەی گشتیی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان و دوو هاووڵاتی دیكە بوونە قوربانی، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ ...

زیاتر »

خولی هۆشیاریی جێندەرناسی

راگەیاندنی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بەشی راگەیاندن‌و رووناكبیریی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، بەهاوكاریی رێكخراوی (ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی)، خولێكی بۆ 35 كادری مەكتەبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كردەوە. لەخولەكەدا، كە نەرمین عوسمان سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان‌و بەرزان ئەحمەد كوردە لێپرسراوی بۆردەكانی NGOو جەماوەرییەكانی مەكتەب، ئامادەبوون. سەرەتا سیروان جەلال سەرپەرشتیاری خولەكە ئامانج‌و پرۆگرامی خولەكەی روونكردەوە. پاشان نەرمین عوسمان، لەوتەیەكدا گرنگیی ئەم جۆرە خولانەی خستەڕوو. ...

زیاتر »