سەرەکی » ئابووری (پەڕە 27)

ئابووری

عیراق بودجەی تەواوكاری دادەنێت

یەکەی ئابووری مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی لە یاسای بودجەدا دروست بووە، حكومەت بودجەیەكی تەواوكاری ئامادە دەكات و ئەوكات بەپێی پێویستییەكان چاو بە یاسای بودجەدا دەخشێنرێتەوە. راوێژكاری ئابووری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایكردوە، لە ساڵی 2004ەوە تاساڵی 2019، پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمای خەمڵاندنی نرخی نەوت دانراوە، بەدەر لە ساڵانی ...

زیاتر »

چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی بەفیڕۆداندا بكرێت؟

فەیسەڵ عەلی* كەسی بەفیڕۆدەر (شتی بە فیڕۆدراو) بەبێ بەها دەزانێت، واتە هیچ خێرێكی نییە یان نەماوە، یان هیچ سوودێكی نییە، بەمانای ئەوەی هیچ رێگرییەك نییە لەوەی لە كۆڵ خۆی بكاتەوە، بەڵام مەرج نییە تێڕوانین و بۆچوونی كەسی بەفیڕۆدەر دروست بێت، بە تێڕوانینێكی تر، دەشێ ئەو شتە بێكەڵكە بەگەڕبخرێت و سوودێكی باشی هەبێت، بەڵام ئەو بەفیڕۆی داوە، ئەو بەفیڕۆدانە قەرەبوو ناكرێتەوە. ...

زیاتر »

پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوە

نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و دوێنێ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 62 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لەهەمان كاتیشدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی گەیشتە 59 دۆلار و 92 سەنت. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هەیە لەلایەن وڵاتانی ئۆپێك و ئۆپێك پڵەسەوە. لای خۆیەوە، ئەمریكا ...

زیاتر »

ئێران هەناردەی غاز بۆ عیراق زیاد دەكات

وەزارەتی كارەبای عیراق ئاشكرایكرد، ئێران هەناردەی غازی سروشتی بۆ عیراق لە حەوت ملیۆن پێ سێجاوە بۆ 13 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە زیاد کردووە، بۆیە پێدانی كارەبای نیشتمانیی زیاد دەكات. ئەحمەد عەبادی، وتەبێژی ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە، وەزارەتی كارەبا بڕی زیادکراوی غازی سروشتیی ئێرانی گواستۆتەوە بۆ وێستگەی شارەكانی ناوەڕاستی عیراق. ئەو بەرپرسەی كارەبا ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا كراوە، ...

زیاتر »

پێنج كۆمپانیای ئەمریكی زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلاریان دەستكەوتووە

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ئاشكرایكردووە: ساڵی رابردوو پێنج گەورە كۆمپانیای ئەمریكی كە لە بواری تەكنەلۆجیادا كار دەكەن، زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلار داهاتیان دەستكەوتووە. رۆژنامەكە رایگەیاندووە: هەر یەك لە كۆمپانیاكانی فەیسبووك، ئەمازۆن، مایكرۆسۆفت، ئەپڵ و گوگڵ لە ساڵی 2020دا داهاتەكانیان پێنج هێندەی ساڵی 2019 زیادیكردووە. ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەو پێنج كۆمپانیا گەورەی بواری تەكنەلۆجیا ساڵی رابردوو تریلیۆنێك و 100 ملیار دۆلار داهاتیان ...

زیاتر »

بودجە بەبێ كورد پەسەند دەكرێت؟

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەبێ رێكەوتن حكومەتی عیراق ئامادە نییە هیچ بڕە ‌پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت. دەشڵێت: «لایەنە عیراقیەكان داوای هەموو دۆسێی نەوت لە هەرێم دەكەن، كە ئەمە پێچەوانەی ماددەی 112ی دەستوورە». ئاماژە بەوەشدەكات، هێزە سیاسییەكان بەگشتی و لایەنە شیعەكان بەتایبەتی، فشارێكی زۆریان لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە كە ‌بەبێ رێكەوتن هیچ بڕە پارەیەك بۆ ...

زیاتر »

سلێمانی دەبێتە سەنتەرێكی بازرگانی لە عیراقدا

كۆبوونەوەی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عیراق كە هەر دوو مانگ جارێك لە پارێزگایەك بەڕێوەدەچێت، لە سلێمانی كرا و لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا، سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، تەنیا لەساڵی رابردوودا بە بەهای سێ ملیار دۆلار بەرهەممان گەیاندۆتە شارەكانی خوارووی عیراق. بە بەهای سێ ملیار دۆلار لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی و سەرۆكی یەكێتیی ژوورە بازرگانی ...

زیاتر »

״هه‌موو مانگێک مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت״

وه‌زیری دارایی هەرێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه ‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری دارایی رایگه‌یاندوه‌، «هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین». له‌و باره‌یه‌وه،‌ زیاد جه‌بار سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له ‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای روونكردنه‌وه‌مان له‌باره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد و وه‌زیری داراییش رایگه‌یاندوه‌، تا كۆتایی ئەم مانگە پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌واو ده‌كرێت ...

زیاتر »

كازمی: نابێت فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچە بن

یەکەی ئابووری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، فەرمانبەرانی هەرێم نابێت باجی هەڵەی حكومەتەكەیان بدەن و ناكرێت بێ مووچە بن. هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق روونكردنەوە لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەدات. نابێت بێ مووچە بن شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی (PUKmedia)ی راگەیاندوە، لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی و سەرۆك وەزیرانی عیراقدا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ...

زیاتر »

رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، چەند رێنماییه‌كی نوێ و تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات. بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکدەخرێنەوە. دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن. لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن ...

زیاتر »