سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 223)

هەواڵ

سەرۆكی هەرێم فەرمانی هەرێمیی بۆ جێگرانی دەركرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی هەردوو جێگری سەرۆكی هەرێم دەركرد. دوێنێ فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەدا «رۆژی یەكشەممە 8/9/2019، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستبەكاربوونی جەعفەر مستەفا عەلی، مستەفا قادر مستەفا، وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەركرد».  59 جار بینراوە

زیاتر »

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، سەرژمێریی گشتی تاوتوێدەكات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگ بكات. سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە «تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بریتین لە: خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، گفتوگۆكردن لەبارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێریی كە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عیراق بكرێت، گفتوگۆكردن ...

زیاتر »

حاكم قادر: گفتوگۆ و دانوستان گونجاوترین بژاردەیە هەدەپە: غیابی سەرۆك مام جەلال بە پڕۆسەی ئاشتییەوە دیارە

دوێنێ، وەفدێكی هاوبەشی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)‌و تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (كەجەدە) بەسەرۆكایەتیی سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی گشتیی هەدەپە‌و وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتیی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی، لەمەكتەبی سیاسی لەسلێمانی كۆبوونەوە. لەكۆبوونەوەكەدا، پەیوەندیی نێوان هەردوولا‌و پرۆسەی سیاسی لەباشوورو باكووری كوردستان‌و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا. سەبارەت بەو پرسە، حاكم قادر، رایگەیاند: سەردان‌و كۆبوونەوەی هاوشێوە بۆ جۆشدانەوەی پەیوەندییەكان‌و ئاگاداربوون لەگۆڕانكاری‌و ...

زیاتر »

وەزیری پێشمەرگە ئەركەكانمان ئاسانتر دەكات

وەزیری پێشمەرگە: هەماهەنگی ‌و چاودێریی پەرلەمان ئەركەكانمان ئاسانتر دەكات دوێنێ، لیژنەی پێشمەرگە‌و ناوخۆ‌و ئاسایش‌و ئەنجومەنە خۆجێیەكانی پەرلەمان، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان كرد‌و یاداشتێكی چەند خاڵییان لەسەر پرۆسەی چاكسازی‌و باشتركردنی دۆخی پێشمەرگە‌و چاودێریكردنی پرۆسەی رێكخستنەوەی هێزەكانیان، پێشكەشی وەزیری پێشمەرگە كرد. لەكۆبوونەوەیەكدا، كە تەواوی ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆ لەپەرلەمانی كوردستان ئامادەیبوون، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، ئەرك‌و رۆڵی پەرلەمانی لەهەمبەر پڕۆسەی چاودێریی كاری حكومەت‌و ...

زیاتر »

تاوتوێكردنی دوا راگەیاندراوی كۆبـوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی

*حكومەتی هەرێم ‌و ناوەڕۆكی رێكەوتنەكان ‌و بەرنامەی حكومەت ‌و شـــــەراكــەتـــــــی راسـتەقینە *لیستی هاوبەشی كوردستانییەكان لە ناوچە دابڕێنراوەكان *رەوشی عیراق ‌و پەیوەندییەكانی هەرێم ‌و بەغدا *كۆنگرەی نوێبوونەوە و ئەركەكانی یەكێتی بۆ ئایندە لە وەرزی نوێی بەرنامە و کاری خۆیدا و بۆ رۆشنایی خستنە سەر رووداوو پێشهاتە ناوخۆییەکانی یەکێتی و کوردستان و ئیقلیمی و جیهانییەکان و بۆ ئاکتیڤکردنی کارەکانی بەشی سۆشیال میدیاکەی، ...

زیاتر »

چه‌ند بریارێك له‌باره‌ی‌ كرێی‌ عه‌ریزه‌نووسه‌كانەوە درا

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ كرێی‌ عه‌ریزه‌نووسه‌كانەوە چه‌ند پێشنیازێك ده‌داته‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و تێیدا داوای‌ گرێبه‌ستێكی‌ نوێ ده‌كات. دوێنێ 10ی 9ی‌ 2019 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌دوای‌ 54مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی، گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی عه‌ریزه‌نووسه‌كان ئه‌نجامدا. دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، «به‌كۆی‌ ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشنیازیكرد بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی نێوان وه‌زاره‌تی ...

زیاتر »

مام لە كوردستانی نوێ‌-دا

لەسەروبەندی بەرەو یادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال-دا، كوردستانی نوێ‌ هەر جارەو كتێبێك یان بڵاوكراوەیەك یان وتارێك دەخاتە ڕوو كە لەسەر سەرۆك مام جەلال چاپ و بڵاوکراوەتەوە، ئەمەش وەكو وەفایەكی بچووك بۆ رۆحی بەرزەفڕی سەرۆك مام جەلال و بە بڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ دەسیپێدەکەین. كتێبی (سەروەری یۆبیلی زیوین و ئەرکەکانی داهاتوو) یەکێکە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ناوەندی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ئەم کتێبە ...

زیاتر »

دوو توێیەکی تایبەتە بە دەقی شعری و ناو بە ناو دەردەچێت بۆ خویندنەوەی پاشکۆکە بە پی دی ئێف کلیک لەم لینکە بکە  12 جار بینراوە

زیاتر »

حزبە كوردستانییەكان بە لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا دەكەن

حزبە كوردستانییەكان لە خورماتووش بە لیستێكی هاوبەش بەشداریی دەكەن كەركوك، كوردستانی نوێ حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك بڕیاریاندا بە لیستێكی هاوبەش بە ناوی لیستی (كەركوكی كوردستانی) بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا بكەن. پەیامی حزبە كوردستانییەكان دوێنێ كۆبوونەوەی هاوبەشی حزب و لایەنە كوردستانییەكان لە پارێزگای كەركوك بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی پارێزگاكە بەڕێوەچوو. دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ...

زیاتر »

״نووسینەوەی دەستوور كۆدەنگیی لەسەر بێت״

دوێنێ لەسلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی (ی.ن.ك) پێشوازییكرد لەدەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتیی د.ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان. لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندیی نێوان پەرلەمانی كوردستان‌و هێزو لایەنە سیاسییەكان‌و جەخت لەوە كرایەوە كە هەماهەنگی تەواو هەبێ لەنێوان پەرلەمانی كوردستان‌و لایەنە سیاسییەكاندا بەئامانجی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی پەرلەمان. ‎هاوكات پرسەكانی پەیوەست بەبارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكە تاوتوێكرا. لەكۆبوونەوەكەدا، كۆسرەت رەسوڵ ...

زیاتر »