سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 309)

هەواڵ

سەرۆک کۆمار لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێکرد

دوێنێ ٢٠١٧/١٢/٢٠ بەسەرۆکایەتیی د. فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارو بەئامادەبوونی سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و مەدحەت ئەلمەحمود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی‌و نوری مالکی‌و ئەیاد عەلاوی‌و ئوسامە نوجەیفیی جێگرانی سەرۆک کۆمار‌و ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران‌و ژمارەیەک لە سەرکردەو نوێنەرانی پارت‌و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کە بریتی بوون لە سەید عەمار حەکیم‌و ساڵح موتڵەگ‌و هادی عامری‌و زیا ئەسەدی، لە کۆشکی سەلام لە ...

زیاتر »

توركیا: ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

دوێنێ‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌موو ئاهه‌نگ‌و چالاكییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێیان له‌ گۆڕه‌پانی‌ ته‌قسیم له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ ئیسته‌نبوڵ‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌‌و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ ئیسته‌نبوڵ‌، هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ره‌وشی‌ ئه‌منیی‌ توركیا گه‌ڕانده‌وه‌. به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ وڵات زانیارییان هه‌یه‌ به‌وه‌ی تیرۆریستانی‌ داعش به‌نیازی‌ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستین له‌ توركیا، روونیشكردۆته‌وه‌: به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندیی‌ نێوان حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌و پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌، پێده‌چێت له‌و بۆنه‌یه‌دا ...

زیاتر »

*لەگەڵ دیموکراسی و خۆپیشاندان و داخوازیی رەوای خەڵکین و ….

*ئاژاوەگێڕیی و تێکدان و سووتاندنی دامەزراوە گشتییەکان لەگەڵ دیموکراسی و رادەربڕین و خۆپیشاندانی مەدەنیدا ناگونجێت كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوودا چەند گرووپێكی ئاژاوەگێڕ لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بەناوی خۆپیشاندانەوە پەلاماری شوێنە گشتییەكان ‌و دامەزراوە حكومی و حزبییەكان‌و پەلاماری ماڵی هاووڵاتیان ‌و دوكاندار‌و بازاڕی خەڵكیشیان داوە. بە سووتاندن ‌و تێكدان ‌و تەنانەت بە شڕەخۆریش، رەوشێكی نالەبارو دژواریان لەناو شارەكاندا ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: ئارامی ‌و ئۆقرەیی بخەنە ریزی پێشەوە‌و ئەوپەڕی توانا بخەنەكار بۆ لەبارنەبردنی دەستكەوتەكان

پەیامی سەرۆك كۆمار دەربارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستان لەئەنجامی كەڵەكەبوونی كێشەو گرفتەكان لە ئاستە جیاجیاكاندا كە ئاسەوارێكی گەورەی جێهێشتوە لەسەر بوارەكانی ژیان‌و گوزەرانی هاووڵاتیان‌و فەرمانبەران‌و خزمەتگوزارییەكانیشدا، رۆژی دووشەمە لەشاری سلێمانی‌و دەوروبەری‌و هەندێك ناوچەی تر دروست بون‌و دواتر توندوتیژیان لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ئەنجامدا زیان بەر موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیان‌و چەند دامەزراوەیەكی خزمەتگوزاریی حكومەت كەوت لەوانە یەكێك لەوێستگەكانی كارەبا. لەكاتێكدا پشتیوانی‌و داكۆكی ...

زیاتر »

ئەڵمانیا: هاوكاریمان لەگەڵ بەغدا پەیوەستە بە چارەسەری ناكۆكی لەگەڵ كورد

سەرۆك كۆمار دووپاتیدەكاتەوە كە هەمووان ئامادەن بۆ دیالۆگ‌و وەك سەرۆكایەتیی كۆماریش هەوڵدەدەن پەلەبكرێت لەدەستپێكردنی گفتوگۆكان. هەروەها حكومەت‌و بەرپرسانی باڵای ئەڵمانیاش بەوەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان راگەیاندووە كە مەرجی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانمان بۆ عیراق‌، بەستراوەتەوە بەچارەسەری ناكۆكییەكانی لەگەڵ كورددا. ״پشتیوانی هەوڵەكانمان بن״ د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەدوو دیداری جیادا لەگەڵ سیریل نون باڵیۆزی كۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ‌و وەفدێكی پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەواشنتۆن، كە پێكهاتبوو ...

زیاتر »

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر: بە شێوازی مەدەنییانە داوای مافەكان بكەن

ئێوارەی دوێنێ، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر سەرۆكی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد كە گۆڕانكاری، بەتوندوتیژی‌و خوێنڕشتن ناكرێت، بەڵكو لەڕێگەی هەڵبژاردنەكان‌و سندوقەكانی دەنگدانەوە دەكرێت، وتیشی: دوای خۆپیشاندانەكان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا كۆبووینەوەو هەمووان تەبان لەسەر ئەوەی كە داواكارییەكان چەند رەوا بن، دەكرێت بەڕێگای مەدەنیانەو یاساییانە چارەسەربكرێ. لەدرێژەی قسەكانیدا، داواشی لەكەناڵەكانی راگەیاندن كرد كە ئەركی بەرپرسیارانەی خۆیان ببینن‌و نەبنە هۆكاری هاندان‌و توندوتیژی‌و ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: هەمووان ئامادەن بۆ دیالۆگ

سەرۆك كۆمار دووپاتیدەكاتەوە كە هەمووان ئامادەن بۆ دیالۆگ، وەك سەرۆكایەتیی كۆماریش هەوڵدەدەن پەلە بكرێت لەدەستپێكردنی دیالۆگ‌و گفتوگۆكان بەمەبەستی زوو گەیشتن بەچارەسەر. لەمیانی پێشوازیی د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار لەوەفدێكی پەیمانگای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن، ئاماژەیكرد بۆ گرنگیی پشتیوانیكردنی هەموو هەوڵەكان چ ناوخۆیی یان دەرەكی بێت بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی بۆ مەسەلە هەڵپەسێراوەكان‌و پشتگیرییكردنی هەرچی زووتری دیالۆگی نێوان بەغدا‌و هەولێر كە لەبەرژەوەندیی ...

زیاتر »

حاكم قادر: كورد بە یەكگرتوویی ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت

لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆك‌و ئەنجومەنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكانی یەكێتی، دوێنێ لەهۆڵی كۆبوونەوەكانی مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی، حاكم قادر كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) رایگەیاند: پەرتەوازەیی نێوماڵی كوردستان‌و كێشە‌و قەیرانە ناوخۆییەكان، پێگەی هەرێمیان وەك جاران نەهێشتۆتەوەو هەڵوێستی كوردستانیان لاوازكردووە. ئەوەشی راگەیاند: حكومەتی عیراق خۆی بەبراوەی شەڕ دەزانێت‌و بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكانی عیراقیشەوە نایانەوێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دانوستاندن دەستپێبكات. وتیشی: لەكەركوك جۆرێكی تر لەتەعریب دەستیپێكردووەو ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: كاردەكەین بۆ پەلەكردن لە دیالۆگی بەغداو هەرێم

سەرۆك كۆمار، دووپاتیكردەوە كە»كاردەكەن بۆ پەلەكردن لەكردنەوەی كەناڵەكانی دیالۆگ لەنێوان حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، ئەوەش لەپێناوی چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكاندا، بەوجۆرەی خزمەت بەئۆقرەیی وڵات‌و تۆكمەكردنی پرۆسەی بنیاتنان‌و پێشكەوتن دەكات. ‎ئەم وتانەی، د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هات لە مەكسیم مەكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیای فیدراڵ لەعیراق‌و ئاماژەشی بەوەكرد كە هەموو لایەنەكان لەعیراق‌و هەرێمیش باوەڕیان بەپێویستیی دیالۆگەو پێیانوایە هیچ رێگەچارەو دەرەتانێكی ...

زیاتر »

حاكم قادر: یەكێتی شایستەی ئەوەیە گەشەی پێبدەین‌ و كێشەكانمان چارەسەربكەین

حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (ی.ن.ك) رایگەیاند: ئەو لیژنە باڵایەی بۆ ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی پێكهێنراوە، زۆربەی كارەكانی كردووەو لەكۆی (14) لیژنە، تەنها لیژنەی پەیڕەوی ناوخۆ بەهۆی گفتوگۆی زیاتر بۆ گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكی گونجاو، راپۆرتی كۆتایی نەنووسیوەتەوەو 80%ی كارەكانی تەواوكردووە. لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ جێگری سەرۆك‌و سكرتاریەتی كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر، كە دوێنێ لەبارەگای كۆمەڵەكە بەڕێوەچوو، حاكم قادر؛ رایگەیاند: رۆڵی جوامێرانەی پێشمەرگە ...

زیاتر »