سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 280)

هەواڵ

ئەو پەنابەرەی بگەڕێتەوە پارەی پێ ئەدرێت

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئاشکرایکرد کەل ە چوارچێوەی پڕۆژەی « نیشتمانەکەت داهاتوتە» بڕی یارمەتیان بۆ ئەو کەس و خێزانە کۆچبەرانەی کە ئەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان زیادکراوەو ئێستا بۆ هەر کەسێک بڕی هەزار یۆرۆی دەدرێتێ وبۆ خێزانەکانیش بڕی ٣٠٠٠ یۆرۆیە، ساڵی ڕابردووش نزیکەی دەهەزار کەس سودیان لەو بریارە وەرگرتوەو پێدەچێت بەهۆی ئەو زیادبونە ئەو ژمارەیە ئەمساڵ زیاتر بێت. هەمان وەزارەت ئاشکرایکرد ...

زیاتر »

دەستپێكردنی ئاوەدانی ‌و بنیاتنانەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و نەهێشتنی گەندەڵی ‌و لاوازیی ئیدارەدان

لەمیانی دیدارو كۆبوونەوەكانیدا بەمەبەستی پیرۆزبایی‌و گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر كۆی مەسەلەكان پەیوەست بەبارودۆخی ناوخۆو ناوچەكە، د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، پێشوازیی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح، وەزیری دەرەوەی توركیا، فەرماندە ئەمنی‌و سەربازییەكانی هێزی پێشمەرگەو وەفدێكی عەشیرەت‌و كەسایەتییە ناسراوەكان لەهەرێمی كوردستان، كرد. سەرۆك كۆمار پێشوازیی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح كرد لەمیانی دیدارەكەدا، کە دوێنێ بەڕێوەچوو، سەرۆك كۆمار «متمانەو باوەڕی قوڵی خۆی دەربڕی ...

زیاتر »

حاكم قادر: ببنە پارێزەری یەكێتیی ناو یەكێتی

شوان كەریم دوێنێ، حاكم قادر ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی‌و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی‌و چەمچەماڵ، لەگەڵ ژمارەیەك كوڕو كچی گەنجی دەرچووی پەیمانگەو زانكۆكانی سلێمانی كۆبۆوە، كە بەمەبەستی دۆزینەوەی پێگەی رێكخراوەییان‌و دەربڕینی ئامادەیی كاركردن لەنێو ئۆرگانەكانی یەكێتیدا سەردانی بارەگای مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانییان كردبوو. دوای گوێگرتن لەڕاو بۆچوونەكانیان، حاكم قادر، ئاماژەی بەسەنگینیی پێگەی یەكێتی كردو رایگەیاند: لەبەرامبەر دۆخی سیاسیی هەرێم بەگشتی‌و ناوچەیی‌و گۆڕەپانی ...

زیاتر »

كیم جۆنگ داوا له‌فاتیكان ده‌كات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات

سی ئین ئین كۆریا باشوور ئاشكرایكرد، كیم جونگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكوور به‌نیازه‌ له‌ریگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ داوه‌تنامه‌ ئاراسته‌ی بابای فاتیكان بكات بۆ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی. كۆشیك شین له‌ كۆریای باشوور له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا، رۆژی سیشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، سه‌رۆك مون جای ئان داوتنامه‌یه‌كی جۆنگ ده‌گه‌یه‌نیت به‌ بابا فرانسیس بۆ سه‌ردانیكردنی كۆریای باكوور. دوپاتیشیكرده‌وه‌، له‌كاتی دانیشتنی لوتكه‌ی نیوان سه‌رۆك مون وسه‌رۆك جۆنگ. سه‌رۆكی كۆریای باكوور ...

زیاتر »

تره‌مپ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ قبوڵ كرد

نۆڤستی‌ كانه‌ڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ نیكی‌ هایلی‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ قبوڵ كردووه‌، بریاریشه‌ تا كۆتایی ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌یدا كاره‌كان رایی بكات‌و پاشان ماڵاوایی بكات. سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ كۆشكی‌ سپی‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ راگه‌یاند، نیكی‌ هایلی‌ له‌ كۆتایی ساڵدا جێمان ده‌هێڵێ، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كاری‌ زۆر باشی‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵماندا. نیكی‌ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داری‌ ئه‌مریكا كه‌ ته‌مه‌نی‌ 46 ساڵه‌، ...

زیاتر »

توركیا 90 كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات

رۆیته‌رز وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا 90 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ گومانیان لێ ده‌كرێت په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، پرۆسه‌ی‌ راوه‌دونان‌و ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ له‌ هه‌شت هه‌رێمی‌ ئه‌و وڵاته‌دا جێبه‌جێ كراوه‌‌و ئامانجی‌ پرۆسه‌كه‌ش راگرتنی‌ چالاكییه‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت. هاوكات پارتی‌ گه‌لانی‌ دیموكراتی‌ لایه‌نگری‌ ...

زیاتر »

ده‌ستگیركردنی گومانلێکراوێك به‌كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نووسیكی بولگاری

فرانس پرس وه‌زاره‌تی ناوخۆی بولگاریا رایگه‌یاند، كه‌سیكی گومانلیكراویكیان له‌ دۆسیی كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نوسیك ده‌ستگیركردووه‌. ملادین مارینۆف وه‌زیری ناوخۆی بولگاریا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی له‌ سۆفیا ئاشكرای كرد، كه‌سیكی گومانلیكراو له‌ئه‌لمانیا ده‌ستگیركراوه‌ به‌تۆمه‌تی كوشتنی كچه‌ رۆژنامه‌نوس فیگتۆریا مارینۆفا، روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه‌ پیشتر له‌سه‌ر دۆسیی كوشتن وده‌ستدریژی كردنه‌سه‌ر ژنان داواكراو بووه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گومانلیكراوه‌كه‌‌ له‌دایكبووی سالی 1997ه‌و له‌ناو یه‌كیك له‌شاره‌كانی ئه‌لمانیا ...

زیاتر »

نیكۆلا: سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌

رۆیته‌رز نیكۆلا ستۆریگیۆن سه‌رۆك وه‌زیری‌ سكۆتله‌ندا رایگه‌یاند، سه‌ربه‌خۆیی‌و جیابوونه‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ بریتانیا تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ به‌هۆی‌ بریكزێته‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ سكۆتله‌ندا بۆته‌وه‌. ئه‌م لێدوانه‌ی‌ نیكۆلا له‌ كۆنگره‌ی‌ پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندا بوو كه‌ خۆی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات‌و هه‌ر له‌ كۆنگره‌كه‌شدا وتی‌: بریكزێت، واته‌ ده‌رچوونی‌ بریتانیا له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا كێشه‌یه‌كی‌ جددی‌ بۆ سكۆتله‌ندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆیی تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌. ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، كه‌ ...

زیاتر »

״دەستوور و چارەسەری كێشەكان״

لە سەروبەندی جموجۆڵ و گفتوگۆی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا، لێپرسراوان و لایەنە سیاسییەكان چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بەتایبەتی، بەپێویست دەزانن و بۆ ئەومەبەستەش تەئكید لە پابەندبوون بە دەستوور دەكەنەوە. سەرۆك كۆمار: چارەسەركردنی كێشەكان نێوان هەرێم و بەغدا د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ: حكومەتی نوێ بە بەشداری هەموو لایەنەكان پێكبهێنرێ

ئێوارەی دوێنێ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازییكرد لە جۆن ویڵكس باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق‌و مارتن وار كونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان. لەدیدارێكدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی د.بەرهەم ساڵح بە سەرۆك كۆماری عیراق. لەبەشێكی تری دیدارەكەدا، جێگری سكرتێری گشتی‌و باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق، باسیان لەهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق كردو ...

زیاتر »