سەرەکی » کەلتوور (پەڕە 50)

کەلتوور

راگه‌یاندن و ئه‌ركه‌ باش و خراپه‌كانی!

عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا پێشه‌كی به‌و پێیه‌ی راگه‌یاندن و ئامرازه‌ هه‌مه جۆره‌كانی، به‌ بیستراو و نوسراو و بینراو و ئه‌لكترۆنییه‌وه‌، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێویستییه‌ك له‌ پێویستییه‌ كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان سه‌یر ده‌كرێن، به‌تایبه‌تی له روانگه‌ی‌ چه‌مكه‌ بونیادییه‌كه‌یه‌وه‌ Structural concept، ئه‌وا زۆرجار تێگه‌یشتی باو و سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانیشی زياتر‌ ئه‌وه‌یه كه‌ راگه‌یاندن به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی باش/ئه‌رێنی Positive هه‌ڵده‌ستێت، به‌ڵام راگه‌یاندن خۆی، له‌واقعداو به‌كردار، ته‌نها ...

زیاتر »

خوا لەگەڵ گەردوون تاوڵە ناکا!

جیم باگوت لە فارسییەوە مەحمود شێرزاد ئەلبێرت ئەنیشتاین لە دیسامبەری 1926 دا نووسی: (ئەم تیۆرە پێشکەوتنێکی باشە، بەڵام ئێمە لە نهێنی خوا نزیک ناکاتەوە. من لەوە دڵنیام خوا لەگەڵ گەردووندا تاوڵە ناکا). ئەنیشتاین ئەو قسەی سەرەوەی لە وەڵامی نامەیەکی «ماکس بورن»دا نووسی، مەکس بورن فیزیازانێکی خەڵکی ئەڵمانیا بوو. ناوبراو دەیگوت: «ترپەی دڵی تیۆری نوێی میکانیکی کوانتۆم بە هەڵکەوت و بە ...

زیاتر »

ژنی پێش مێژوو و جێهێشتنی قووڵایی تاریکی

ماریلین پاراتو ماتیس لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن ڕەوتی مێژوو چۆن بەرەو پێش ڕێی دەکرد ئەگەر وێنەکێشانی ئەشکەوتەکانی پێش مێژووی لاسکۆ، ڕاوچییانی گاکێوی و وەستاکارانی پێش ئێمە، ژن دەبوون؟ یەکەم لێکۆڵەرەوانی شارەزای سەردەمی پێش مێژوو، بە پراکتیککردنی مۆدیلێکی باوکسالارانە و یاسای تیۆلۆژی بەرەنجامی، بوونە هۆی سەر هەڵدانی ئەو ئوستوورانەی کە ژن دەخاتە پێگەی خوار پیاوانەوە، بەڵام میتۆدی زانستی پێویست دەکات لە ...

زیاتر »

بیبلۆگرافیای نووسەرانی ناوچەی پشدەر

لەدووتووێی 342 لاپەڕەد کتێبی «بیبلۆگرافیای نووسەرانی ناوچەی پشدەر» نووسینی «مۆفەق میراودەلی» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەم کتێبە ماوەی زیاتر لە 10ساڵ خەریکی بووم، لەساڵی 2010ەوە دەستم بەکارەکانی کرد، هەر لەسەرەتاوە پەیوەندیم بە زۆربەی ئەدیب و نوسەرانی پشدەر – مەرگە کرد، بە گوڕوتین و شادوومانییەوە بەدەنگمەوە هاتن، بەڵام بە حوکمی وردی کتێبەکەو هەمەلایەنی کاتێکی زۆری ویست. ...

زیاتر »

میتۆد و لێکۆڵینەوە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی «میتۆد و لێکۆڵینەوە هانگاوەکانی نووسینی لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی» نووسینی «پ.ی.د. سامان حوسێن ئەحمەد» چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی. لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: هەمیشە جەدەلێكی قووڵ لەنێوان عەقڵ و میتۆدی لێکۆڵینەوە و گەڕانی مرۆڤ بە دوای راستییەکاندا هەبووە، کە بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی پرسیار و گەڕان بە دوای وەڵامەکاندا و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چۆنییەتی چارەسەرکردنیان و شێواز و رێگای ...

زیاتر »

شێخ نوری شێخ ساڵح رابه‌ری شیعری نوێی كوردی

خودایە بەسیە ئیتر لابەری دەیجوری ئیزمیحلال تڵوعی پێ‌ بكەی خورشیدی رۆژی پاكی ئستیقبال لەگەڵ خولیای هیجرت بەسەرچوو عومری‌ شیرینم دەسا نۆبەی ویساڵە ئاه ئەی ئومێدی ئیستقلال لە یادی كەسایەتییەكی گەورەی نەتەوەیی ‌و سیاسی‌و رووناكبیری گەلەكەمان كە لەنیوەی یەكەمی سەدەی رابردوودا رۆلێكی دیار‌و درەوشاوەی لە بزووتنەوەی سیاسی‌وكاروانی ئەدەبی ‌و رۆژنامەگەری‌ و رۆشنبیری كوردیدا گێڕاوە. ئه‌ویش شێخ نوری شێخ ساڵحه‌ كه‌ساڵی 1896 ...

زیاتر »

مرۆڤ تاكە بوونەوەرە كە لە رێگەی خۆكوشتنەوە بە دوای لەبیركردندا دەگەڕێ

نیكۆلاس هیمفری لە فارسییەوە: كوردەوان محەمەد سەعید ئێوە وتتان لە مردن دەترسن. ئەم ترسە لە چییە؟ لەبیركردن، زیندوونەبوون، لەوەی كە هەرگیز هەست بە هیچ نەكەم، بۆن نەكەم. ئەمەی سەرەوە بەشێك بوو لە چاوپێكەوتنێكی مارتن كراسنیك لەگەڵ فیلیپ رات، كە 14ی دیسەمبەری 2005 لە رۆژنامەی «گاردیان»دا بڵاو كراوەتەوە. لە یەكێك لە قۆناغەكانی پێگەیشتنی مرۆڤدا، گومانی تێدا نییە كە مرۆڤ پەی بە ...

زیاتر »

بەشێک لە فیلمە سەرکەوتووەکانی سینەمای ئەڵمانیا

پشکۆ کامەران سینەمای ئەڵمانیا بەگشتی لە ژێر کاریگەریی مێژووی پڕ ھەوراز و نشێوی ئەم وڵاتە، جەختی لەسەر بابەتی جۆراوجۆر کردووەتەوە، بۆ نموونە شەڕ، حەماسەت، خۆشەویستی و دێوەزمەی نوستووی فاشیزم. تێگەیشتن لە فیلمە ئەلمانییەکان یەکێک لە ئەستەمترین ئەزموونە ھونەرییەکانە و لە ساڵی 2000 بۆ ئەو لاوە توانیویانە زیاترین خەڵاتی ئۆسکاری فیلمە بیانییەکان دەستەبەربکەن. لە درێژەی باسەکەدا لەگەڵ چەند فیلمێکیان ئاشنادەبین: کەشتی، ...

زیاتر »

ئیسماعیل خەیات لە خانەقینەوە بۆ سلێمانی

نازم دڵبەند لەناوەڕاستی حەفتاکان بەخۆی و تابلۆکانی ئاشنا بووم، ئەوسا دۆستی بیرتیژ و تامەزرۆی تابلۆ و پێشانگا و شێوەکاری زۆر لە ھی ئێستا ووردبینتربوون، بەتێڕوانینێکی پڕ لە ئینتیماوە ھەڵدەکشان بۆ ناو ناخی رەنگەکانی تابلۆکان . لەو تێڕوانینە رۆشناییانەی کە بینەر بەگشتی ھونەرمەندی والێدەکرد کە بگاتە ناو ئەو داوایەی ئەوانەوە، بۆیە ھونەرمەند(ئیسماعیل خەیات)یش ئەو شێوەکارە بەھەستە بوو دەیزانی لە پێشەنگاکانا لە ...

زیاتر »

سێ بنەمای «شادبوون» لە روانگەی رەواقییەکانی رۆمەوە

جان سێلار وەرگێڕانی مەحمود شێرزاد رۆمییەکان چ شتێکیان بۆ ئێمە کردووە؟ بۆ نمونە رێگا و دروستکردنی رێگاوبان دیارترین یادگاری رۆمییەکانە. بەڵام جیا لەوە، هەندێ ئامۆژگاریشیان بۆ ژیان هەبووە کە بە کەڵکی سەدەی بیست و یەکیش دێن. رەنگە باوەڕ نەکەن، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا کارەکانی سێ فەیلەسوفی رەواقی کە ئامۆژگارییەکانیان بۆ ئێستای ئێمەش دەبن، سەرنجی خەڵکێکی زۆریان راکێشاوە. «لوکیاس سێنێکا» ...

زیاتر »